بنهماڵهی بارزانی بۆ ڕازیكردنى كەمالیست و توركەكان و دژایەتى گەریلا، لە هەولێر دیالۆگى (كوردى_ توركى) سازدەكا!
Saturday, 14/02/2009, 12:00
لە هەفتەى رابردوو، شاندێكى میتى توركى سەردانى سەرى رەشیان كردووەو، كە لە 5 کهس پێك هاتوو بوو، داوایان كردووەو، هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ لێدانى گەریلا و بە پێشكەشكردنى زانیارى و سیخوڕى كردن بە سەر ئەو كەسانەى سەردانى كەمپى مەخمور دەكەن، و داواشیان كردووە ئەمجارە جگە لە رێگاى سەربازى ، بوارى فەرهەنگى و ڕۆشنبیریش بەكار بهێنن، وتا ژمارەیەك پاشكاتب و جاشقەڵەمى پارتى بە پیاوانى جەندرمەو دەزگاى میتى توركى بناسێنن، و بە بیانووى كرانەوەو هاوكاریكردنى ڕۆشنبیرانى كوردى و توركى دژایەتى پەكەكەو گەریلاكانى شۆرشى كوردان لە باكورى كوردستان بكەن!
بۆ ئەم باس و خواستانە چەند بڕیارێك لەلایەن دەزگاى میتى توركى و مەكتەبى ناوەندى راگەیاندنى پارتى دراوە لەوانە:
لە ڕۆژى یەكشەممە رێكەوتى15/2/2009 گۆنگرەى بەناو دیالۆكى (كوردى _ توركى) لە هۆتێل خانزاد سازدەكرێت و، هەموو پیاوە بەناو راگەیاندنكارو بەناو ڕۆژنامەنووس و موحەلیل و موخەلیف سیاسیەكانى پارتى و چەند كەسێكى ناو یەكێتى ئامادە دەبن!
وپارتى بۆ ئەم حیوارە سیخوڕیانەى تورانیەكان، ئاسۆ كەریم بەرپرسى دەزگاى چاپەمەنى موكریانى دەستنیشان كردووە، و كردویەتى بە سەرۆكى دیالۆگى كوردى _ توركى) لە مانگى كانونى دووەمدا بۆ ماوەى هەفتەیەك سەردانى دەزگاى بەدناو سیخوڕى میتى كردوەو لە جیاتى بینینى ڕۆشنبیرانى كورد و تورك چەند تیرۆرستێكى میتى دیوەو بایى 20000 هەزار دۆلاریش دیاریان داوەتێ بۆ خۆى تا سیخوڕى باشیان بۆ بكات، چونكە كاتى خۆشى باشترین سیخوڕى بەعس بوو لە ناو شوعیەكان و دواجاریش چاكترین سیخوڕى پارتى دەرچوو لەناو شوعیەكاندا و ئێستا زیرەكترین سیخوڕى میتى توركى دەرچوو لەناو پارتیدا!
بە پێشنیارى سەرۆ قادرو كاروان ئاكرێى ، ئاسۆ كەریم كە بە گێلە ڕۆشنبیریەكەى ناو پارتى ناسراوەو، هەرچەند لە دزى و گەندەڵیەكانى ناو دەزگاى موكریاندا، چاپوكترین مافیاى نێو كایە ڕۆشنبیریەكان دەرچوو، كە بە پێى زانیارى دروستى سەرچاوەیەك لەناو ناوەندى راگەیاندنى پارتى ئاسۆ 150000 دۆلارى بەناوى كەرەستەى چاپەمەنیەوە تەنها لە ساڵى 2009 دزیوە!
ئاسۆ كەریم بۆ سازدانى ئو گۆنگرەیەى بەناوى دیالۆگى كوردى توركى یەوە بڕى 300 هەزار دۆلارى وەرگرتوە، تەنها بۆ دوو ڕۆژ كە میوانانى دەزگایى میتى توركى كە لە ئەنكەرەوە بەشدار دەبن 23 بەناو ڕۆشنبیرن!
تەنها بۆ چۆنێتى دزینى زۆربەى دۆلارەكەى حیوارى كوردى توركى سەرۆ قادرو كاروان ئاكرێى و ئاسۆ كەریم 3 كۆبونەوەیان لە مەكتەبى ناوەندى راگەیاندن و دەزگاى موكریان و ریستورانى سەناریا لە هەولێر سازكردووە!
ئەگەر تا دوێنى چەكدارەكانى پارتى پێش جەندرمە توركەكان كەوتوون بۆ لێدانى گەریلا، ئەوا ئەوڕۆ بەناو ڕۆشنبیرو جاشقەڵەمەكانیان پێش دەزگاى سیخوڕى میتى توركى كەوتوون!
دوێنێ پێشكەوتوونى سوپاى تورانیەكان عەزیز وەیسى بووبێ، ئەوا ئەوڕۆ سەرۆ قادرو كاروان ئاكرێى و ئاسۆ كەریم پێشكەوتووى میتەكا نن..
تێبینى......
مەبەست لە (عەزیز وەیسى) فەرماندەى فەرماندەیى لەشكرى زێرەڤانى پارتى یە، كە زیاتر لە 3 ساڵ گەریلا بووە لەلاى پەكەكەو، دواتر جاش و سیخوڕى پارتى دەرچووە لەلاى پەكەكەو هەڵهاتووەو ، پارتیش كردویەتى فەرماندەى زێرەڤانى!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست