کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسانه‌وه‌ کورده‌کان قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی عه‌ره‌بی

Thursday, 11/11/2010, 12:00



وه‌کو بینیمان پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام بارودۆخی سیاسی عێراق له‌قه‌یرانێکی گه‌وره‌دا بوو بگره‌ بونی وڵاتێك به‌ناوی عێراقه‌وه‌ خه‌ریك بوو به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چوو، به‌ڵام به‌ هیمه‌تی کورد ئه‌و وڵاته‌ له‌ پارچه‌ پارچه‌ بوون ڕزگارکرا و فرسه‌تێکی گه‌وره‌ش له‌ده‌ست کورد ده‌رچوو! ئێسته‌ش پاش نۆ مانگ عه‌ره‌به‌کان، له‌ ململانێی له‌نێو خۆیاندا نه‌‌گه‌یینه‌ ڕێكکه‌وتن و پێك هێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش مه‌سعود و جه‌لال ئازایانه‌ قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی و که‌وتنه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ دژه‌کان له‌ عێراقدا و بۆ جاری دوهه‌م فریای عێراق که‌وتن و له ‌گێژاو ڕزگاریان کرد!
جه‌لال و مه‌سعود ئه‌یانه‌وێت پێمان بڵێن به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌ ئارامی عێراقدایه‌! به‌ڵام ئایا پێمان ناڵێن له‌ چوار ساڵی ڕابوردوودا ده‌ستکه‌وتی کورد چی بوو؟ بینیمان عه‌ره‌بێك به‌ زاریا نه‌هات بڵێت عێراقی فیدرال، نه‌ك هه‌ر پارچه‌ دابڕاوه‌کان نه‌خرایه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم بگره‌ هه‌ندێ پارچه‌شی لێ دابڕڕا، ئێسته‌‌ش به‌نیازن ووشه‌ی نه‌ته‌وه‌ش له‌ سه‌رژمێر‌یدا پشتگوێ بخه‌ن. جه‌لال تاڵه‌بانیش جگه‌ له‌ داکۆکی کردن له‌ به‌عسیه‌کان و ته‌سریحی دژ به‌کورد به‌ولاوه‌ هیچمان لێ نه‌بینی!
کورد ئه‌ڵێت گه‌ر جارێکیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی خوا بیان گرێت، گه‌ر دووجاریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی خوا خۆت بگرێت. کو‌ردیش بۆته‌ جۆکه‌ر به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه‌و هه‌رکاتێك گڵۆڵه‌یان که‌وته‌ لێژی ئێمه‌ براگه‌وره‌یانین و گوێمان بۆ ڕائه‌گرن، که‌ تۆزێکیش هاتنه‌وه‌ سه‌رخۆیان ڕوی شۆڤینی خۆیانمان بۆ ده‌رئه‌خه‌نه‌وه‌! ئه‌مه‌ش به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ، حاڵی کورد بووه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، مه‌سعود و جه‌لال بیریان چوه‌ که‌ له‌ یانزه‌ی ئازاردا گۆرانی (هه‌ربژی کورد و عه‌ره‌ب رمز النچال) یان بۆ ئه‌وتین و دواییش به‌ ناپاڵم لێیان داین!!
ئایا جه‌لال و مه‌سعود له‌ دڵسۆزیاندا بۆ عێراق هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون؟ یان ئه‌و جووته‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تیان خستۆته‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان؟ به‌شبه‌حاڵی مه‌سعود له‌هه‌موو که‌سێك زیاتر پێی خۆشه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ کوردستان دووربخاته‌وه‌و خۆشی به‌ که‌یفی خۆی ته‌راتێنی تێدا بکات، بۆ جه‌لال تاڵه‌بانیش، کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌بێت خوای ئه‌کرد کورد تاکی لێ نه‌ئه‌بوو به‌ دوو، به‌خوا به‌خۆڕایی نه‌یان ووتوه‌: سه‌گ له‌قه‌سابخانه‌ نه‌مرێت عومری به‌ زایه‌ع ئه‌چێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە