کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مزایەدەی سیاسی یان كۆمەك و هاوكاری

Saturday, 09/02/2013, 12:00




رۆژانە لە كەناڵەكانی راگەیاندنی سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان جۆرێك لە مزایەدەی سیاسی بە ناوی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان بە چەندین ناوی جیا جیا نیشان دەدرێت و لە كەسایەتی خەڵكانی ئاوارەبوو بە منداڵ و گەنج و پیر كەم دەكەنەوە، تا بە دەسكەوتێك بۆخۆیانی تۆمار بكەن، بەڕاستی مایەی شەرمەزاریەكی گەورەیە كە لە كوردستانی باشوری خۆمان بە سەدان و هەزاران ماڵە هەژار كە حاڵیان زۆر لە حاڵی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان خراپترە! بۆ ناچن یارمەتی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بدەن بۆ دێن لە كەسایەتی ئەم خەڵكانە كەم دەكەنەوە، یان ئەوانیش وەكو هەندێك لە حزبە ئیسلامیەكانی خۆمان لە بۆنە ئاینییەكان تەنیا خێر بەو ماڵانە دەكەن كە ئەندام و لایەنگری حزبەكانی خۆیانن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دوو ماڵە هەژار لە تەك یەكن، بەڵام بدرێت بە یەكێكیان. بەڕاستی شەرمە... شەرم لەخۆم دەكەمەوە كاتێك شەوانە بەدیار تیڤیەكانەوە یەك لە مونافەسەی یەك كۆمەكەكانیان نیشانی خەڵك دەدەن وەكو ئەوەی بڵێی كێ زیاتر ببەخشێت ئەوا سەروەریەكە بۆ ئەوە. دواتر بۆ دێن و نیشانی خەڵكی دەدەن... بۆ دەیكەن بە مزایەدەی سیاسی... لە پێناوی چی....!!
بەسە شەرم لەخۆتان بكەنەوە وەرن یارمەتی هەژارنی شارەكانی خۆمان بدەن ئەوكات با بێین و یارمەتی و هاوكاری ببخشینە هاوبرایانمان لە پارچەكانی تری كوردستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە