کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كردنە ئامانجى رۆژنامەى خەبات،لەپاى چى؟؟

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


زۆر دڵخۆشبووم جارێك ئاگاداریەكم لەسایتى كوردستان پۆست خوێندەوە و تیایدا داواى بەڵگەى دەكرد لەگەڵ هەر بابەتێكى تایبەت بەتۆمەتباركردن بەگەندەڵى و بەدرەوشتى و ناوهێنانى كەس و لایەنەكان،بەڵام بەداخەوە ئەم ئاگاداریە كارى پێنەكراوە و ئەوەتا بابەتى كەسێك بەناوى(یاسین هەركى)لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوبۆتەوە لەژێر ناونیشانى(گەندەڵى دەزگاكانى راگەیاندنى پارتى و بەفیڕۆچونى سەرمایەى میللەت ...رۆژنامەى خەبات وەك نمونەیەك).
جائەگەرچى تەوقیتى بڵاوكردنەوەى بابەتەكە هیچ قیمەتێكى بۆ ناوەرۆكەكەى نەهێشتۆتەوە بەڵام كۆمەڵێك تۆمەت و ناوهێنانى بێبەڵگەى دژى سەرنوسەر و چەند بەرپرسێكى دیكەى رۆژنامەكە تێدایە كە بەحوكمى ئیلتیزاماتى ئەخلاقى و كاركردنم بۆ ماوەى 13ساڵ لەرۆژنامەى خەبات ،بەئەركى خۆمى دەزانم ئەم وەڵامەى بدەمەوە:
رۆژنامەى خەبات لەهەر رۆژنامەیەكى دیكەى كوردستان قورسایى و میسداقیەتى خۆى پاراستوە و ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى لەچەندین راپرسیدا كە هەندێكیان لەلایەن نەیارانى سیاسەتى رۆژنامەى خەباتیشەوە ئەنجام دراوە، لەریزى پێشەوەى رۆژنامەكان بێت ئەمەش خۆى لەخۆیدا وەڵامێكە بۆ كۆمەڵە بابەتێكى تۆمەتباركردنى رۆژنامەى خەبات و سەرنوسەر و هەموو بەرپرسانى رۆژنامەكە، من هەست دەكەم ئەوەى بەناوى (یاسین هەركى)و هاوشێوەكانى ترسنۆكانە و بێبەڵگە پەلامارى خەبات و بەرپرسانى رۆژنامەى خەبات دەدەن چەند كەسێكى(لەران بەجێماوى)ناو دەزگاكانى راگەیاندنى پارتین و رەنگە كلك و گوێشیان لەناو خودى رۆژنامەى خەباتتدا دۆزیبێتەوە،ئەگەرنا مەسەلەى نانخواردنى سەرنووسەر و دەوام نەكردنى فڵان سكرتێرى نوسین و دەمبەست كردنى یەكێكى دیكە بەپارەى ئیعلانات و بوونى كوتلە و(كوتلەى بەهێز) بەكام هەركى دەكرێت كە لەراستیدا هیچ هەركیەك نیە لەرۆژنامەى خەباتتدا كاربكات.
دەمەوێ بڵێم رۆژنامەى خەبات قۆناغى كوتلە و كوتلەكارى تێپەراندوە و ئەوانەى خەو بە(كوتلەى بەهێز) و كوتلەى لاواز دەبینن ،لەوەهمێكدا دەژین كە جێگاى بەزەیى پێداهاتنەوەن،
ئاخر من بەرپرسى لاپەرە(1)ى رۆژنامەى خەباتم و هەموو ئێوارەیەك یان زۆربەى ئێوارەكان سەرنوسەرى رۆژنامەكە لەبەردەم من نان دەخوات و ئەوەى دەیبینم نەك هەر سادەترین جۆرى خواردنە بەڵكو هەرجارێك فەرمووى نانخواردنى لەمن كردبێت،پێم گوتوە ئەوە كەى نان خواردنە و كێ پێى دەخورێت؟؟؟سەبارەت بەو ئیدیعایەى كە گوایە موچەى نەژاد عەزیز سورمێ لەناو ئەو 8 موچەبڕاوەى رۆژنامەى خەبات چاك كرابێت كە ئەو یاسین هەركیە بۆ چەواشەكارى و بۆ ئەوەى نەزانین كێیە نوسیوێتى نزیكەى 20 كەسن ،دەڵێم موچەى نەژاد عەزیز سورمێ و هیچ كام لەكارمەندانى دیكە نەگەراوەتەوە و دەتوانن لەئیدارەى مەكتەبى سیاسى پارتى ئەم راستیە بزانن،
سەبارەت بەدەوام نەكردنى كاك نەژاد عەزیز سورمێ سەرنووسەر و كاك دڵشاد وەسانى سكرتێرى نوسین ،یەكەمیان هەموو رۆژێك دوا كەسى رۆژنامەى خەباتە رۆژنامەكە بەجێدێڵێت و هەندێ جاریش بەیانیان لەكارەكەى تەواو دەبێت ئینجا دەرواتەوە، كاك دڵشاد وەسانیش سەرپەرشتى (12)لاپەرە دەكات ،ئیتر كاك عەقڵ هەیە بروا بەوەبكات لەماوەى سەعاتێك یان دوو سەعات دەوامكردندا ئەم پیاوە دەتوانێت ئەركى سەرشانى جێبەجێ بكات؟!.
لەكۆتاییدا داواكارم لەبەرپرس و ستافى سایتى كوردستان پۆست لەگەڵ هەر بابەتێك لەسەر رۆژنامەى خەبات داواى بەڵگە بكات ،بۆ ئەوەى ئەم بالۆرانەى ناوبەناو لەسەر سەرنوسەر و بەرپرسانى رۆژنامەى خەبات لێدەدرێت وەكو دەنگى دەهۆڵ نەبێت كە هەر لەدوورەوە لاى نەیارانى خۆشبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە