کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕاگەیاندنەكان

Friday, 04/03/2011, 12:00


بۆ ڕاگەیاندنەكان
سڵاو و ڕێز

پەچەدەكە.كەلار
دواى ئەوەى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان بەیان نامەیەكى بڵاو كردەوەو تێیدا شەش خاڵى نوسیوە بۆ چارەسەرى كێشەكانى هەرێم كەتێیدا پشتیوانى دوپات كراوەتەوە لە دەنگى گەل ى ناڕازى و خۆپیشاندەران.بۆ زیاتر ڕونكردنەوە بۆ هاوڵاتیان لەكەلار كۆمیتەكەمان هەستا بەبڵاوكردنەوەى بەیاننامە شەش خاڵییەكە بەڵام ئەو هەڤاڵانەى بەیان نامەكەیان بڵاودەكردەوە لەلایەن هێزێكى دەمامەكدارى ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێن.پاش دەستگیرى كردنیان كەچواركەسبون بەناوزەكانى{ڕێبوار ڕەحیم .. هیوا ئەحمەد..هونەر قاسم..ئەحمەد ئەبوبەكر}سوكایەتییەكى زۆریان بەرامبەر كراوەو لە دوكەسیشیان دراوە و هەڕەشەى ئەوەش كراوە مافى شتی بەم جۆرەیان نیەو ئەگەر دوبارە بێتەوە ئەوە خۆیان ئەزانن چى دەكەن! ئێمە دواكارین ئاسایش چیتر كارى لەم جۆرە دوبارە نەكاتەوە چونكە زەمەنى هەڕەشەكردن بەسەر چوەو گەنجانى ئەمڕۆ بەو هەڕەشانە ناترسێنرێن بەڵكو سورتر ئەبن لەداوكردنى مافەكانیان! .لەهەمان كاتتدا هۆشدارى دەدەین هەر هەڤاڵێًكى ئێمە توشى هەرجۆرێك توندوتیژى بێت ئێمە ئەیخەینە ئەستۆى دەسەڵات چونكە لەلایەن ئاسایشەوە هەڕەشەیان لێكراوەو هەر ئەوانیش دەبلێت ژیانى هەموو هاوڵاتیان بپارێزن..
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە