کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی کوردستان به‌رنامه‌یه‌کی کۆنکرێتی دوور له‌ میدیاکان داده‌ڕێژێت

Tuesday, 20/04/2010, 12:00


 هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ هه‌ولێر پێ ی ڕاگه‌یاندین" په‌رله‌مانی کوردستان به‌رنامه‌یه‌کی کۆنکرێتی نه‌خشه‌بۆداڕێژراو له‌ دژی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان داده‌ڕێژێت".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاند" په‌رله‌مانی کوردستان له‌مه‌ودووا ناهێڵێت هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بچیته‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌. بۆ مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی دانیشتنه‌کان کامێرای تایبه‌تی لێ داده‌نرێت و هه‌ر میدیایه‌ك ده‌توانێت داوای بکات و پاشان بڵاوی بکاته‌وه‌.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕوونی کرده‌وه‌" هۆی دانانی ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ بۆ ئه‌و کێشانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن میدیای ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی (گۆڕان) ڕووبه‌ڕووی بۆوه‌ و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌هۆی ئه‌و میدیایه‌وه‌ نهێنییه‌کانیان زانی و له‌ دژی په‌رله‌مان و کاره‌ لاواز و خراپه‌کانی که‌وتنه‌ تانه‌ لێدان".
شایانی باسه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێن ڕوماڵی رووداوه‌کانی ناو په‌رله‌مانی گواسته‌وه‌ و زۆرترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ناو په‌رله‌مانی به‌ خه‌ڵك نیشاندا، بێبڕواییه‌کی زۆری له‌نێوان خه‌ڵك و په‌رله‌ماندا درووست کرد. بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانیش په‌رله‌مان ته‌واوی میدیا حیزبی و ئه‌هلییه‌کانی بۆ ناو هۆڵی گفتوگۆکانی په‌رله‌مان قه‌ده‌خه‌ کرد.
http://www.penusakan.com/Perleman%20Media%20Qedexe%20Dekat.htm

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە