ئه‌رێ به‌ڕاست مه‌سعووود له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌دا له‌ په‌رله‌مان باسی چی ده‌کات ؟؟؟؟

Sunday, 16/08/2009, 12:00


وا بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆکی به‌ زۆر هه‌ڵبژێراوی هه‌رێمی کوردستان ،سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی ڕۆژی 25|7 بکات که‌ سه‌راپای دونیا له‌وڕاستی یه‌ گومانیان نی یه‌ که‌ ساخته‌ کاریه‌کان بێ وێنه‌ بوون و به‌ پێی ووته‌ ئاڵتونیه‌کانی کاک * ئه‌رسه‌لان بایز* که‌ سه‌ربه‌ لیستی ده‌سه‌ڵاته‌و خۆی ده‌نگی به‌ کاکه‌ داوه‌ له‌ چاوپیکه‌وتنی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌کێتی ده‌ڵێت که‌ له‌ سه‌دا حه‌فتا ته‌زویره‌وو غه‌شه‌ ، وه‌ ته‌نها ئه‌م شاهیده‌ به‌سه‌ ،، به‌هه‌ر حاڵ کوردوته‌نی** له‌ دوای چوان مه‌که‌ دوان**، و با بچینه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ستمان بزانین کاک مه سعود ده‌ڵێت چی؟
من پێم وایه‌ که‌ یه‌که‌م شت باسی پاکی و پیرۆزی و بێ خه‌وشی و بێ وێنه‌یی و بێ نمونه‌یی ‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ڕاستی بێ وێنه‌ بو و وه‌ ئومێدمان وایه ‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌کی جوان و سه‌رکه‌وتووی هه‌موو عیراق و ئه‌وانیش چاو له‌م ئیکسامپڵه‌ جوانه‌ بکه‌ن که‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ ئه‌فغانستان وتونس و کوبا وسه‌رده‌می ڕه‌حمه‌تیه‌که‌ی کۆن نمونه‌ و پرۆسه‌ی وا سه‌رکه‌وتوو هه‌بوبێت، یا خود باسی هێرشه‌ هه‌مه‌جییه‌ عه‌فه‌ویه‌کانی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی پاراستن بکات بۆ سه‌ر باره‌گا بێ چه‌ک ومه‌ده‌نیه‌کانی گۆڕان و چاکسازی و پاشان هه‌روه‌ک پێشه‌ی جاران بڵێ خه‌ڵکینه‌ بڕواتان بێت هه‌ر ئاگاشمان لێی نه‌بوو،،، ده‌ی ڕاست ده‌کات ئه‌ی ئه‌وه‌ نی یه‌ به‌ بیانووی قسه‌ وتن به‌ تاڵه‌بانی له‌ گه‌رمیان که‌سێک ڕاپێچی زیندان ده‌کرێت ،، باشه‌ ئێوه‌ ئاگاتان له‌ و هه‌موو کاره‌ هه‌مه‌جیه‌ به‌ڕبه‌ڕیه‌ نه‌بوو ویستیان هه‌موو باره‌گاکانی ئۆپۆزسیۆن وێران بکه‌ن به‌ڵام ئاگاتان له‌ ده‌می خه‌ڵکه‌ چیتان پێ ده‌ڵێت.. ئێوه‌ زوحاکن چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌تتان کوێره‌.. له‌وانه‌شه‌ سه‌رۆک باسی ئه‌و ده‌نگانه‌ش بکات که‌ به‌ئه‌مری ڕاسته‌و خۆی خۆی درا به‌ یه‌کێک له‌ پارته‌ تورکمانی یه‌کان که‌ کاسه‌ لێس وسه‌ربه‌ خۆیان بوو وه‌ ته‌نها له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان نزیکه‌ی ده‌نگی یه‌ک کورسیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ ..باشه‌ گه‌ر له‌ بادینان ئه‌وه‌نده‌ تورکمان هه‌یه‌ ئه‌وان چه‌ند ئه‌ندامیان هه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌ونای دهۆک بن.
تۆ بڵێی باسی *جۆ زیف بایدن * بکات و بڵێت هاتوه‌ تا ماده‌ی 140 جێ به‌ جیێ بکات هه‌رچه‌نده‌ من له‌ بیرمه‌ ساڵی 2005 مسعود ده‌یفه‌رموو تا کۆتایی ساڵی 2007 ده‌بێت یاساکه‌ ته‌واو بچێته‌ بواری پراکتیکه‌وه‌ به‌ڵام نه‌ک نه‌چوو به‌ڵکو و هه‌روازیان لی هێنا وئیداره‌ی که‌رکوکیان له‌گاڵ براعه‌ره‌بو تورکمانه‌ چاوڕه‌شه‌کاندا کرد به‌ سێ که‌رتی یه‌کسانه‌وه‌ که ‌مه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می محمدی مه‌هدیدا ئه‌و عه‌داله‌ته‌ ئیداریه‌ بێته‌ ئاراوه‌ ، یان بڵێ نا هاتووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردم له‌سه‌ر ئه‌و پێشێڵکاریانه‌ه‌ی که‌ ئابڕوی دیموکرسیشی برد ، له‌وانه‌یه‌ باسی ئه‌و فلته‌رانه‌ش بکات که‌ ده‌زگا به‌دناوه‌کانیان له‌ هه‌ولێرو دهۆک خستویانه‌ته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کانی کوردستان پۆست وسایته‌کانی یه‌کگرتوو، یان له‌وانه‌یه‌ باسی ئه‌و لیژنه‌ ده‌ستپاکیه‌ بکات که‌ له‌چاوپێکه‌وتنێکی یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کاندا ووتی دایده‌مه‌زرینین تا گه‌نده‌ڵکاران بداته ‌ دادگا، به‌ڵام ده‌ترسم ئه‌م لیژنه‌یه‌ش هه‌ر وک کۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان وابێت که‌ هامویان سه‌ر به‌ پارتی بوون،، باشه‌ جه‌نابی سه‌رۆک تۆ خۆت لیژنه‌ بۆ گه‌نداڵیه کانی خۆت داده‌مه‌زرێنیت..سه‌یره‌..
گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌جوبم باسی ئه‌و قه‌رزه‌ی یه‌کگرتو و داکات که‌ تائێستاش قه‌ره‌بووی ئه‌ و هێرشه‌ به‌ربه‌ریانه‌یان نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ساڵی 2005 کردیانه‌ سه‌ر باره‌گاکانیان و چه‌نده‌ها شه‌هید و برینداری لێ که‌وته‌وه‌و هه‌موو باره‌گاکانیان سوتانن و خه‌ریک بوو هه‌موو پارته‌که‌ به‌ ده‌ردی گوندی که‌ڵه‌کن ببه‌ن و تا ئێستاش سێ ملیۆن دۆلاریان لاماوه‌، له‌وانه‌شه‌ باسی موچه‌که‌ی خۆی بکات و بڵێت بڕواتان ببێ خه‌تای من نیه‌ و ده‌رگای خه‌زێنه‌که‌ لای ماڵی ئێمه‌وه‌ شکاوه‌و ئینشاالله‌ چاکی ده‌که‌ینه‌وه‌، یاخود ‌ باسی موچه‌ی شه‌هیدان بکات و بڵێت ده‌بێت موچه‌ی هه‌موو شه‌هیدان وه‌کوو موچه‌که‌ی دایکم بێت که‌له‌ هه‌موو شه‌هیدانی تر مه‌غدورترو که‌متره‌و ته‌نها سه‌دو نۆ ده‌فته‌ره‌. تۆ ڕاست ده‌که‌یت دایکت دیوه‌خان وکاره‌که‌روو پاسه‌وانێکی بێشوماری هه‌یه‌ و خه‌ڵکێش ته‌نانه‌ت باخچه‌یه‌کیشیان نی یه‌ تا هه‌ندێک ئاوپڕژێنی بکه‌ن.... له‌ کۆتایدا من دڵنیام باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ توانیان هه‌موو ناوچه‌کانی جه‌له‌ولاو خانه‌قین و سه‌عدیه‌و به‌شی زۆری مۆسڵ به‌ته‌واوی ڕاده‌ستی برا عه‌ره‌به‌کان بکه‌ن و بڵێن برای عه‌ره‌بی چاو ڕه‌شمان ،،شیرین بوو به‌شتان تاڵ بوو به‌شمان...
له‌ڕاستی دا من نازانم و تێناگه‌م وو سه‌رم سوڕماوه‌ که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ کاک مه‌سعوووووووود باسی چی ده‌کات،، تۆ بڵێی باسی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بکات و بڵێت له‌ده‌ستمان ده‌رچوو سۆرانی مامه‌حه‌مه‌مان کوشتوو و نه‌خشه‌شمان دانا بۆ کوشتنی ئه‌حمه‌د میره‌ به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو شکستمان خوارد ..........ئه‌مانه‌ و چه‌نده‌ها شتی تر پرسیارو گرێکوێره‌ن و وه‌ڵامه‌کانی ده‌که‌ونه‌ ڕۆژی دانیشتنه‌که‌وه‌.


.......سوید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە