عهشیرهتی زراری ، خۆپیشاندان دهکهن..
Friday, 11/03/2011, 12:00
شەش مانگ لەمەو بەر لە 2/9/2010 كاتژمێر (9) ى شەو (زێدان زرارى) كارگێرى مەلبەندى 18 ى خەباتى (ی .ن .ك) و كەساییەتى بەناوبانگ عەشیرەتى زرارى لە مالەكەى خۆى بە دەستى كورەكانى هەمزە سێوێ كە سەر بە پارتین تیرۆر كرا.
هەر لەو رۆژەدا تاكو ئێستا هێزەكانى زێرەڤانى حیماییەتى تاوانباران دەكەن كە یەك لە تاوانباران بە ناوى یاسین شێخۆ كە ئێستاش هەر لە گوندى مەموندان دادەنیشێت و حیمایەتى دەكرێت لە لایەن هێزەكانى زێرەڤانى بە ئەمرى كاكەمین نەجار بەرپرسى لقى 16 ى پارتى وە هەروەها حیمایەتى تاوانبارانى تریش دەكرێت كە لە گوندى (دێرێ) دادەنیشن لە لایەن هێزەكانى زێرەڤانى كە هەر هەمان ئەو هێزە بوون چوون بۆ سولێمانى.
وە تاوەكو ئێستاش تاوانباران بە ئارەزووى خۆیان دەسورێنەوە و نەدراونەتە دادگا ئەمەش نارەزاییەكى زۆرى دروست كردووە لەلایەن خزمەكانى زێدان زرارى و عەشیرەتەكەى بۆیە بە نیازن رێپێوانێك ساز بكەن بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردستان لەم رۆژانەدا كە هەرچى زووە تاوانبارن دەسگیر بكرێن و بدرێنە دادگا ئەگەر نا هەر هەموویان هەلوێست وەردەگرین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست