کۆنه یه‌کێتیه‌کان زیانێکی زۆریان به گۆڕان گه‌یاندوه
Monday, 18/10/2010, 12:00
به‌ڕێز کاك سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ووتارێکی له‌سه‌ر کۆنه یه‌کێتیه‌کان نوسیوه که چۆن بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر که‌س له گۆڕان دڵی ساردبێته‌وه‌و متمانه‌ی نه‌مێنێت، منیش وه‌کو که‌سێکی خه‌مخۆری ئه‌و بارودۆخه‌ی کوردوستان پێم خۆشه سه‌رنجی خۆم له‌و باره‌یه‌وه بخه‌مه ڕوو.
له‌ڕاستیدا زیانی کۆنه یه‌کێتیه‌کان ته‌نها ئه‌وه نیه که بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجان متمانه‌یان به گۆڕان نه‌مێنێت و بکشێنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وان به چوار جۆر زیانیان به بزوتنه‌وه‌که گه‌یاندوه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر زیاتر ده‌نگی ئه‌هێنا، دوهه‌میان کشانه‌وه‌ی گه‌لێك که‌س و متمانه نه‌هێشتن له‌لای هه‌ندێ که‌سی تر به تایبه‌تی گه‌نجه‌کان، سێهه‌م هه‌ر ئه‌وانن خه‌ریکی ته‌که‌تول و به‌شبه‌شکردنی گۆڕانن، چواره‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌و کۆنه یه‌کێتیانه بونه‌ته ده‌سکه‌لا و بیانو به‌ده‌ست ناحه‌زانی گۆڕانه‌وه‌و هه‌ر که‌سێك بیه‌وێت توانج بگرێته بزوتنه‌وه‌که ئه‌وان به نمونه ئه‌هێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتیش بیانوی بۆ بوه که یه‌کێتیه کۆنه‌کان به نمونه بهێنێته‌وه و وای دهربجات که ئه‌وانیش وه‌ك خۆیان وان. من لێره‌دا دوو نمونه‌تان بۆ ئه‌هێنمه‌وه
کاك مسته‌فای سه‌ی قادر له قه‌ڵادزێ بوه هۆی ئه‌وه‌ی که گۆڕان ده‌نگ که‌م بهێنێت، من ناڵێم کاك مسته‌فا خوانه‌خواسته گه‌نده‌ڵ و خراپه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی قه‌ڵادزێ قسه ئه‌که‌یت ئه‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵك که ئه‌ویان بینیوه بۆته ده‌مڕاستی گۆڕان، ده‌نگیان به گۆڕان نه داوه چونکه ئه‌ڵێن ئه‌و کابرایه که له ده‌سه‌ڵاتدا بوه هیچی بۆ شاره‌که‌ی نه‌کردوه‌و خه‌ڵکی شار لێی ناڕازین و تا بڵێی به لوت و پوت و بێ بایه‌خ سه‌یری خه‌ڵکی شاره‌که‌ی کردوه.
له سلێمانیش یه‌کێتی هه‌وڵ ئه‌دات که تاوان بۆ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید دروست بکات و سه‌رانی یه‌کێتی و ئه‌و خه‌ڵکه نه‌فامانه‌ی که له‌گه‌ڵیان ماون ئه‌و پیاوه به نمونه ئه‌هێننه‌وه، ڕاسته کاك دانا له زۆر که‌س باشتر بوو له‌ناو یه‌کێتیدا به‌ڵام هه‌موو که‌سێك ئه‌زانێت که ئه‌و پیاوه حزبایه‌تی به‌کار هێناوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. جگه له‌وه ئێمه‌ی گۆڕان نازانین چی وه‌ڵامی یه‌کێتیه‌کان بده‌ینه‌وه که پێمان ئه‌ڵێن خۆ له‌وێش هه‌مان ده‌سته‌و تاقم هاتونه‌ته پێشه‌وه!
نازانم که‌ی یه‌کێتیه کۆنه‌کان دوور ئه‌که‌ونه‌وه‌و تێئه‌گه‌ن که ئه‌وان قۆرت بۆ بزوتنه‌وه‌که دروست ئه‌که‌ن، ئێمه ناڵێین هه‌رکه‌سێك یه‌کێتی بوه ئێکسپایهرهو ئیتر نابێت سیاسه‌ت بکات، به‌ڵکو گۆڕان پێویستی به هیمه‌تی هه‌موانه، به‌ڵام ئه‌ڵێین وه‌کو دوو حزبه‌که ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان قۆرغ کردوه، ئه‌وانیش سیاسه‌ت بۆ خۆیان قۆرغنهکهن، مه‌رجیش نیه ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تیان کرد هه‌میشه چاویان له پله‌و پایه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاست ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێت بارودۆخه‌که چاك بکه‌ن با دووره‌وپه‌رێز خزمه‌تی خۆیان بکه‌ن و هێنده نه‌یه‌نه پێش چاومان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست