یوسف قەرزاوى ناماقوڵیت كرد .پەكەكە تیرۆریست نیە
Tuesday, 06/07/2010, 12:00
زۆر هەوڵ دەدەم هیچ نەنوسم ئەگەر نوسیشم ووشەى جوان بەكاربهێنم و خوێنەرانى خۆم دڵخۆش بكەم بەڵام ئەمجارەشیان دەمەوێت قسە لەسەر یەكێك لەكۆلكە نەزانەكەى سەدەى بیست و یەك بكەین كەنەجیهانى ئیسلامى و نەجیهانى تریش زۆر گرینگى بەقسەكانى نادەن بەڵام داخ لەوەدایە كەئەمیش وەكو ڕێوى نەزان لەبرسان كەوتە تەڵەكەى توركانەوە لەیەكێك لەگۆڤارەكانى چاپى هەولێر بابەتێكم خوێندەوە كە گوایە یوسف قەرزاوى شەكرێكى زلى شكاندووە و پەكەكەى بەگروپێكى تیرۆریست وەسف كردووە ئەمە بەڕاستى بۆ قەرزاوى جێگەى داخە چونكە هەندێك كەس پێیان وایە زانایە بەڵام من نەك بەنەزان بەڵكو بەگێل و گەمژەشى دەزانم چونكە،
1)ئەگەر توركە وەحشیەكان هێرشیان كردە سەر ئەحمد تورك قەرزاوى لەكوێ دەلەوەڕا.
2)یانزە ساڵە عبدڵا ئۆجەلان لەزیندانەوە پەیامى ئاشتى بڵاودەكاتەوە و داواى ئەوە دەكات كەخوێن ڕشتن بوەستێت كێشەى كورد بەئاشتى چارەسەربكرێت،ئەى بۆ ئەمەیان قەرزاوى بۆچى شەكرێكى نەشكاند!
3)قەرزاوى پەكەكە بەگروپ وەسف دەكات كەریش دەزانێت پەكەكە گروپ نیە بەڵكو گەورەترین پارتى جیهانیە لەڕووى لایەنگیرو ئەندام و شەهیدەوە،
4)ناماقولیەكەى قەرزاوى لێرە دەست پێدەكات و دەڵێت پەكەكە گروپێكى تیرۆریستیە؟
بۆ ئەمەشیان هەر نمونە بەكەر دەهێنمەوە باوەڕتان بێت خوێنەران كەر بەبێ ئاقڵى خۆى دەزانێت كە پەكەكە تێرۆریست نیە ئاژەڵە كێویەكان دەزانن كەپەكەكە تیرۆریست نیە گورگ و ڕێوى و چەقەڵ و كوڕەبەشە و ورچ و چەندان ئاژەڵ و باڵندەى ترى كێوى هەن كەباش لەوە تێگەیشتوون كەپەكەكە تیرۆریست نیە بەڵام داخەكەم قەرزاوى بەقەدەر ئەوانیش بیرى لەم قسەیە نەكردەوە كەبەكردنى مێژوویەكى ڕەشى بۆ خۆى تۆماركرد لاى گەلى كورد...چاوەڕوانى بەشى دووەم بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست