کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چالاکی یه‌کانی ماڵی کورد له‌ڤانکۆڤه‌ر.. ..

Sunday, 25/07/2010, 12:00




ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌20/7 ماڵی کورد له‌ڤانکۆڤه‌ر له‌درێژه‌ی چالاکیه‌کانی خۆیدا کاتژمێر 7:30 میوانداری پیته‌ر جولیانی کرد که‌یه‌کێکه‌له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی که‌نه‌دا بۆ قسه‌و باس ده‌رباره‌ی دۆزی کورد له‌و وڵاته‌دا و کێشه‌کانی کورد له‌ئه‌مڕۆی جیهان دا.
ده‌ستپێکی سیمیناره‌که‌به‌ڕێز ناسر جیهانی کاندیدی دکتۆرا له‌زانکۆی ڤیکتۆریا کورته‌ی بابه‌تی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی خۆیی پێشکه‌شکرد که‌تایبه‌ت بوو به‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد . له‌و کورته‌باسه‌دا هه‌وڵیدا مێژووی کورد و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی بزوتنه‌وه‌کوردیه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان باس بکات.
دوا به‌دوای ئه‌و به‌ڕێز شوان چاوشین به‌نوێنه‌رایه‌تی ماڵی کورد له‌ڤانکهۆڤه‌ر وتارێکی به‌کورتی پێشکه‌ش کرد ده‌رباره‌ی ماڵی کورد و ئامانجه‌کانی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌له‌ڕێگای چالاکیه‌هونه‌ری و ڕۆشنبیریه‌کانیه‌وه‌هه‌وڵی ناساندنی که‌ڵچه‌ری کورد ده‌دات به‌کۆمه‌ڵگای که‌نه‌دی و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن سه‌رنجی ئه‌و ووڵاته‌ڕابکێشن بۆ ناسینی کێشه‌کانی کورد.
له‌دوای ئه‌وان به‌ڕێز پیته‌ر جولیان ئه‌ندام په‌رله‌مانی که‌نه‌دا قسه‌ی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا که‌ئاوا له‌نزیکه‌وه‌له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا کۆبۆته‌وه‌، ده‌رباره‌ی کاره‌ساته‌کانی کورد و جینۆساید و له‌سێداره‌دانه‌کان قسه‌ی کرد و سه‌رسامی خۆی باسکرد که‌وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانانه‌ی دوژمنان بۆ سرینه‌وی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌به‌ڵام هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و له‌خه‌بات بۆ مافه‌کانی خۆی نه‌وه‌ستاوه‌.
پاشان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌کۆمه‌ڵێک باسی گرنگ وروژێندران ده‌رباره‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کورد و ئه‌و کێشه‌ئێستاییانه‌ی کورد له‌هه‌ر چوار پارجه‌که‌ی کوردستان و هه‌ڵوێستی حکومه‌تی که‌نه‌دا. ئه‌ویش به‌ڵێنی دا که‌زیاتر جاودێری کێشه‌کانی کورد بکات و هه‌وڵ بدات داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی جددیتر له‌په‌رله‌مان بکات. بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی نموونه‌ی له‌سێداره‌دانی کورده‌کانی ڕۆژهه‌لات و تۆپباران کردن و هێرشه‌فراوانه‌کانی تورکیا.
شایانی باسه‌ئه‌م چالاکیه‌ی ماڵی کورد له‌چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک چالاکی له‌و جۆره‌دا دێت که‌ماڵی کورد ده‌ستی پێکردووه‌و به‌نیازه‌بانگهێستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی تری ناوچه‌ی بریتیش کۆلۆمبیا بکات بۆ زیاتر گه‌یاندنی ده‌نگی کورد به‌په‌رله‌مانی که‌نه‌دا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە