مه‌سعود ته‌زویرچی له ترسی غه‌رقبوون که‌شتیه‌کی کڕی
Friday, 29/10/2010, 12:00
که بیستم مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا که‌شتی کڕیوه بڕوام نه‌کرد که ئه‌و کاره‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی ته‌زویر په‌یوه‌ندی به باری ده‌رونییه‌وه نه‌بێت! ڕاسته ئه‌م کابرایه هێنده پاره‌ی زۆره نازانێت چی لێبکات! به‌ڵام کڕینی که‌شتی بێگومان ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌شی تێدایه که مه‌سعود ترسی غه‌رقبونی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌یه، تۆ بڵێی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه غه‌رقی خیانه‌تن و هه‌رچی تاوانی سه‌رئه‌رز هه‌یه کردویانه له دزی، ته‌زویر، داوێنپیسی، تیرۆر، چه‌وسانه‌وه‌ی میلله‌ت و ده‌یان تاوانی تر، مه‌سعود نه‌زانێت که جامی ڕقی میلله‌ت ڕۆژێك به‌سه‌ریاندا قڵپ ئه‌بێته‌وه؟ تۆ بڵێی مه‌سعود نه‌زانێت که هه‌موو زۆردارێك کۆتایی دێت؟ تۆ بڵێی مه‌سعود نه‌زانێت ڕۆژێك به‌ده‌ستی میلله‌ت تۆڵه‌ی تاوانه‌کانی لێئه‌کرێته‌وه؟ تۆ بڵێی ڕوخساری جوانی سه‌رده‌شت عوسمان شه‌وانه له‌پێش چاوی مه‌سعوددا نه‌یه‌ت و نه‌چێت؟ من ئه‌ڵێم باری ده‌رونی مه‌سعود په‌یوه‌ندی به‌م که‌شتی کڕینه‌وه هه‌یه، دوور نیه مه‌سعود که گڵۆڵه‌ی که‌وته لێژی خۆی و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌که‌ی سواری که‌شتیه‌که بکات و بۆی ده‌ربازبێت.
من ئه‌ڵێم ڕه‌نگه مه‌سعود خه‌وی به که‌شتیه‌که‌ی نوحه‌وه بینیبێت! به‌ڵام حه‌زره‌تی نوح ناوی له مه‌سعود به دوور بێت وه‌ك مه‌سعود به چه‌قه‌نه‌یه‌ك و به پاره‌ی میلله‌ت که‌شتی ده‌ست نه‌که‌وت، به‌ڵکو شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی دروستکردنی که‌شتیه‌که بوو، پاشان ئه‌و له‌پێناوی ڕزگارکه‌دنی به‌شه‌ریه‌تدا که‌شتی دروستکرد، به‌ڵام مه‌سعود به له‌ناو بردنی میله‌ته‌که‌ی که‌شتی ده‌ستکه‌وت
خوێنه‌ری به‌ڕێز وا بنه‌ماڵه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون که موڵکیان ته‌نها له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بێت به‌ڵکو له ئاسمان و ئاویشدا خۆیان کرد به خاوه‌ن موڵك! ئه‌وه نیه نێچیر ته‌یاره ئه‌کڕێت و مه‌سعود که‌شتی! باشه پێمناڵێن کو‌ردستانێکی چه‌پاڵه که پڕه له نه‌هامه‌تی و ئاڵۆزی، سه‌رۆکه‌کانی بۆچی ئه‌بێت خاوه‌نی موڵکی به‌روبه‌حر بن؟ پێویسته ئیتر ئه‌وانه‌ی چاویان نوقاندوه به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانانه هۆشیان بێته‌وه به‌به‌ر خۆیاندا‌و تێبگه‌ن که ئه‌مانه چۆن بونه‌ته که‌ڵه‌گا به‌سه‌رمانه‌وه،
ئیتر به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هه‌مومان به‌چاوی خۆمان ببینین که مه‌سعود فریانه‌که‌وێت بچێته که‌شتیه‌که‌یه‌وه‌و ده‌ربازبێت به خواتان ئه‌سپێرم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست