ئەم گەندەڵیەكیتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی

Thursday, 10/06/2010, 12:00



ئەڵێن كوێر تا ئەمرێ‌ بەتەمای چاوە، مامۆستای كوردیش تا ئەمرێ‌ خەو بەو زەویەوە ئەبینێ كە شارەوانی دوای دەیان ساڵ خزمەت هێشتا ئامادە نیە بیداتێ‌!، من وەك مامۆستایەكی دێرینی سلێمانی كە نزیكەی (20) ساڵ خزمەتم هەیە، لە شارەوانی سلێمانی پێیانوتم كە بەهیچ شێوەیەك زەوی دابەش ناكرێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیش پێیانڕاگەیاندم لەئایندەیەكی نزیكدا خانەنشین ئەكرێیت!
ئەوەی لێرەدا جێگەی پرسیاری هەموو مامۆستا و بەشخوراوێكە، بۆچی لەم وڵاتەدا مامۆستایەك هەموو ژیانی خۆی بۆ پەروەردەو فێركردن تەرخان بكات بەڵام مافی وەرگرتنی زەوییەكی نەبێ‌ تا كەپرێكی بۆ نیشتەجێبوون تیا دروست بكات؟.
ئەوەی دووچاری حەپەسانی كردم لەهاوڕییەكی خۆشەویستم لە شارەوانی سلێمانی پێی وتم لیستێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیمان بۆ هاتوە تا زەوی بۆ كارمەندەكانی ئەو مەكتەبە بەناوسیاسیە دابین بكەین، ناوی وای تیایە تەمەنی تازە گەیشتۆتە 27 ساڵ كە ناوی ((د. و))ە و هەمو ساڵانی خزمەتەكەیشی لەو مەكتەب سیاسیە ناگاتە 2 ساڵ!!.. فەرمون سەردانی بەشی زەوی و زاری شارەوانی سلێمانی بكەن، تا ئەو لیستەو دەیان لیستی پڕ لەگەندەڵی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ببینن!
هەزاران بارەكەڵا لەو مەكتەب سیاسیەی خۆی بەساحێبی كورد ئەزانێ‌ و جێگری سكرتێرەكەیشی سەرۆكی حكومەتە، بەو حیكمەتە مامەڵە لەگەڵا مامۆستایەكی خاوەن 22 ساڵ خزمەت و كارمەندێكی خاوەن 2 ساڵ خزمەتی حیزب بكات!
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە