کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتی نا پەروەردە

Sunday, 28/08/2011, 12:00



زۆرن ئەوانەی لەم وڵاتە سەقەتەی خۆمان بڕیاری سەقەت و رێنمایی سەقەت دەردەكەن بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە كاردانەوەكان، بناغەی هەر میللەتێك پەروەردەیە، مەبەستم ئەو پەروەردەیە قوتابخانەیە كە پەروەردە ئینجا فێركردن دەگرێتەوە. كارەسات لێرەوە دەست پێ دەكات كاتێك كەسێكی پەروەردەیی پێچەوانەی رێنماییەكانی خۆی كاری ناپەروەردەیی دەكات. لەوەش كارەساتتر ئەوەیە بەرپرسانی وڵات پشتگیری لە كەسانی نا بەرپرس و گەندەڵكار بكەن، لاتان سەیر نەبێ لەم هەرێمەی خۆمان و لەم هەولێرە بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر هۆڵی ئەزموونەكان بفرۆشێت و پاداشت بكرێت! سەیر نییە چونكە زۆرن ئەوانەی لەجیاتی سزا پاداشت دەكرێن.. ئەم گەندەڵیەی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بەناوی (احمد قادر رەمەزان) بووە جێی نیگەرانی مامۆستاو سەرپەرشتیارانی پەروەردەكە و هەموو لایەكیشیان دڵیان بەوە خۆش بوو كە وەزارەتی پەروەردە دوای پێكهێنانی لیژنەیەك ناوبراو بە سزا بگەیەنێت، كەچی 10 رۆژ پشوو بە ناوبراو دەدرێت و دوایی دەیگەڕێننەوە سەر كارەكەی خۆی.... ئەم بڕیارە سەقەتەی وەزارەتی پەروەردە هێندەی دیكە بووە هۆی ئەوەی ناڕەزایی زیاتر لەلایەن مامۆستایان و سەرپەرشتیاران لێ بكەوێتەوە. جا نەك من، بەڵكو لیژنەكەی وەزارەتی پەروەردە پرسیار لەخۆیان بكەن بە چ بیانویەك چاوپۆشیان لەم گەندەڵیەی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر كرد، ئایا لەبەر ئەوەی ئەوكەسەی یارمەتی دابوو كادرێكی سەر بەحزبی دەسەڵاتداربوو؟ یانیش كەسی دەسەڵاتداری لەپشت بوو بۆئەوەی چاوپۆشی لێ بكرێت؟ یانیش ئێوە خۆتان پشتیوانی لە گەندەڵكاران دەكەن؟؟؟؟

ئەمەش لینكی گەندەڵیەكەی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێرە كە لە سایتی كوردستان پۆست بڵاو كراوەتەوە..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a62ea31b

باوكی كاروان
مامۆستا لە پەروەردەی دەشتی هەولێر
27/8/2011
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە