کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشە بەناو كۆمەلایەتیەكەی زرارەتی پەیكەری تێکشکاوی بارزانی لەناودڵی زراریەكان زیاتر به‌رجه‌سته‌ده‌کات

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


كێشەی ناولێنانی مەسەلەكان لەم ولاتەدا گەیشتۆتە رادەیەك كە پیاو وابزانێت یان ئەوانەی ناو لە شتەكان دەنێن خەلكیان پێ نەزانە یا بۆخۆیان (فاكولتی لۆجیك)یان توشی ئفلیج بووە بۆیە جاشایەتیمان بە شۆرش و دەبابە بە ناقیلەی ئەشخاس و خۆپیشاندان بە كاری گێرەشێوێن پێ دەفرۆشن. وە بەهەموو شێوەیەكیش ئێستا هەول دەدەن كە كێشەی زرارەتی چۆن لەسەرەتاوە لە كۆمەلایەتیەوە هەڵیان گێراوە بۆ سیاسی دووبارە بەرگی كۆمەلایەتی بكەنەوەبەر, گومان لەوەدا نیە كە كێشەی نێوان هەردوو بنەمالەی (زێدان زراری) و (هەمزە سێوێ) لەسەر پارچە زەویەك دەستی پێكرد وە لە ناو عەشیرەتەكە ریش سپیان كۆمەلایەتیانە خەریكی چارەسەركردنی بوون تا سەرانێك لە بنەمالەی بارزانی و هەندێك بەرپرسی ناو پارتی كە حیسابی كۆنیان لەگەل (زێدان زراری) هەبوو بە هاندان و پشتگیری كردنی ماددی و مەعنەوی بنەمالەی (هەمزە سێوێ) ویستیان سافی بكەنەوە,بۆ پارتی (زێدان زراری) تەنها پیاوێكی دیاری ناوچەكەو لایەنێك نەبوو لە كێشەیەكی كۆمەلایەتی بەلكو سەركردەیەكی هەلگەراوە لە بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاكە بەرپرسێكی دیاری یەكێتی بوو, لە ناوچەیەك كە بنەمالەی بارزانی خەلكەكەی بە مولكی میرنشینەكەی خۆیان دەزانن پێشیان قبوول نیە دەنگێك پێچەوانەی ئەمەیان پێ بلێ, (زێدان زراری)یش ئەو دەنگەبوو بۆیە حوكمی هەلگەراوەی لەسەر جێبەجێكرا. دوو رۆژ پێش كوژرانی بە تەلەفۆن لە منی پرسی, ئایە ئەگەر بە ئینگلیزی بلێم
لە رووی گرامەرەوە راستە؟ منیش ووتم كێ هەرەشەی لێكردووی؟ (I have been threatened) ووتی هیچ نیە كۆمەلێك مەسولۆكەی پارتی ووتویانە دەتكوژین بەلام بروا ناكەم پارتی هێندە بێ عەقل بێت من بكوژێت. وەلێ هەلسوكەوتی پارتی بەرامبەر هەر كەسێك كە بە دوژمنی خۆی بزانێت تەنانەت ئەگەر منالێكی بەرد بەدەستیش بێت وا نیشان دەدات كە پارتی ئیشی بە عەقڵ نیە. دوای كوشتنی (زێدان زراری)بە قسەی پارتی و بە دەستی بنەمالەی (هەمزە سێوێ) (مەسعود بارزانی) لە پەیوەندیكی لەگەل (سەعید ئاغا) سەرۆك عەشیرەتی زراری بەلێنی دابوو ئەو كێشەیە خۆی بە پێی قانوون چارەسەری بكات و بە قسەی خۆشی بێت ئەو زولم و ناعەدالەتیە قبوول ناكات. بەلام دوای حەوت مانگ لە بەلێنەكەی (مەسعود بارزانی) نە بكوژانی (زێدان) دەستگیركراون نە تەنانەت قۆناغە سەرەتایەكانی لێكۆلینەوەش تەواو كراون, هەر ئەمەش وایكرد كە بنەمالەی (زێدان) بێئومێد ببن خۆیان هەولی تۆلەسەندنەوە بدەنەوە, پارتی تەنها دەبابەی بەعسی نەهێناوەتە كوردستان بەلكو سیلسەتی بە گژیەكبردنی عەشیرەتەكان و دوژمنایەتی دروستكردنی نێوان بنەمالەكانی یەك عەشیرەتیشی لێوەرگرتوون, چونكە پارتی خۆی حیزبی بنەمالە و عەشیرەتە و سەركردەكەی هێندە لە خەمی جامانەی سوور دایە هێندە لە خەمی سەری بردراوی رۆلەكانی كوردستان نیە. بۆیە ئەم سەركردەیە بە سەركردەى عەشیرەتێك دەشێ نەك باوكى گەلێك. زراریەكانیش هاتوونەتە ئەم باوەڕە و ئەو (مەسعود)ەى كە زوو بەپیرۆزیان دادەنا ئێستا مردووە و (مەسعود)ە حەقیقیەكەیان ناسیوە و ئه‌و ماسکه‌ی که‌ به‌ رووی قێزه‌وه‌نی بوو داماڵدراو ده‌رکه‌وت مرۆڤێکی نامرۆڤی پڕ قسە و بێكردارە ، درۆزانێکی مه‌علانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە