دیسان عەزیز هاتەوە بۆ بەرێوبەرایەتى تەندروستى رانیە!!عەزیز هاتەوە عەزیز !!
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
لەجیاتى باشتركردنى ڕەوشى تەندروستى و پڕكردنەوەى كەلێن و فەراغەكانى نەبوونى دكتۆرو ئامێرى پزیشكى و دەرمان و كەلوپەلى تەندروستى ، هەریەك لە بەڕێوبەرى گشتى و پیلاندانان و یاسایى كەوتنە سسزاى نان بڕین و نەقڵى ژمارەیەك كارمەندى دڵسۆزو ماندوو لەنمونەى عەزیز بەڵام خۆشبەختانە هەرزوو توانرا شكست بەهەوڵەكانیان بهیندریت ئەوەتا بۆ جاریكى تر كارمەندى چالاك و ماندوو بەئەزموون ، یەكێك لەدامەزرێنەرانى بەرێوبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیەو بەرێوبەرى كارگێرى پێشووى هەریەك لەبەرێوبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیەو سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى رانیە دۆسیەكەى بردەوەو گەرایەوە بۆ سەر كارەكەى خۆى ، پارسالیش ناوبراو لادرا دواتر گەرایەوە سەر كارەكەى هەرزوو لەكوردستانپۆستەوە رامانگەیاند ((عەزیز هاتەوە عەزیز ، كوردستانپۆست عەزیزى گەڕاندەوە بۆ بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە ((دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم هەواڵە تەقریرنووسە جاسووسەكانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەغەدرێكى گەورەو بڕیارێكى ناقانوونی و سیناریۆیەكى دروستكراوى تردا بۆجاریكى تر ناوبراویان لەكارەكەى دوورخستەوەو فەرمانى گەراندنەوەكەیان هەڵوەشاندەوە بەڵام دیسانەوە ئەمجارەش بەهەوڵ و هیمەتى خەڵكى دڵسۆزو هەموو ئەو قەڵەم و كارمەندە ئازاو بوێرانەى لەو مینبەرە پیرۆزى كوردستانپۆستەوە چەند جارێك ئەم بابەتەیان وورووژاندو داواى پێداچوونەوە بەبڕیارەكەو پێكهێنانى لیژنەیان كرد ، خۆشبەختانە كەیسەكە لەبەرژەوەندى عەزیز كۆتایى هات و دووبارە لەوەزارەتەوە بڕیارى گەرانەوەى دراو هەموو ئەو كەس و دەست و تاقمە جاسووسانەى دەستیان هەبوو لەهەڵبەستنى تۆمەت و بوختانەكان بۆى شەرمەزاریان بۆ مایەوە بۆ جاریكى تر عەزیز گەرایەوە بۆ سەر كارەكەى ئێستا دووبارە تێكرایى كارمەندانى بەرێوبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیەو نەخۆشخانەكانى رانیەو خەلكى سنورەكە هاوار دەكەن و دەلین دیسانەوە كوردستانپۆست عەزیزى گەراندوە بۆ سەر كارەكەى و عەزیز هاتەوە عەزیز !! .
تێبینى //
عەزیز هاتەوە عەزیز ، دیمەنى درامایەكى كۆنى كوردى ساڵانى هەشتاكان بوو ئێستاش لەسەر زارى خەڵك ماوەتەوە كەكەسێك دەگەڕێتەوە دەڵێن عەزیز هاتەوە عەزیز .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست