هاوڵاتیانى كوردستان پێوستیان بە د. هۆرجۆنە یان بە شەفافیى بودجە؟

Thursday, 14/06/2012, 12:00


لە كاتیكدا لە هەریمى كوردستاندا چەندین ئەكتەرى بە ناوبانگ و ماندو هەیە، که‌چی تا ئیستا بار و گوزەرانیان لە حاڵێكى زۆر خراپدایە و پێویستە ئاوڕیان لێبدریتەوە و فەرامۆش كراون. زۆریك ئەكتەریش هەن، كە پێوستە رێزیان لێبگیریت لە بەرامبەر ئەو خزمەتەى بە هونەریى كوردیان كردوە، بەڵام بە داخەوە هیچ لە مانە بە پێى پێوست نییە و بەڵكو لە ئاستیكى زۆر لاوازدا خزمەت بە هونەرمەندان كراوە، سەربارى ئەمانەش لە ئیستادا لە سەر بانگهیشتێكى فەرمى ئەكتەریكى كۆرى ئەهێنریتە هەرێمى كوردستان و لە سەرجەم راگەیاندنە حیزبییەكاندا گرنگى تەواوىی پێدەدرێ و ولە بەرچاوى ئەكتەره‌ فەرامۆشكراوەكان پێشوازیەكى گەرمى لێدەكرێت . كەس لاریى لە گۆڕینەوەى، ئه‌زمونی یه‌کتر و بیروڕا نییە لە نیوان ئەكتەرانى كوردو ئەكتەرانى ولاتانى دەرەوەدا بۆ پێش خستنى هونەرى كوردی، بەڵام كوردستان پیوستى بە ئەكتەرێكى بیانى نییە، كە بهێنرێت لە بەرچاوى یان خۆشەویست بكرێت و بە شان و باڵیدا هەلبدرێت كە كوردستان خۆى خاوەنى زۆریك گرفت و قەیرانە هاوڵاتیان بە ئەكتەرێكى بیانییه‌وە سه‌رقاڵ دەكرێت! ئایا خه‌ڵکی پێوستیان بە د. هۆرجۆنە، یان بە شەفافى بودجە لە برى سه‌رقاڵکردنی مێشكى تاكى كورد بە ئەكتەرێكى بیانییەوە رون بكرێتەوە، كە قوتى هاوڵاتیان ئەچێتە گیرفانى كێوە، کامیان باشترە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە