کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاجیانی كوردستان بایی یه‌ك ملیۆن دۆلار ئاوی زه‌مزه‌م و خورمایان كڕیوه‌.

Monday, 23/11/2009, 12:00


سعودیه‌
وه‌ك نه‌ریتێكی موسڵمانان له‌سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزی حه‌ج"حاجیانی جیهان چه‌ندین جۆری دیاری له‌سعودیه‌ ده‌كڕن و ده‌یبه‌نه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان و بۆ كه‌سوكاریان" له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مساڵ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ژماره‌یان 4500حاجیه‌ زیاتر له‌(135000)سه‌د و سی و پێنج هه‌زار لیتر ئاوی زه‌مزه‌م و 100سه‌د ته‌ن خورمایان كڕیوه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی باركردن و گواستنه‌وه‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان" خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌جی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حه‌جی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سعودیه‌ ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها خه‌رجی ئه‌م بڕه‌ ئاو و خورمایه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌سعودیه‌ كریویانه‌ له‌گه‌ڵ تێچوی گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رێگه‌ی وشكایی "نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار ته‌كلیف ده‌كات" له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی باركردنی خورما و ئاوی زه‌مزه‌م له‌لایه‌ن حاجیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌دیاركه‌وت كه‌ حاجیانی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر گرنگی به‌كرینی ئاوی زه‌مزه‌م و حاجیانی دهۆك زیاتر گرنگی به‌كڕینی خورمای مه‌دینه‌ و حاجیانی هه‌ولێریش به‌هه‌ردوكیان ده‌ده‌ن" هه‌روه‌ها حاجیانی هه‌ولێر له‌ناو حاجیانی دیكه‌ی هه‌رێمدا زۆرترین بڕی زێڕی سعودیان له‌شاری مه‌ككه‌ كڕیوه‌.
بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م و خورما له‌سعودیه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان"قه‌ره‌باڵغیه‌كی ئێجگار زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌بینرێت كه‌ حاجیانی هه‌رێم له‌شاری مه‌ككه‌ تیایدا نیشته‌جێن"ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كڕین و باركردنی ئاوی زه‌مزه‌م و خورما "پێش 9رۆژ له‌ته‌وابونی سه‌فه‌ری حاجیان له‌كوردستان دێت"كه‌ بریاره‌ رۆژی 2/12/2009یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌فرۆكه‌خانه‌ی جه‌ده‌ی سعودیه‌وه‌ بگه‌نه‌وه‌ شاری سلێمانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە