نیعمەت عەبدوڵا خۆى پێ نەهەژا ، شەهید ڕێبازى براشى بەغداى هەژاند !!
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
مامۆستا ئاسۆ
((چایەخانەى مشكۆ لەهەولێر و شەعب لەسلێمانی زۆر زۆر بەپیرۆزترو گەورەتر دەزانم لە پەرلەمانەكەى كەمال كەركوكى)) . كەم كەس هەیە ناوى شەهید ڕێباز یان كتێبەكەى ((قەندیل بەغداى هەژاند))نەبیست بێ ، قارەمانى و ئازایى ئەو پیاوە بێ وێنە بووە ئەوەى زیاتریش بووە مایەیى سەرنجى هەموو لایەك ئەو نزیكەى بیست ساڵ بەرلەئەمڕۆ بنەماڵەى ناپاكى بارزانى ناسى بایى چەندن ؟ سەرئەنجام هەر بەدەستى ئەو بنەماڵە خۆفرۆشەش شەهید بوو ، شەهید ڕێباز پاڵەوان و قارەمانى داستانى كۆڕێ بوو ئەو داستانەى تەنها پارتى بەژدارنەبوو كەچى ئێستا بەداخەوە ساڵانە پارتى خۆى دەكا بەخاوەنى و فەرماندە و سەركردەیەكى یەكێتى غیرەت و جورئەتى نیە بڵێ وانیە و درۆ دەكەن ، زیندووەكان زات ناكەن شاهێدى بدەن دەترسن لەوەى جەلال تاڵەبانى و دەزگاى پاراستن لەناویان بەرن بەڵام شەهیدەكان باشترین شایەدن بۆ ئەم داستانە كەپارتى هیچ بەژداریەكى نەبووە لەم داستانە ، گەر هەڵەنەبم ئەم داستانە 9 بۆ 11 شەهیدى هەبوو ، شەهیدەكانیش ئى یەكێتى و بزوتنەوەى ئیسلامى و حزبى شوعى بوون ، واتا شەهیدەكان دەڵێن پارتى درۆ دەكا بەوەنیە ساڵانە لەم یادەدا فەرماندە جاشەكانى دێن و دەڵێن ئێمە داستانى كۆڕێ مان كردوە .
دوایى ڕاپەڕین ساڵى 92 یان 93 بوو لەیادى داستانى كۆڕێ شەهید ڕێباز هێرشى كردە سەر پارتى و بنەماڵەى بارزانى ووتى .... ئەو كاتەى ئێمە داستانى كۆڕێ مان ئەنجامدا ئەوان لەكەرەج و ئۆردوگاكانى ئێران خەریكى سێ‌و ڕنین بوون ، كەهەر ئەم قسەیەش بوو سەرى خوارد و لەسەرتاى سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ لەمانگى 5 ى 1994 لەبادینان بەفەرمانى نێچیرڤان بارزانى هەربەدیلى شەهیدیان كرد سەرەتا بەفیشەك لەقاچى دەدەن و بریندارى دەكەن ئینجا دوایى بەدڕندانە ترین شێوە گوللە بارانى دەكەن یەكێتى ئەوكات نازناوى شابازى شەهیدانى لێنا .
بەداخەوە ئەوەى منى هاندا زیاتر ئەمە بنووسم هەڵوێستى دوو فاقى براى ئەو شەهیدە سەركردەیەیە كەناوى نیعمەت عەبدوڵایە پێشتر ئەندامى پەرلەمانى پارتى و یەكێتى بوو لەسەر لیستى سەوز ئێستاش سەرۆكى یەكێتى بەناو پەرلەمانتارانى كوردستانە ، جەنابیان لەم ڕۆژانە لێدوانى داوە سەبارەت بەم ڕەوشەى ئێستاى كوردستان و پەرلەمان و ئیدارە و سەرۆكەكەى بەخراپ دابووە قەڵەم بەڵام هەرزوو هەڕەشەى لێ دەكرێت و جەنابیان پەشیمان دەبێتەوە لەلێدوانەكانى و دەڵێ من شتی وام نەوتووە لەكاتێكدا دەنگى بەتۆماركراوى هەیە كەواى گوتووە .
من تەنها ئەوەندە دەڵێم گوناحە تۆ براى شەهید ڕێباز بى ؟ نازانم لەچى دەترسی لەوە زیاتر سووكایەتى چى قبوڵ دەكەى؟ تۆ ئەو برا قارەمانەت بەدەستى ئەم چەتەو دڕندانە چوو تازە بەنیازى چى و بۆچى دەترسى ؟ ئاخر پێشینان خۆڕا نەیان فەرمووە مریشك هێلكەش دەكا و جیقنەش دەكا ؟ یان تۆش هاوشانى سۆزانى خاڵە شەهاب كەوتوویەتیە ناو كەیف و سەفاى كۆشك و دۆلار و پارە بۆیە هیچت بیرنەماوە ؟ بۆیە ئەوەتا ئامادەى حاشا لەخوێنى براكەى خۆشت بكەى ؟ یان تۆش خواردووتە و تێوەگڵاوى بەدزى و گەندەڵى ترسى ئەوەت هەیە ڕاستیەكان بڵێى یەكێتى مەلەفى سەنتەرە ڕۆشنبیریەكەت هەڵداتەوە كەپارەیەكى كفت و مفتت لێرە لەدواى 31 ى ئاب كەئاوارەبوویت لەسلێمانى بەناوى ئەو سەنتەرە ڕۆشنبیریە لەكۆسرەت ڕەسوڵ وەردەگرت و هەموو بەرهەمەكەشت دەركردنى گۆڤارێكى لاوازى ڕەش و سپى بوو بەناوى شەهید ؟ بەداخەوە زۆر بەداخەوە كەمرۆڤ ئەو هەڵوێستە ترسنۆكانە و دووفاقیانەى ئێوەى (هەندێك) لەكەسوكارى شەهیدان دەبینێ تف لەهەموو شتێك دەكا ؟
ئاخر بەڕێز مامۆستا نیعمەت عەبدوڵا كەس نەى وتووە وەرە سەر جادە و هاوار بكە بڕوخێ پارتى و یەكێتى ؟ یان وەرە بڵێ من ئۆپۆزسیۆنم و نەیارى دەسەڵاتم ؟یان لەهەولێر ڕێبەرایەتى خۆپیشاندان بكە دژى ئەم دەسەڵاتە ؟ نا نەخێر كەس بەمنیشەوە ئەوەمان لەجەنابت داوا نیە ، چونكە تۆ شایەنى ئەو تەكلیفانە نیت ، من ئەوكاتە بۆم دەركەوت كەیەكێتى مووچەى شەهید ڕێبازى لەگەڵ 35 شەهیدى تر زیاد كرد جەنابتان ئەوەندە غیرەتەتان نەبوو بڵێن ئەى كاكە خۆ مەلا سلێمانیش لەگەڵ شەهید ڕێباز شەهید بووە پێشمەرگایەتى و مەرگ ئەوانى لەیەكتر نەكرد ئێوە بۆ لەیەكیان دەكەن بۆ ناوى ئەویش ناخەنە ناو لیستەكەوە ؟.
من تەنها ئەوەندە بەجەنابت دەڵێم شانازى چى بەیەكێتى پەرلەمانتارانەوە دەكەى ؟ بۆ پەرلەمان خۆى هەیە تا یەكێتى و سەندیكاى هەبێ ؟ دەبێ ئەو كورسیە هاوشانى كام كورسیە بێ كەجەنابت ئەوەندە لەدەركردنى دەترسى ؟ جەماوەر باوەڕى بەسەرۆكایەتى بەناو هەرێم و ئەو حكومەتە دز و گەندەڵە و پەرلەمانە حزبی و كارتۆنیە نیە باوەڕى چى بەسەندیكایەكى لاوازى وەك ئەوەى جەنابتان هەبێ ، خۆشبەختانە سێ یەكى خەڵكى كوردستان نازانن شتى وامان هەر هەیە ، پیاو چۆن دەبێ ئەوەندە ترسنۆك بێ لەهەڵوێستى خۆشى پەشیمان بێتەوە ؟ من وەك مامۆستایەك چایەخانەى مشكۆ لەهەولێر و شەعب لەسلێمانی زۆر زۆر بەپیرۆزترو گەورەتر دەزانم لە پەرلەمانەكەى كەمال كەركوكى مرۆڤ كوژ نەوەك نەخواستە لەو یەكێتیە حزبیەیى پەرلەمنتاریەیى جەنابتان ، ئەم خولەى پەرلەمان كە ئۆپۆزسیۆنێكى كارا و مەیدانى چالاكى هەیە خەڵك باوەڕى پێ نیە ، كەواتە خولەكانى پێشووتر هەر هیچ شەرعیەتێكیان نەبووە تاشانازى بەپەرلەمانەوە بكەین نەخواستە بەئەندامەكانی كەلەو سەندیكا لاوازەى تۆ ئەندامن .
_ ((داستانى كۆڕێ و لێدوانى شەهید ڕێباز و كوشتنەكەى ، هەمووى ڕاستى و حەقیقەتن بەڵام ڕێكەوتنامە ستراتیجیەكە و تەسلیم بوونى یەكێتى بەپارتى و بارزانى واى لێ كردوون حاشا لەمێژوو و ڕابردوو و سەروەریەكانى خۆشیان بكەن ، هەموو خەڵكێكى دڵسۆز ئەوەى خۆى گێل نەكات و بیخاتەوە بیرى خۆى كاتى خۆى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانى هەولێر ئەم ووتارەى شەهید ڕێبازى بڵاوكردەوە كەلەیادى داستانى كۆڕێ پێشكەشى كرد چۆن باسى داستانەكە و ئەو بنەماڵە خۆفرۆشەى كرد ، كەشەهیدیش بوو هەر ڕاگەیاندنى یەكێتى بوو بۆ هەموو لایەكى باس كرد كەچۆن و بەفەرمانى كێ شەهیدكراوە)) .
روونكردنه‌وه‌یه ك له یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان- ه‌وه ئاگاداری گشت لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و لێدوان و راگه‌یاندنانه‌ی به‌ناوی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و كه‌ی ئێن ئێن بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌رله‌مانی كوردستان دووره له راستیی و به‌شێواوی خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش خزمه‌تی بارودۆخی كوردستان ناكات، راستگۆیی ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه.
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان کوردستانی - نیعمه‌ت عه‌بدوڵا: ئه‌و لێدوانانه‌ی به ناوی یه‌كێتییه‌كه‌مان له هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن بڵاو بۆته‌وه نادروستن
PNA دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ناوی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان لیدوانییان سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی په‌رله‌مان بڵاو كردوه, له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا یه‌كێتییه‌كه ئه‌م لێدوانانه‌ی له‌م كه‌ناڵانه بڵاوبۆته‌وه به‌نادروست له قه‌ڵه‌مدا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان "نیعمه‌ت عه‌بدوڵا" بۆ ئاژانسی په‌یامنێر رایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ لیستی ئۆپۆزیسیۆن كرد, ده‌ستپێشخه‌ریه‌كمان بۆ شكاندنی بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو, داوامان لێ‌كردن به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی په‌یام و سایتی سبه‌ی و كه‌ی ئێن ٍئێن لێدوانه‌كانی ئێمه‌یان ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه گوایه وتومانه په‌رله‌مان ئیداره‌یه‌كی خراپی هه‌یه یاخود داخوازیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن چه‌ند دروسته یا چه‌ند نادروسته به‌ڵكو ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه قسه‌مان كردووه.
وتیشی: ئێمه كۆبونه‌وه‌كه‌مان بۆ نه‌هێشتنی بایكۆته‌كه‌یان بوو چونكه كارێكی گونجاو نییه‌و تاكه‌ی به‌شدار دانیشتنه‌كان نابن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاوبۆچوونه‌كانیان په‌رله‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن, كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك لێدوان به‌ناوی ئێمه بڵاو كرایه‌وه كه دووره له راستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه میسداقییه‌تی خۆیان له ده‌ست بده‌ن چونكه ئێمه په‌یوه‌ندیمان پێیان نه‌كردووه, ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌هه‌ل وه‌رگرتوووه هه‌ندێك رای ئێمه‌یان ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاماژه‌یدا: یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان هه‌ڵقۆڵاوی ناو په‌رله‌مانی كوردستانه و په‌رله‌مان به‌ده‌زگایه‌كی شه‌رعی گه‌وره ده‌زانین و پشتگیری لێده‌كه‌ین بۆیه ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئیداره‌ی په‌رله‌مان به شیاو ده‌زانین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست