ترس له‌هیوا ترسه له ئیراده‌ی دیموکراتی
Saturday, 06/06/2009, 12:00
له‌دوای ئاشکراکردنی ژماره‌ی لیسته به‌ژداربووه‌کانی هه‌لبژاردنی هه‌رێمی کوردستان و پێنه‌دانی ژماره به لیستی هیوا، له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌کان
سه‌ربه‌خۆی کۆمیسیۆنی باڵای خسته ژێر پرسیاره‌وه .ئه‌م بڕیاره سه‌لماندی که کۆمیسیۆن به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات ئه‌ڕوا به‌ڕێوه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. دان نه‌نان به ههرلیست و قه‌واره‌یه‌کدا،
له ژێر هه‌ر پاساو بیانوویهکادا بێت جێی په‌سه‌ند کردن نییه و بڕیارێکی نا دیموکراتییه. گه‌ر هه‌لبژاردن له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌یه با ڕێز له ئیراده‌یان بگرین بۆ هه‌لبژاردنی نووێنه‌ری خۆیان.
لیستی هیوا که یه‌که‌م لیسته سه‌رۆکه‌که‌ی ژن بێت،له پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان و چه‌ن لایه‌نێک وکه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێک هاتووه ئامانجیان به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری
دیموکراسی له ناوچه‌که و خزمه‌تی کردنی خه‌لکی کوردستانه ،به‌ڵام به داخه‌وه له بڕیارێکی چاوه‌روان نه‌کراودا کۆمیسیۆنی باڵا بڕیاری ڕاگرتنی دا
ئێـــمه وه‌ک کۆمیته‌ی نه‌مسای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌تووندی ناره‌زای خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ر ئه‌بڕین.
داواکارین له ڕۆشنبیران و نوسه‌ران که بێده‌نگ نه‌بن له ئاست ئه‌م نا عهدالییهتهی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات .له‌هه‌مان کاتدا داواکارین له هه‌مو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه به‌ڕێزانه‌ی،
که به‌ژدارن له‌م لیسته‌دا یاخود پشتگیری ده‌که‌ن بێهه‌ڵوێست نه‌بن له ئاست ئه‌م بڕیاره‌و گوڕی زیاتر به خۆیان به‌ن بۆسه‌رخستی زیاتری دیموکراسی . کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی هیوا
*پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
4/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست