نهوشیروانو سامناکیی سیناریۆکانی دژه‌گۆڕان!
Sunday, 15/02/2009, 12:00
زۆر له‌سه‌ر کۆنتێکستو پێدراوو فاکته‌کانی سه‌رزه‌مینی رامیاریی‌و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان، مۆرال‌و هه‌ڵوێستی ناجۆرو دێماگۆگیهتی دوو زلپارتهکه گوترا. زۆرمان هاوڕاین ئه‌و دوو پارته، نه ده‌یانه‌وێت نه له به‌رژه‌وه‌ندییانه نه ده‌توانن، چاکسازیی له ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستاندا بکه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌و نوشوستییه‌کانی رامیاریی ده‌ره‌کییش بۆیه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ده‌مێننه‌وه، تا دینامیکییانه کار له‌سه‌ر باری ناوخۆ دانه‌نێن‌و به‌ره‌و گۆڕانکاریی نه‌به‌ن؛ ئه‌گینا دوو زلپارتهکه لانیکه‌م کاروباری ده‌ره‌کییان باشتر رێك ده‌خست. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه به دیوه‌که‌ی تردا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا بارودۆخی ناوخۆ دژوار بێت؛ خۆبزێو، بارودۆخی ده‌ره‌وه، رامیاریی‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌کیی، له ته‌نگژه‌دا ده‌بێت!
(نه‌وشیروان مسته‌فا) به چاوهنواڕیکردن زیانی مه‌زن به گه‌ل ده‌گه‌یه‌نێت؛ ئاستی ئه‌و زیانه، هێنده‌ی ئاستی ئه‌و سووده‌یه که له بوونهئۆپۆزیسیۆنیدا ده‌یگه‌یه‌نێت... پانتاییه‌کی به‌رینی جه‌ماوه‌ر، چاوه‌نواڕی یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌ون.
گه‌ر لیستێکی جوداو گه‌لیی بێلایه‌ن، سه‌نگین به که‌سانی ده‌ستپاك‌و ئاکادێمیو ته‌کنۆکرات، بنێرێته هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، به بڕوام هاوکێشه‌کان هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له پێچکه‌ی گهڕێنهی مشه‌خۆریی دوو زلپارتهکه ده‌درێت؛ تا ئاستێکی باش ده‌بێته ئالتاری خواسته مرۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگه؛ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی جێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌س ده‌گرێته‌وه.
گه‌ر (نه‌وشیروان مسته‌فا) وه‌ك کاره‌کته‌رێکی رامیاریی خاوه‌ن چوار په‌سن (یه‌که‌م: ده‌ستپاك/ دووه‌م: نادێماگۆگ/ سێهه‌م: خاوه‌ن شه‌قام/ چواره‌م: رۆناکبیر) پێشڕه‌ویی ئه‌و لیسته بکات، چوار هێنده‌ی باری ئاسایی، (به‌ها/ مۆتیڤ/ گوڕ/ به‌رچاوڕوونیی) به‌و لیسته ده‌به‌خشێت.
ئه‌مڕۆ به‌رژوه‌ندییه‌کانی گهلو ده‌سه‌ڵات، هاودژو لێکجیاوازن. ئه‌وه ئه‌و ئاسته‌یه که ئیدی ده‌بێت کوردستان ژان به گۆڕانه‌وه بگرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی لیستی نوێ ده‌رکه‌وت، نوقڵانه‌ی گۆڕان بۆ گه‌ل پۆزه‌تیڤه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات نێگه‌تیڤ؛ هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵات نایپهژرێنێت... گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م ئه‌و لیسته‌دا دابنێت، له‌به‌رده‌م خودی هه‌ڵبژاردنی داده‌نێت.
سه‌یره، له‌پڕدا یه‌کێك له خزمان، شالیارێکی خانه‌نشینکراو! له گفتوگۆیه‌کی رۆژنامه‌ییدا، زۆر روون‌و رووههڵماڵراوو راسته‌وخۆ هێرش بکاته سه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی (ینك)!
به بڕوام ئه‌و رووداوه دروستکراوه. هه‌ڵوێستێکه دژی که‌س نییه لیستی نوێ نه‌بێت؛ دژی باهۆزی گۆڕان نه‌بێت. ته‌نگژه‌یه‌كه وه‌ك ته‌ڵه‌یه‌ك، بۆ گرتنی پای لیستی نوێ؛ ئه‌و لیسته‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ڤه‌ره‌که له فرتوفێڵی بازرگانه‌کانی ده‌سه‌ڵات پاك بکاته‌وه... به بڕوام ته‌نگژه‌که ده‌ردێکه، داوی بۆ ده‌رمانێك ناوه‌ته‌وه؛ واته ده‌یه‌وێت (ن.م) به ناوی چاره‌سه‌ری کێشهکانو نهقڵیشانهوهی بارودۆخه‌که بباته‌وه نێو (ینك).
هیوادارنیم هه‌ڵه‌بم، به دووری نازانم ئه‌و چاوپێکه‌وتنه پێشتر وشه‌به‌وشه‌ی لێك درابێته‌وه... به دووری نازانم چاوپێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ (هاوڵاتی) کرابێت نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی. واته (هاوڵاتی) بێئه‌وه‌ی پێبزانێت، پرسیاری وه‌ڵامه‌کانی دابێته‌وه!
(کۆسره‌ت ره‌سوڵ) مافی خۆیه‌تی دوای ئه‌و چاوپێکه‌وتنه گڕ بگرێت. به‌خۆشم گومانم له هه‌ڵوێستی ریفۆرمیسته‌کانی ناو (ینك) نییه بۆ داکۆکیی له (نه‌وشیروان مسته‌فا). به‌ڵام ئایا به‌ستنه‌وه‌ی کێشه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌و جۆره ههڵگژانه، له‌وه تهلیسماویتر نییه که به رواڵه‌ت ده‌رده‌که‌وێت؟!
ئه‌وه ئاشکرایه، گه‌ر (نه‌وشیروان مسته‌فا) به فه‌رمیی ئه‌ندامی یه‌کێتی بێت، رێگه‌ی چوونهههڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆی نابێت.
لانیکه‌م مانه‌وه‌ی وی له‌ناو (ینك) هه‌تا پاش هه‌ڵبژاردن، ریسی رۆشنبیران‌و دڵسۆزانی گه‌ل ده‌کاته‌وه به خوری‌و گوڕێکی باشتر ده‌کاته‌وه به‌به‌ر فهحلهکانی ده‌سه‌ڵاتدا.
ترسی (پدك)و پارتیدۆستهکانی نێو (ینك) له بوونهئۆپۆزیسیۆنی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له هه‌مووکه‌س زیاتره. گه‌ر نیوه‌ی (ینك) حه‌ز بکه‌ن وی پچێته‌وه ناو پارته‌که‌ی، هه‌موو (پدك) هیوای ئه‌وه ده‌خوازن.
ته‌نها به مانه‌وه‌ی (ن.م) له‌نێو پارت، به‌ر به گۆڕان دهگیرێتو ره‌وشه‌که وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه... ئه‌وان ئێستا یا ده‌بێت (ن.م) له‌نێو (ینك)دا بهێڵنه‌وه‌و بۆی نه‌بێت لیست چێ بکات، یان رێگه به هه‌ڵبژاردن بگرن، یاخود رێگه‌چاره‌ی نادیار (ئێکس!) بگرنه‌به‌ر.
ترسی (پدك) له پرسی (ن.م)دا به گشتیی له سێ گریمانهدایه. لێ وا باشتره پێشتر راستییه‌کمان له به‌رچاو بێت:
(پدك و ینك) دوژمنی خوێنی یه‌کدین... به‌ڵام باڵه‌کانی نێو (ینك) گه‌ر دوژمنی مۆرالی یه‌کدیش بن، هه‌ر له‌نێو خوێنی (ینك)دا کۆده‌بنه‌وه‌و یه‌ك په‌تی ناوك ئۆکسجینیان ده‌داتێ... ترسه‌کانی (پدك)ش هه‌ستکردنه به‌و راستییه‌و گومانی هه‌یه له کۆتاییدا یه‌کێتییه‌کان دژی پارتیی کۆببنه‌وه.
به کورتیی له روانگه‌ی خۆمه‌وه هه‌رسێ گریمانه‌که که (پدك) لێیان ده‌ترسێت تاوتوێ ده‌که‌م :
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: پڕۆژه‌ی (ن.م) ته‌نها ئه‌وه‌یه که خۆی بانگه‌شه‌ی کردووه له کۆمپانیای وشه‌دا؛ ئێستاش به‌بێ کاریگه‌ریی که‌س، رابه‌ریی لیستێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌کات بۆ ململانێی دوو زلپارتهکه. ((به‌خۆم بڕوام به‌م گریمانه‌یه‌یه)).
ترسی (پدك) له‌و ئه‌گه‌ره وه‌ك زۆر که‌سی تریش خستیانه روو ئه‌وه‌یه: گه‌ر به‌پێی رێکه‌وتنی ستراتێژیی نێوان دوو زلپارتهکه، دهسکهوتو به‌رژه‌وه‌ندیی رامیاریی‌و ئابووریی پاش هه‌ڵبژاردن برابه‌ش بن، ئه‌وا ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به ده‌ستی دێنێت، ته‌نها له گیرفانی (پدك) ده‌چنه ده‌ر؛ یه‌کێتی نه‌ك هه‌ر زیانی پێناگات، به‌ڵکو پچووکبوونهوهو جهڕینیشی داده‌پۆشێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: سه‌رله‌به‌ری کێشه‌ی (ن.م)، سیناریۆیه‌کی دیکه‌ی (مامجه‌لال)ه... هه‌ردوو زلپارتهکه هه‌ر به لیستێك داده‌به‌زن. (ن.م)یش به لیستێکی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زێت... ئه‌رکی (ن.م) له‌و گریمانه‌یه‌دا ته‌نها به‌هێزکردنی (ینك)ه له ژێره‌وه. واته ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی که‌سه تۆراوه‌کانی (ینك)، راکێشانی که‌سه دابڕاوه‌کانی (پدك)، له‌خۆگرتنی که‌سه ناڕازییه‌کانی به‌ره‌ی گه‌ل. ((به بڕوام، ئه‌م گومانه، که جگه له "پدك" کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی دیش بڕوایان پێیه‌تی یان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، به شڕۆڤه‌و دێفاکتۆو پێدراوه زانستییه‌کان دژوێژو ئه‌بسورده)).
ئه‌گه‌ری سێهه‌م: (پدك) له نێوان به‌رداشی دوو ئه‌گه‌ره‌که‌ی پێشوودا گیر ده‌خوات؛ واته به‌هۆی چێ‌بوونی لیستی سه‌ربه‌خۆی (ن.م) وه‌ك له ئه‌گه‌ری یه‌که‌مدا خرایه روو، رێکه‌وتنی ستراتێژیی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و دوو زلپارتهکه به جیا ده‌چنه هه‌ڵبژاردن؛ دیاره لیستی (ن.م)یش به جیا ده‌چێته هه‌ڵبژاردن... به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پڕدا گریمانه‌ی دووه‌م راست ده‌رچێت، واته کێشه‌ی (ن.م) سیناریۆی (مامجه‌لال) بێت؛ ئه‌و ده‌مه، (پدك) ته‌واو تێده‌که‌وێت، هه‌ردوو لیستی (ینك / ن.م) که به‌پێی گریمانه‌ی دووه‌م له‌ژێره‌وه سهربهیهکن، هه‌موو تۆراوو دابڕاو‌و ناڕازییه‌کانی نێو پارتهکانو کۆمه‌ڵگه کۆده‌که‌نه‌وه‌و له ئاکامدا ده‌یده‌نه‌وه له‌یه‌ك، پشتی (پدك)ی پێ ده‌شکێت.
ئێستا ئه‌که‌وێته سه‌رئه‌وه‌ی، ئایا (ن.م) ده‌که‌وێته نێو تۆڕه‌که، ده‌چێته‌وه فریای (ینك) بکه‌وێت. بازرگانییه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌و پارته‌و (پدك) رزگار بکات، گۆڕه‌پانی رامیاریی‌و ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانیش له‌و گێژه‌نه‌دا وه‌ك خۆی بگوزه‌رێت؟
یاخود ئه‌و بڕیاره ده‌دات که نه‌ك هه‌ر ئاسان نییه، به‌ڵکو له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ژیانیشی بکه‌وێت؛ چونکه ئێمه سه‌ره‌تا باسی سێ هه‌وڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتمان کرد بۆ پێچدانی
ره‌وشه‌که: (نه‌بوونی لیستی سه‌ربه‌خۆ یان ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن یاخود ئۆپه‌راسیۆنی ئێکس).
گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ك له هه‌رێمی کوردستان، له کهشو ژینگه‌ی گهندهڵو پڕ له مشه‌خۆریی دوای راپه‌ڕیندا، توانیبێتی پازده ساڵ خۆی بپارێزێت؛ گهندهڵو بازرگان‌و مشه‌خۆر نه‌بێت؛ لێبڕاونه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیاردانه کاری کردبێت؛ به‌خۆم بڕوام وا نییه، ئه‌مڕۆ هه‌روا به ئاسانیی بکه‌وێته بۆسه‌وه‌و له پلانێکی فریوداندا هه‌ره‌می مێژووی خۆی به رماندن بدات!
هه‌مدیس ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه: (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌نێو (ینك) گۆڕانی پێناکرێت؛ گه‌ر پێی کرابا نه‌ده‌هاته ده‌ر. ئه‌زموونی زیاتر له ده ساڵ هه‌وڵدانی چاکسازیی هه‌یه له‌نێو ئه‌و پارته‌دا. ئه‌و دوو زلپارته گۆڕان هه‌ڵناگرن. "نه‌گۆڕان" مه‌رجی مانه‌وه‌یانه. چاکسازیی له‌نێو ئه‌و دوو زلپارتهدا واته داڕوخانیان.
ئایا (ن.م) خاوه‌نی پانتاییه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوان بوو له‌نێو (ینك)دا؟
به‌ڵێ.
زۆرینه بوو؟
نه‌خێر! گه‌ر زۆرینه بایه، به‌و توانست‌و خواز‌و خاوێنییو ویستی دیسیپلینه‌وه چاکسازیی ده‌کرد!
ده‌سه‌ڵاتی دارایی هه‌بوو؟
نه‌خێر! گه‌ر هه‌یبوایه سامانی وڵاتی له به‌شه‌که‌ی (ینك)دا به‌و شێوه‌یه تهخشانوپهخشان نه‌ده‌کرد!
له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی خاوه‌نی پرێستیژی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، خاوه‌نی پانتایی جه‌ماوه‌ریی زۆر مه‌زنتره... له هه‌مووی گرنگتر له به‌ره‌ی گه‌لدایه. به‌ره‌ی گه‌ل، واته به‌ره‌ی ره‌وایی‌و راستیی.
(پدك)، مێژوویه‌کی له به‌رده‌ستدا بوو نه‌یتوانی بگۆڕێت، زیاتر‌و زیاتر وه‌ك پارتی خێڵ‌و بنه‌ماڵه ره‌گی داکوتا؛ له شاخیش نه‌یتوانی ببێته پارتی شاخ.
(ینك) خراپتری به‌سه‌ر هات؛ له شاخ پارتی شاخ بوو. ئێستا له شار، رێکخراوه‌که‌ی شاخیش نییه، پێدا پێدا ده‌بێته پارتی بنه‌ماڵه!
گه‌ر گۆڕان ده‌ست پێنه‌کات، دوورنییه بڵێین (ره‌حمه‌ت له کفندز)... سه‌رکرده‌کانی شۆڕشی دوای ئاشبه‌تاڵ، ئهركو ماندوبوونیان چه‌شتبوو، ئاوایان له به‌رهه‌می خه‌باتی خۆیان کرد؛ وا هێدی هێدی نه‌وه‌ی ماندوونهبوویان دێنه جێیان، ده‌بێت چیی له کوردستان بکه‌ن؟!
ده‌ڵێن: هه‌ر جارێك کوڕه‌که‌ی ئوتومبێلسازی به‌ناوبانگ (هێنری فۆرد/ ١٨٦٣- ١٩٤٧) پێڵاوه‌کانی بۆ بۆیاخکردن ده‌نارد، پێنج دۆلاری ته‌واوی ده‌دا؛ به‌ڵام باوکی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌نها یه‌ك دۆلاری ده‌دا!
رۆژێك بۆیاخچییه‌که به پلاره‌وه پێی ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، بۆ کوڕه‌که‌ت هێنده زۆرم پاره ده‌داتێ، به‌ڵام تۆ زۆر که‌م... (فۆرد) ده‌ڵێت: جا ئه‌و کوڕی (فۆرد)ه من چیی!.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست