ئه‌مساڵ موسڵمانانی ئاسیای ناوه‌راست له‌جیاتی حه‌ج سه‌ردانی مه‌زار و شوێنه ئاینیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
سعودیه
له‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی ئه‌فلوه‌نزای به‌راز "ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وڵاتانی ئاسیای ناوه‌راسته‌وه سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن ئێجگار كه‌مبۆته‌وه و له‌جیاتی حه‌جكردن"سه‌ردانی مه‌زاری پیاوچاكان و شوێنه ئاینیه‌كانی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌ن"
توركمانستان یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئاسیای ناوه‌راست كه 96%ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانه و زۆرینه‌ی موسڵمانه‌كانیش سوننه مه‌زهه‌بن وله‌په‌یره‌وانی ته‌ریقه‌ته‌كان و رێبازی ته‌سه‌وفن "دانیشتوانی ئه‌م وڵاته زۆر به‌كه‌میی هاتونه‌ته سعودیه و له‌سه‌ر فه‌توای شێخ و موفتی و ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانیان "له‌جیاتی حه‌جكردن موسڵمانانی ئه‌م وڵاته سه‌ردانی مه‌زاری پیاوچاكان و شوێنه ئاینیه پیرۆزه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن"وه‌ك پشتگیریه‌كیش له‌م هه‌ڵوێسته سه‌رۆكی توركمانستان فه‌رمانیداوه له‌و شوێنه‌پیرۆزانه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه حاجیانی ماڵی خودا له‌ترسی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز نه‌چونه‌ته سعودیه و كردویانه‌ته به‌دیل بۆ خوداپه‌رستی و پارانه‌وه له‌وه‌رزی حه‌جدا"قوربانی بكه‌ن و خواردن و پێداویستی هه‌مه‌جۆر دابینبكرێت"به‌ڵام هه‌ندێ له‌نێوه‌نده ئیسلامیه‌كانی سعودیه ئه‌م هه‌نگاوه به‌گوشاری حكومه‌ته‌كانی ئاسیای ناوه‌راست له‌سه‌ر موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن و ده‌ڵێن :سستمه سیاسیه‌كانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌راست ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك له‌ئیلتیزاماتی ئاینی ئیسلام دوربخه‌نه‌وه.ئه‌م نێوه‌نده سعودیانه له‌به‌رامبه‌ردا هیچ لێدوانێك سه‌باره‌ت به‌كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌مساڵی حاجیانی ناو سعودیه ناده‌ن كه هه‌روه‌ك زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی سعودیه بڵاویان كردۆته‌وه"سه‌ره‌رای هه‌رزانكردنی خه‌رجی رێگه‌پێدانی حه‌ج بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتوی سعودیه‌ن "به‌ڵام ژماره‌ی داواكاری حه‌جكردنی ناوخۆ كه له‌لای كۆمپانیا سعودیه‌كان تۆماركردوه به‌رێژه‌ی 70%كه‌مبۆته‌وه و موفتی سعودیه‌ش ئه‌مه به‌كارێكی ئاسایی ده‌زانێت."به‌ڵام مامۆستایانی ئاینی و موفتی و كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانی ئاسیای ناوه‌راست ئه‌م بۆچونه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا خۆپارێزی له‌په‌تایه‌ك كه موسڵمانان ده‌خاته مه‌ترسی "یه‌كێكه له‌واجبه‌كانی هه‌ر موسڵمانێك و له‌چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ)ئاماژه‌ی بۆ كراوه"بۆیه خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز واده‌كات ئێمه داوا له‌خه‌ڵكی وڵاتی خۆمان بكه‌ین سه‌فه‌ری حه‌ج نه‌كه‌ن و له‌وڵاتی خۆمان له‌شوێنه‌پیرۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌ماندا خوداپه‌رستی بكه‌ن.
پێشتریش موفتیه‌كانی میسر و تونس و ئیمارات و مالیزیا فه‌توای ئه‌وه‌یان دابوو كه سه‌فه‌رنه‌كردنی حه‌ج ئه‌مساڵ هیچ گوناهێك به‌موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت و له‌قورئانی پیرۆزدا زۆر به‌رونی و له‌چه‌ندین شوێندا خوای گه‌وره داوا ده‌كات موسڵمانان به‌ده‌ستی خۆیان "خۆیان نه‌خه‌نه ته‌هلوكه و ناره‌حه‌تی"به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ره‌رای هۆشداری به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌سه‌ر حاجیانی ماڵی خودا به‌ڵام مامۆستایانی ئاینی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی رونیان له‌سه‌ر حوكمی شه‌رع له‌حاڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌مساڵدا نه‌دا و پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان "ئه‌مساڵ ژماره‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو ساڵه‌كانی دیكه زیاتربوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست