کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هوشیارى گەل دوا هـــــەلمانە

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


ماوەیەكى زَۆرە بەدەست جەورو ستەمەوە دەناڵێننین و هەرتاكێكى ئەم كوردستانە نەماوە سكاڵاى خۆى لەدەست گەندەڵى و ناداد پەروەریى نەكردبێت ،
ماوەى هەژدە ساڵە كەل دەڵێت و ئەوان نابیستن ، ناڕازیەو ئەوان گرنگى پێنادەن ، مافى دەخورێت و بەدەستكەوت بۆى ئەژمار دەكەن ،گەل ڕەش و ڕووت و برسیو بێجێگاو ڕێگایەو ئەوان بەخۆش گوزەران پێناسەى دەكەن ؛ منداڵى بێسەروو شوێن دەكەن و هەرخۆشیان دەبنە پارێزەرى مافەكانى .
بەكورتى و بەكوردى ماوەى هەژدەساڵە لەبرى گەل بیر دەكەنەوە، بریار دەدەن ، دەخۆن دەخەون ، نوێنەرى گەلن لە ئاسمان لە زەوى ، لە مێژە بەناوى گەلەوە بڕیار دەدەن بێ ئەوەى پرسیشى پێبكەن . لەمبَژەوە بڕیاریان داوە پشت بكەنە گەل و لەكاتە هەستیارەكاندا ختووكەى هەست و ناخى بدەن و پرسە گورگانەشى پێنەكەن .كەویستیان دەمانكەنە دووژمنى هەموو كەس و دەماندەن بە گژ قولەى قافدا ،
جابۆیە بمرە گەل شۆڕشت كرد و ئاغات بەرهەم هێنا ، برسیبە سەرى بەرزت بۆ مووجە نەوى نەكرد ، ماف خووراو بە داواى ئازادیت كرد ، كۆیلە بە دكتاتۆرت لە گۆڕنا .
ئاى گەلى هەژار چى ماوە پێت نەكەن . ئاخ و داخ كەلى برادەرینە بابەس بێت ، باچیدى دواى بەڵێنى كاتى هەڵبژاردن نەكەوین و ڕۆژانى ڕابوردوومان لەپێش چاو بێت ، ئەگەر جارێك و چەند جار چەواشەیان كردین و دەستیان بڕین قەیدى نیە لێیان خۆش دەبین ، بەڵام ئەوە ڕەوشتیانە ، ئاكاریانە ، خوویان پێوە گرتووە و ئەوەى لەبیریان نەبێت خزمەتى ڕاستەقینەیەو كەندەڵكارى لایان پیاوەتى و دەسپاكیە، دزینى سەروەت و سامانى وڵات لایان عارەقەى نێوچاوانە و. یاسا شكێنییان سەروەریە و زیندانى نهێنییان بۆ پاراستنى مافى مرۆڤە . گەلى برا گەردەمانەوێت وەك مرۆڤ بژین و بمرین ، گەردەمانەوێت چیتر سوكایەتیمان پێنەكرێت ، گەردەمانەوێت لە ئەركو مافدا یەكسان بین ، گەر دەمانەوێت ئێمەش وەك گەلانى ترى ئازادى خوا سەرفرازو بەختەوەر بین و بەشدارى كارامان لەدیارى كردنى چارەنووسى خۆمان و داهاتووى مندالەكانماندا هەبێت با پشت بكەینە دەستكەوتى كاتى و بەدە ست چەوركردنمان جارێكى تر مێژوومان پێ دووبارە نەكەنەوەو هەڵمان نەخەڵەتێننەوە ، ئەمە دوا هەلە گەر دەتەوێت بیگۆڕیت بۆ باشتر، گەر دەتەوێت چاكسازى ڕاستەقینە بێتە ئاراواوە خۆت هوشیار بكەوەو پێش هەمووكەس بە خۆدا بچۆرەوەو بۆ تەنها جاریك هەڵوێستێكى مەردانەو ژیرانە وەربگرەو غاندى ئاسا پشت بكەرە خۆش گوزەرانی و بەرەى گەل هەڵ بژێرە بەڵكو ئایندەكى شیاو بۆ خۆت و نەتەوەو كوردستانەكەت فەراهەم بێنیت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە