لادانی ده‌رويش ئاغای به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌لايه‌تی گشتی پارتی، هۆكاره‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو!
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی كوێره خوينده‌واريه‌كی هه‌بێ، ده‌زانێ سودوو كه‌ڵكی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به كۆمه‌ڵايه‌تيانه‌ی پارتی و يه‌كيتی بۆ چ مه‌به‌ستێكه؟!
هه‌ر دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌بانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێشێل كردنی ياسا و بنه‌ماكانی ماڤی مرۆڤ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ديموكراسيه‌ته‌يه، كه بارزانی وه‌ك بنيشته خۆشه زوو زوو له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و ياده‌كاندا بۆ ئيستهيلاكی ناوخۆی به‌كاری دينيت!
يا ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی چه‌ندين جار باسی بوون به موئه‌سه‌سات كردنی دام و ده‌زگا خۆجييه‌تيه‌كانی هه‌ڕيم ده‌كا، له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه بڕه‌و به گه‌شه‌و به‌رفراوانكردنی ديوه‌خانه‌و كاروباری كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ده‌دات و، له‌و سۆنگه‌يه‌شه‌وه مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی گشتی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌و حزبه‌كه‌ی دامه‌زراندووه، تا ئه‌وه‌ی بيه‌وێت دوور له ياساو رێساكانی مه‌ده‌نيه‌ت، به ديارده‌ی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و، پاره به‌خشين و درێژه‌دان به ديارده كۆمه‌ڵايه‌تيه قيزێونه‌كانی خويسن به خوين و ژن به ژن و گه‌وره به بچوك و، تا ئه‌وه‌ی ژن كوشتنيش هه‌ر له چوارچێوه‌ی مه‌كته‌به كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌ی بنه‌ماڵه خوينه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت و سوڵحه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت!
تا ئێستا چه‌ند لێبوردنی گشتی و تايبه‌تی بۆ به‌ندكراوانی هه‌وڵيرو دهۆك له‌لايه‌ن مه‌سعوده‌وه ده‌رچووبێت، ئه‌وا مه‌ڕی سوڵحه‌كان له مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی گشتی پارتی سه‌ربڕاوه‌و، هه‌ر له‌ويش خواره‌و ، به‌رتيله گران به‌هاكانيش هه‌ر خۆيان وه‌ريان گرتووه، ته‌نها خيزانه كێشه‌داره‌كان به هه‌ردوولايه‌نه‌وه زيانلێكراوی ئه‌وكيشانه بوونه‌و، براوه‌كانيش ته‌نها گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی سيحری مه‌سعودو عه‌ياله‌كه‌ی بووه!
ئه‌وه‌ی جێگا باسكردنه‌و ، تا هه‌مووان بيزانن، نيهاد بارزانی برای مه‌سعود سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌ی كردوه‌و، ده‌رويش عه‌بدوڵره‌حمان ئاغاش وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كه دانراه‌وه‌و، هه‌موو كاروباره‌كان بۆ نيهاد بارزانی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌وسا برياری له‌سه‌ر دراوه!
بڕوانن نيهاد بارزانی برای مه‌سعودی مارشه‌لی ٣١ی ئاب، ده‌وله‌مه‌ند و سه‌رمايه‌دارو پاره‌دار نه‌ماوه سه‌رانه‌ی لێوه‌رنه‌گرتبێ و، زه‌وی كشتوكالی و بازرگانی نه‌ماوه ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرتبێ و، تا ئه‌وه‌ی تاوه‌ری كاره‌باكانی (تاقه شه‌مسی) نێوان سه‌ڵاحه‌دين ..هه‌ولێر) به بێته‌نده‌رو به بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له هۆشيار سيوه‌يلی وه‌زيری پيشووی كاره‌با و نه‌وزاد هادی پارێزگار، ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی به سه‌قه‌تی جيبه‌جێكرد، كه هه‌ر تاوه‌رێك ١٠٠٠٠ دۆلاری بۆ ته‌رخانكراو، به‌شه‌ريكی له‌گه‌ڵ كۆمپانيای زاگرۆس و كوڕانی كه‌ريم خانی برادۆست خوارديان و، تا ئه‌یم نووسينه ئه‌و تاوه‌رانه به قه‌ده‌ر مۆميكی عيدی ميلاده‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود ڕوناكی نيه!١
نيهاد بارزانی گه‌وره قومار كه‌رو دۆراوه‌ی گشت ياريه‌كانه‌و، براوه‌ی دزي و گه‌ن{ه‌ڵی نيو كوردستانه!
گه‌ر مه‌سعود بارزانی ڕاستی ده‌كرد، بۆچی كوره‌كانی مه‌لا مه‌جيد كه خوشكه‌زاكانی سه‌يد عه‌بدولا كه‌ردزيان له هۆتێل چوارچرا كوشت بۆچی نه‌گيران؟!
ئه‌ی نابێ بلێن كوا ياسا و سه‌روه‌ری ياسا جه‌نای مه‌سعود سه‌رۆكی ته‌زويری هه‌رێم
ئه‌ی كێ بوو پشتيوانی كوڕانی مه‌لا مه‌جيدی كرد؟ ئه‌ی نيهاد بارزانی چونكه شه‌ريكی ماڵی مه‌لا مه‌جيد بوو، بكوژه‌كانی برده‌سه‌ری ڕه‌ش و دوايش بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان پاشه‌ڵتان بپارێزن، عه‌بدوڵخالق ته‌لعه‌ت به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی هه‌ولێرتان بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژ له نووسينگه‌ی نه‌واد هادی زيندان كرد؟!!
دواجاريش مه‌سروری تيرۆرست به شێوه‌يه‌كی نهينی بكوژه‌كانی بۆ ئه‌مه‌ريكا گواسته‌وه، تا ئه‌وه‌ی هه‌زار هه‌ره‌شه‌تان له ماڵی سه‌يد عه‌بدوڵا كه‌ردزی كرد، تا سوڵح بكه‌ن و، ئه‌وجا ئه‌وانيش كه‌وتنه ژێر فشاری براو كوره‌كانی مه‌سعوده‌وه‌و، به ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار سوڵحه‌كه‌يان كرد!
ئه‌مه نمونه‌يه‌كه له خه‌رواری تاوان و پێشێلكاری و ناياسای و خۆسه‌پاندنی مه‌سعودو عه‌ياله‌كه‌ی!
ده‌يان ده‌وله‌مه‌ند ده‌ناسم نيهاد به زۆر پاره‌ی لێسه‌ندوون و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێكردوون ، گه‌ر باسی بكه‌ن!
مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تيتان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خيانه‌تو كوشتن و بڕين و ناشه‌رعيه‌ت كردۆته‌وه، هه‌ر بۆيه زياتر له ٢٢ ئه‌ندام مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی گشتی پارتی، كۆنه موسته‌شارو جاش خه‌فيفه‌و مه‌فره‌زه‌خاسه‌و ئه‌من و ئه‌نفالچيانی به‌عسن..و زياتر له ٤٨ خائينی گه‌وره‌ی وه‌ك بارامی شه‌مه‌ی هارون ديوه‌خانانه‌يان هه‌يه‌و، وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌سه‌ر هه‌ژاراندا ده‌خوڕن و، ده‌يان پێشمه‌رگه‌و كاديری شۆرشه‌كانی ئه‌يلول و گوڵان، به هه‌زار نأره‌خه‌تی نانی شه‌ويان چنگ ده‌كه‌ويت و، له داخ زولم و سته‌مه‌ی مه‌سعودو عه‌ياله‌كه‌ی په‌شيمانن له‌وه‌ی بۆ كورد و كوردستانيان له‌ناو پارتيدا كردووه، چونكه ئه‌مڕۆ پارتی جگه له سه‌ربازگه‌و ديوه‌خانانه‌ی جاش و موسته‌شارو ئه‌نفالچيه‌كان ، شتيكی ديكه‌ی پيناگووترێت!
ئه‌وه‌تا نه‌وزاد هادی گه‌نده‌ڵ و دزه كه‌ی هه‌وڵێر، دوای ئه‌وه‌ی داڵده‌ی قاسم ئاغا دا‌و، پاشانيش ديوه‌خانانه‌ی بۆ بڕيوه‌و، بۆ تاكتيك بۆ چه‌ند مانگيك بۆ توركيايان به‌ناوی خوازراه‌وه‌وه ناردووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌ك جاشی موحه‌سه‌ن مه‌سعودی مارشه‌ڵی ٣١ ئاب، وا گه‌وره‌ترين بينايه بۆ قاسم ئاغا له گه‌ره‌كی دۆلاراوا به ١٢٠ ده‌فته‌ر دۆلار كراوه!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێن...ده‌رويش عه‌بدوڵڕه‌حمان ئاغا، هه‌رچه‌نده بۆ ڕۆژێك جاش نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆته برا گه‌وره‌ی زياتر له ٢٨ جاش كه له‌مه‌كته‌به‌كه‌ی ئه‌و موچه‌يان هه‌بوه‌و، ميزانيه‌و ئاڵفيان لای ده‌رويش بۆ براوه‌ته‌وه!
ده‌رۆيش ئاغا به هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه تێی كه‌وتووه، وحه‌زی زۆر له دياری و به‌رتيل بووه، له‌سايه‌ی ئه‌و زوڵم و نا دادپه‌روه‌ريانه‌ی له‌سايه‌ی ئه‌ودا له مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵايه‌تی كردويه‌تی، بۆته خاوه‌نی گه‌وره‌ترين به‌نزينخان به‌ناوی(مير)ه‌وه دواتر به ٢٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاری فرۆشته‌وه‌و، له‌سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زان هه‌وڵير ٥٠ پارچه زه‌وی له قه‌ره‌بووی مولكی سليمانيدا وه‌رگرتووه، به بێ ئه‌وه‌ی خانويه‌كيشی داگيركرابێ و، خۆ كاتی ڕاپه‌رينيش گونده‌كه‌يان جگه له گويدرێژی به‌ره‌لاَ هيچی ديكه‌ی لێنه‌ژياوه‌و، ٢٣ خانووی له هه‌ولێر داوه به كرێی و، ٥ مه‌زرعه‌ی له چوارتاو سيته‌ك و شه‌قڵاه‌و دوكان كڕيوه‌و،تا ئه‌مڕۆ كرێی خانووی ئاواره بۆ خۆی ٤٠ پاسه‌وان و كوڕ‌و براو خزمه‌كانی وه‌ر ده‌گرێت و ئه‌وجاش كه‌سيان كرێچي نين، ٣ كۆمپانيای بازرگانی و ئاوه‌دانی بێ سنوری هيه‌و، له پاڵ هۆشيار سيوه‌لی برای كه وه‌زير بووه، ٦ چڕۆژه‌ی چه‌قاندن و دانان و ڕاكێشانی كاره‌بای وه‌رگرتوه‌و، هه‌ر شه‌وه‌كه‌ی به پاره‌يه‌كی خه‌ياڵی فڕۆشتويه‌ته‌وه‌و، له سه‌ردانيكمدا بۆ نه‌مساو ئه ڵمانياو سوێد وبه‌ريتانيا، هه موو خزمان له شێخان و ئاغا‌كان باسی
گه‌نده‌ڵی ده‌رويش ئاغايان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی ناسر ئاغا‌و كه‌ريمه بچكول و قادر ئاغ و ره‌سول ئاغا، په‌شيمانی خۆيان ده‌ده‌بڕی له‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌روێش پێشمه‌رگه‌بوونه‌و، ده‌رويش ئاغا ٦ مليۆن دۆلاری له بانكيكی به‌ريتانيا داناوه!
هه‌ر له‌م سونگه‌يه‌وه مه‌سعود بارزانی ده‌رويش ئاغای بۆ مه‌كته‌ب سياسيه‌كه‌ی لای عزه‌دين به‌رواری نارده‌وه، حسابی گه‌نده‌ڵكارانی وه‌ك نوری حه‌مه عه‌لی و فه‌ريدون جوانڕۆی و دژوار فايه‌ق و دياری حوسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا وئه‌وانی ديكه‌ی بۆ كردن، كه به ٧ لق له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا يه‌ك كورسيان نه‌هێنا!
ئيتر بوونی ئه‌م ده‌رويش ئاغايه چ سوديكی هه‌بوو، كه له‌يكه‌مين ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ به ديل گيرا، ئه‌وسا هيچی نه‌بوو، ئه‌مڕۆش بۆته خاوه‌نی مه‌لاين دۆلار...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست