کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیاری (سحب الید)

Monday, 15/08/2011, 12:00


دوای بڵاو بوونەوەی روونكردنەوەیەك لە سایتەكەتان سایتی كوردستان پۆست لەژێر ناوی (به‌ نیازی یارمەتیدانی قوتابیەك، قوتابیەكە دەعوەتی ماڵی خۆیان دەكات) پاش تێپەڕبوونی 3 رۆژ، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە بەڕێز (سفین دزەیی) بەشێوەیەكی كاتی بڕیار لەسەر (سحب الید) بۆ (احمد قادر رەمەزان)بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر درا تا لیژنەكەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری یەكلاكەرەوە دەردكات و لە شوێنی ناوبراویش بەشێوەیەكەی كاتی بەڕێز (فەیسەڵ حسن تەها) یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی هەولێر لە شوێنەكەی دادەنرێت، كە ناوبراو رۆژی یەك شەممە 14/8/2011 لە شوێنی (احمد قادر رەمەزان) دەست بەكار بوو، بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی پەرەوەردەكەو بە تایبەت خولی دووەمی ئەزموونەكانی ئەمساڵ كە كێشەكە تایبەت بوو بە ئەزموونەكان، هەمان رۆژیش لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری هۆڵەكان كۆبۆوە. كە ئەمە جێگەی دەستخۆشی یە بۆ وەزیری پەروەردە كە هەوڵ دەدات سیستەمی پەروەردە پێش بكەوێت و لە كەسانی وەك ئەم بەڕێوەبەرە پاك ببێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمەكەی ئێمەش وەك وڵاتانی تر لە پێشەنگ دابێت بۆ پەروەردەكردنی نەوەی نوێ بۆئەوەی دڵسۆزانەو نیشتمان پەروەرانە خزمەت بە نەوەكانی دوای خۆیان بكەن، هیوادارین هەرچی زووە لیژنەكەی وەزارەتی پەروەردەش كارەكانی بەكۆتا بێنێت، چونكە بەڵگەكان روون و ئاشكران هەروەك ئەوەی كە لە كوردەواری دا دەڵێن (بەری رۆژ بە بێژینگ ناگیرێ) بۆ ئەوەی رووبەڕووی یاسا بكرێتەوەو بە سزای یاسای خۆی بگات و ببێتە پەندێك بۆ ئەوانەی خیانەت لە پەروەردەو فێركردن دەكەن. شایەنی باسە دوای بڕیاری (سحب الید) بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر(احمد قادر رەمەزان) لە هەموو كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی درا، كەچی هەر بە ئۆتۆمبێلەكەی پەروەردە كە هیوندای جۆری تۆكسۆنە بە ژمارە(191) بەشەقامەكانی شار دا دەسوڕێتەوە....

باوكی كاروان
مامۆستا لە پەروەردەی دەشتی هەولێر
15/8/2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە