له سنوری پارێزگایی سلێمانی به‌هه‌مو قه‌زاو ناحیه‌کانه‌وه، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه. پێده‌چێت بیتوێن ببێته‌وه ده‌روازه‌ی ڕاپه�
Friday, 25/02/2011, 12:00
له سنوری پارێزگایی سلێمانی به‌هه‌مو قه‌زاو ناحیه‌کانه‌وه، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه.
پێده‌چێت بیتوێن ببێته‌وه ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و کێشه‌یه‌کی ڕانیه‌و قه‌ڵادزه‌و چوارقوڕنه هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین ، به‌ڵام به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ناوی ڕاپه‌ڕین بۆ کێ بێ لیژنه‌یه‌کی فراوانیان پێک هێناوه له هه‌مو چین و توێژه‌کان ، که هه‌مویان به‌یه‌که‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، له‌دڕێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کان هیچ که‌سێك بریندار نه‌بووه و به‌ئارامی خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه ده‌چن.
وه له‌سلێمانی مامۆستایانی ئاینی و هه‌زاران خوێندکاری زانکۆ و په‌یمانگاو خوێندنگاکان و ڕۆژنه‌مه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان و که‌سه ڕۆشنفکره‌کان به‌شداریان تێدا کردووه و داوای کۆاتییهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ده‌که‌ن.
له چوارقوڕنه، خه‌ڵکانی ناڕازی له‌ته‌واوی چین و توێژه‌کان به‌شداریانکردووه و هوتافی بۆ ده‌ره‌وه‌ی بارزانی و پارته‌که‌ی ده‌کێشن و ئاماده‌ن خۆیان بسوتێنن و به‌ده‌سه‌ڵات بڵێن ئێوه حاکم نین و به‌ڵکو داگیرگه‌رن.
له‌ڕانیه، خه‌ڵکی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی تێدایه و داوای ئازادی ده‌که‌ن و هاوار ده‌که‌ن، پارتی و بارزانی بۆ ده‌ره‌وه،
زۆرێك له ناڕازیه‌کان و خوێندکاران به‌شداریان کردووه و داوای دادگایی‌کردنی سه‌رانی حیزبه‌کان ده‌که‌ن
له‌قه‌ڵادزێ ده‌ڵێن ئێمه ناخه‌وین تاوکو تۆڵه‌ی هه‌مو به‌ڵێنه دۆکانیان لێ نه‌که‌ینه‌وه خه‌ڵك ڕژاونه‌ته ناو شه‌قامه‌کان، ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تبێ به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕانیشه‌وه ده‌ستیان لێ ناپارێزین که‌هه‌ڵوێستیان نه‌بێ، له پیره‌مه‌گرون، ده‌ربه‌نیخان ،هه‌ڵه‌بجه، بازیان و بکره‌جۆ هه‌مو سنوره‌که ده‌ڵێن ده‌ڕۆین له مه‌یدانی ئازادی داوای ئازادی ده‌که‌ین.
به‌پێی هه‌واڵێک ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌و زوڕنا ژه‌نه‌کانیشیان خه‌ویان نه‌ماوه، له به‌یانی زۆر ده‌ترسن به‌ڵام ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێن ئێمه له‌یادی ساڵرۆژمان ڕاده‌په‌ڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست