کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تێپەڕبونی 21/ ساڵ بەسەر ترۆری دوکتور قاسملوی شەهیدو،لێکدانەوەو بۆچوونەکان لەسەر شەهید د.قاسملو

Thursday, 05/08/2010, 12:00


تێپەڕبونی 21/ ساڵ بەسەر ترۆری دوکتور قاسملوی شەهیدو،لێکدانەوەو بۆچوونەکان لەسەر شەهید د.قاسملو
.


مەبەستی من لەنووسینی ئەم بابەتە،نە پێدا هەلگوتنە و،نە کەمکردنەوەی ڕۆڵو کەساێەتی نەمر د.قاسملوە لە ڕێبەراێەتیکردنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو،هەروەهالە ڕێبەراێەتی کردنی حیزبەکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. من لەگەڵ ئەوەی پشگیری هەمو ئەوانەی کە سادقانە و بێ ڕیا سۆزی خۆێان،بۆ نەمر د.قاسملو دەربڕیوەو خۆێان بەڕێبواری ڕێگای ئەو شەهیدە سەربەرزەدەزاننو،ڕێگاکەی درێژەپێدەدەن، دەکەم،جیالە وانەی ڕیاکارانەو،بۆ چاوبەستنو،نان پێوە خواردن باسیان لێوەکردوە و،خۆێان بەخاوەنی ڕێبازو ڕێبواری نەو نەمرە دادەنێن، من پێمواێە ئەوانە زۆر لە کەساێەتیو،خۆشەویستی د.قاسملویان کەمکردۆتەوەو،تەنانەت خستوێانەتە ژێر پرسیارەوە. بەداخەوە ئەو کەسانەی کە ماوە ێەکی دووروودێژ لەنزیکەوە کاریان لەگەڵ د.قاسملو کردوە و لەڕێبەراێەتی ئەو حیزبەدابوون هیچیان تا ئیمڕۆ بە شێوەێەکی سادقانەو،مەسئولانەو،جەسوورانە باس لە کەمو کوڕیەکانو، بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی،د.قاسملو،نەکردوە،جیالە پێداهەڵگوتنو،زیادەڕۆیەکی لەڕادەبەدر، کە زۆرتر،بۆ ڕیاو،ێەکتر شکاندنو،چاوبەست،کراون نەک بۆ هەڵسەنگاندنێکی ڕاستو درووست،بۆ مێژووی نەتەوەکەمان. من خۆم زۆر لەوانەی خۆێان بەڕێبواری ئەو شەهیدەدەزاننو،شەڕی کورسیو،خۆ مەترەحکردنو،نان پەیداکردن بە ناوی شەهد قاسملوەوە دەخۆنو،سیاسەت دەکەن خۆم بە سادقتر لەبەرابەر ئەو شەهیدەنەمرەدادەزانم. بۆ ئەوەی ڕیاکاران وانەزانن هەر کەس ڕاستیەکانی باس کرد ئەوە دژی نەمر د.قاسملوە. من وەک بۆچوونوو،ئەزمونی خۆم پێمواێە شەهید د.قاسملو، ڕێبەرێکی شکست خواردوبوو؟ چە وەک ڕێبەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانو،چە وەک سکرتێری حیزبی دێمکڕاتی کوردستانی ئێران؟.من هەوڵدەدەم بەکورتی ئیشارە بە کەموکوڕیەکانی ئەو نەمرەبکەم لەڕێبەراێەتی کردنی،هەردو بەرپرسیاریەتیەکانی. ێەکەم د. قاسملو بەداخەوە لەو هەلو مەرجەی کە پاشی ڕووخانی ڕژێمی شا،لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتەئاراوە دە بوو وەک سەرکردەێەکی نەتەوەی،کە میلەتەکەی لەژێر زوڵموزۆرداریو،کوردستان لە هێزی داگیرکەر،ڕزگاربکات،بەداخەوە نە ئەو کارەی کردو،نە تووانی کوردی ڕۆژهەڵات،بۆ کورداێەتیو،ڕاپەڕینێکی جەماوەری،بێنێتە مەیدان؟شەهید د.قاسملو،هەرگیز،نەی توانی،ێا نەی ویست،وەک سەرکردەێەکی نەتەوەی کورد،لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،وەک کەساێەتی خۆی،پەیوەندیەکی توندوتۆڵی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هەموچینوتوێژەکانیەوە دامەزرێنێت،وەک مامۆستاێانی ئاینی،ڕووناک بیران،عشایرو،شێخو،ناسراو،کەساێەتیەکانی ناو کۆمەڵی کوردەواری،پێوەندی بە جوتیارانو زەحمەت کێشانو،بازاڕیانو، هونەرمەندانو، سەرجەم چینەکانی گەلەکەمان ،بۆ ئەوەی وەک سەرکردەێەکی بزووتنەوەی،ڕزگاری خوازی دەرکەوتاێە،نەک تەنیا وەک ڕێبەری حیزبێک!،کە شەڕەدەندوک لەگەڵ ،هێزەکانی دیکەی کوردستانو،کێبەرکێی،حیزباێەتی!چون د.کتور قاسملو،ئەرکو،بەر پرساێەتی لەوە زۆرتر بوو،بۆ بەرژەوەندی گەلەکەی.ئەگەر سەیری شێعارەکانی ئەو کاتە بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە خەڵکی کوردستان بە چیەوە سەرقاڵدەکرا،کە هیچ پێوەندیەکی بە گەلی ئێمەوەنەبوو،جیالە چێواشەکاریو بەلاڕێدابردن.ئاخر شێعاری،دێموکڕاسی بۆ ئێرانو،خودموختاری بۆ کوردستان،کام دەسکەوتەی بەدواوەبوو،جیا لەکەمکردنەوەی داواو،مافەڕەواکانی گەلی ئێمە لەڕۆژهەڵاتی کوردستا؟ هەروەها شێعاری مەرگ بۆ ئیمپریالیسم بەتایبەت ئیمپریالیسمی ئامریکا،لە حاڵێکدا ڕژێمی خومەینیش هەر ئەو شەعارانەی بۆ چاوبەستنی خەڵک بەرزکردبوەوەو،بۆ ئێمەی کورد هیچ پێویستنەبوون،لە حاڵێکدا،د.قاسملو زۆرباش لە وڵاتانی بەناو ئۆردوگای سوسیالیستیو،وەزعیەتی ئیتیحادی جەماهیری شۆڕەویشی دەزانیو،باوەڕی پێان نەبوو،بەڵام بەداخەوە ێان لەترسی هێزە چەپەکانی سەر بەشۆڕەوی،ێان بۆ خۆهەڵکێشانو،دواکەوتن بەدوای شێعاری بێناوەرۆک،کە گەلی ئێمەو،تەنانەت کادرو ئەندامانی حیزبەکەشی سەریان لەم شێعارو،پێدا هەڵگوتنو،دژاێەتی کردنە دەر نەدچو،چوون هیچ پێوەندی بە کێشەی ئێمەی کوردەوە نەبو. شەهید د.قاسملو ئەوەندەی بە ئێرانیبوونوو،ئێرانچێەتیەوە سەرقاڵ بوو هیچوەخت بە کورداێەتیو،ڕێکخستنی نێوماڵی کوردەوەنەبوو؟بەداخەوە پێوەندی زۆرخراپ لەگەڵ هێزەکوردیەکانی ڕۆژ‌ەڵاتو،گەرمو،گوڕی زۆر لە گەڵ هێزە ئێرانیەکانو،هاوکاری کردنیان،کە سەرتاپای ئەم سیاسەتانە بەزەرەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلە کەمان تەواوبو،بەتایبەت حیزبەکەی د.قاسملو.ڕەنگە نەمر د.قاسملو ئەگەر بکراێە بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی،وەک فەڕانسە،ێان سوید،بیتوانیاێە بەڕێوە بەرێکی شیاوبێت،بەڵام بەڕاستی بۆ ڕێبەری بزوتنەوەێەکی ڕزگاری خوازیو،خەباتی چەکدارانە نەدەبو!ڕەنگە هەر ئەوەش هۆکاری سەرنەکەوتنی بووبێت،چوون ئەو وەک ئوروپایەک بیری دەکردەوە،کە جیاوازیەکی زۆر لە نێوان بیر کردنەوەی ئەو و،شەرایتی ئاڵۆزو،شەڕ دژی ڕژێمێکی داگیر کەرو،ترۆریستی،وەک ڕژێمی خومەینی،کە ئاکامەکەی ئەوە بوو،کە ڕژێمی ترۆریستی ئاخوندی تووانیان بە هاسانی بیخەنە داوەوەو،شەهیدی کەن.هەروەها لەڕێبەری کردنی حیزبەکەشی بەباوەڕی من سەرکەوتوونەبوو،دەلیلێشم بۆئەوە وەزعیەتی ناو حیزبو،ناکۆکیو،ناتەبایەکانو،دەستەودەستە بەندیو،حەق کوژیو،بێئەمەگی بەرامبەر بەوانەی بەسەداقەتو،پاکی کاریاندەکردو،گوێلەمست نەبونو،خاوەنی نەزەرو،هەڵوێستبوون،لە ناو حیزبدا ،به‌ داخه‌وه‌ ئه‌ وه‌ ببوه‌ کولتورێک کە هێشتاش پاشماوەکانی نە ێان توانیوە لەم کلتورە دزێوە ڕزگاریان بێت!هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری لەت بونو،ێەکتر شکاندنو،هێرشکردنە سەر ێەکتری. بەکورتی ڕێبەراێەتی کردنو،ئۆتوریتەی شەهید د.قاسملو زۆرلاوازبوو،بەجۆرێک کە زۆربەی بەڵێنەکانی نەدەبردەسەرو،لە وەعدو بەڵێنەکانی پاشگەزدەبوەوە،کە ئەم جۆرە بێ بەڵێنیە زەربەێەکی زۆری لە بەرپرسیاریەتی د.قاسملو دەدا. د.قاسملو وەک ڕێبەری حیزبێکی خاون ڕابوردو،خاون کۆمار،خاوەن شەهیدانی،وەک پێشەوا،ێەکەم حیزبی نێو ساحەی خەبات،بەشێعاری ڕێبەری بزوتنەوەی میلی دێمکراتیکی خەڵکی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،دەبوا ئەم حیزبەو،ئەم ڕێبەرە ناودارە،زۆر مەسئولانەتر هەڵسوکەوتی لەگەڵ هێزەکوردیەکانو،سەرجەم گەلی کورد کردبا،نەک هەرچی حیزبی نەباێەو،لەناو حیزبیشدا گوێلەمستنەباێە،هیچ حیسابێکیان بۆ نەدەکرد،لە حاڵێکدا دەبواێە بەپێچەوانەی ئەو هەڵسوکەوتانەی خۆێان مامەلەێان لەگەڵ ڕووداوە کان بکرداێە،ئەوجار دەێان تووانی ئیدیعای ڕێبەراێەتی میلی دێموکڕاتی گەلی کوردیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبا!. ئەو دەم جیالە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران چەند هێزێکی کە لە ساحەکەدابوون،وەک کۆمەڵە،سازمانی خەبات،دەفتەری بەڕێز مامۆستا شێخ عێزەدینی حوسەینی،بەداخەوە دەتوانم بڵێم ڕابیتەی حیزب لەگەڵ ئەم هێزانە ڕابیتەێەکی ناسالم ناڕوون،خەشن بوو؟،تەنیا هۆێەکەی ئەوە بوو،کە ئەم هێزانە کوردبوونوو،لە کوردستان خەباتیان دەکرد!،لەولاشەوە چەندین هێزی،بێهێزی ئێرانی هەبوون کە حیزب ڕابیتەی خۆشو،هاوکاری باشی پێدەکردن؟.باشە ئەوە کام هەست بە مەسئولیەت کردن بوو،بەرامبەر گەلی کوردو،هێزە کوردیەکان؟ئاخر ئەوە چە ڕێبەراێەتی کردنێک بوو؟ێان ئەمە چە دێموکڕاسیەک بوو،کە بانگەشەی بۆدەکرا؟. دیارە هەر ئەم جۆرە ڕەفتارە نادێموکڕاتیانە بووە هۆی شەڕی ناو خۆ و،بووە هۆکاری بێ باوەڕی خەڵکو ،بووە هۆێ بەهێز بوونی دووژمن،وە پاشەکشەی هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو،سەرەنجام ئەم وەزعەی ئێستای بەدووای خۆیداهێنا.ئاخر ڕێبەراێەتیەک هێندە بێئینسافو،بێئەمەگبێت،باشترینو دڵسۆزترین ئفرادەکانی،کە دژی شەڕی براکوژی،دژی ناحەقیو،حەقکوژی،دەنگی خۆێان هەڵدەبڕی،دەبووا لەوشەرایتە ناخۆشو،بێ دەرەتانیدا بە گورگان خواردو درابان؟بەتایبەت لەساڵەکانی 64/ی هه‌تاوی بەملاوە،واتە لەگەرمەگەرمی شەڕی ئێران ،عێراقو ،شەڕی کۆمەڵەو ،دێموکڕات، کە زۆرکەس ناچار دەکران خۆێان ڕادەستی ڕژێمی کورد کوژی ئێران بکەنەوە ێان دە بووا لەژێر دەسڵاتی ڕژێمی بەعسدا،بێ ناسنامە بمێنەوەو چاوەڕووانی ڕەفتاری نائینسانانەی بە عس بن چوون حیزب ئامادە نەبوو،وەرەقەێەکیان بۆ بکات،لە حاڵێکدا سەدان کادرو پێشمەرگە،کە زۆربەێان بەر پرسیاریەتیو،مەسئولیەتی بەرزیان لە ناو حیزبداهەبوو،تازە ئەگەر خەباتو،کۆمەڵە،ێارمەتی ئەو ئفرادانەی حیزبیان نەکرداێەو نەێان پاراستناێە،مە علوم نەبوو،سەرنویشتیان چی دەبوو. بە بڕوای من تەنیا ویژدانی مردو وە ڕێبەراێەتی ئەو دەمی حیزب دەێان توانی قبوڵی ئەو هەمو بێ ئینسافیو،بێوەفایو،بێ مەسئولیەتەێان کردبا،دەنا زەحمەتە خەڵکانێک خۆێان بەشۆڕشگێرو،دێموکڕاتو،ئاشتی خواز زانیبا قەت ئاوها ڕەفتاریان نەدەکرد!،بۆێە من پێمواێە د.قاسملوش ،نە پێغەمبەری ئاشتی بوو، نە مامۆستای دێموکڕاسیو،نه فریشته‌ی ئازادی،چوون خۆیی زۆرباش دەی زانی ئەو خەڵکانە لە چە بارو دۆخێکدابوون. دیارە ئەوەتەنیا هەندێک نمونەو،وەبیر هێنانەوەبوون دەنا وەزعیەتەکە زۆر لەوەش خراپترو،نالەبارتربوو.لێرەدا ئەو پرسیارانە دێنە پێش،ئاێە ئەگەر ڕێبەراێەتی حیزب بەم شێوە ڕەفتاریان نەکردبا ،وەزعیەتی حیزب وای بەسەردادەهات؟،خۆ ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات تەنیا لە ئازاێەتیو،دەسەڵاتی ڕژێمی ترۆری ئاخوندی نەبوو،کە ئاوها پەرتەوازەو،لاوازو،پرتوبڵاوببین،زۆربەی بێمەسئولیەتیەکانی ئەم ڕێبەرانەبوو،بوە هۆکاری ئەم وەزعە شڕەی کە هەمومانی تێداین. سەیر ئەوەێە کەسیش ئامادەنیە،زەڕەێەک خەتاو،نەدامەتکاریەکان بەویژدانەوە،قبۆڵ کات؟. من لەخاتیمەی نووسینەکەمدا داوا لە هەردوو،بەشەکەی دێموکڕات دەکەم چی دی خۆێان لە بەرپرسیاریەتیو،ئەرکەکانیان نەدزنەوەو،واز لە خۆپەرستیو،کورسی پەرستیو،بەرژەوەند پەرستی بێننو،دەرس لەڕابردوو،وەرگرن چون مێژوو،ناتان بەخشێو،میلەتیش دوای ئێوەناکەوێت هەرکای کۆن بەبا بکەنو،ڕاستیەکان قبوڵ نەکەن. من پێموابو،دووای 21-ساڵ لە شەهید بوونی د. قاسملو،دەبواێە لێکدانەوەو،هەڵسەنگاندنێکی ڕاستو دروستان بە هەڵەکانی د.قاسملوشو،خۆشتان کەبەشێک بون لەم بەر پرسیاریەتیانەی کە دەکەوێتە ئستۆتان!،بەڵام ئەوە کافی نیە هەڵگوتن بە نەمر د.قاسملو،چون شەرایتی ئیمڕۆ پێویستی بەشتی تازەو،خۆ بواردن لە هەڵەکانی ڕابردوو،قبوڵی مەسئولیەت هەێە،نەک کای کۆن بەباکردنو،چاوی خەڵک بەستن.
 -04-08-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە