بارزانى تكایە تۆزقاڵێك مۆڕاڵ..
Sunday, 11/07/2010, 12:00
لەگەرمەى نوسینى بەشى دووەمى وەڵامى قەرزاوى بووم كاتێك لەڕێگەى تەلەفۆنەوە لەكوردستانەوە پەیوەندیان پێوە كردم. كەقەڵەمۆچكەكانى بنەماڵەى مافیاى بارزانى دەستیان كردووە بەهەڵمەتى شەكرشكاندن،
لەدژى پارتى كرێكارانى كوردستان لەڕێگەى ئیمەیلیشەوە چەندین داڕشتنیان بۆ ناردم كەمەبەست لێى تەنیا هێرشكردنە سەر پارتى كرێكارانى كوردستانە. بەڕاستى زۆر پێكەنیم لەوەى كەتائەم چركەساتەش بنەماڵەى مافیاى بارزانى لەڕێگەى جاشۆلكەكانەوە پەلامارى پێڵاوى گەریلاكان بدەن بیانەوێت تۆزیان لێبتەكێنن.
تائێرە بارودۆخێكى ئاساییە بەڵام لەم چركە ساتەدا ووتارێكى بەڕێز هەڵگورد سەمەد ڕۆژنامەوانى گۆڤارى لڤینم بیركەوتەوە كەئاماژەى بۆ ئەوە كردبوو ئەگەر دەتەوێت بزانیت پاراستن چى دەڵێت پێویستە ڕووداو بخوێنیتەوە،
بەیارمەتى ئەو بەڕێزە منیش دەڵێم ئەگەر دەتەوێت بزانیت پاراستن چى دەڵێت پێویستە بچیت داڕشتنى جاش قەڵەمەكانى بنەماڵە بخوێنیتەوە، ئەوانەى لەپێناو چەند درهەمێك سەرى قەڵەمەكانیان شۆڕ دەكەن و خۆشیان ڕیسوا و شەرمەزار دەكەن ئەوانەى نایانەوێت مێژوو بەووشەیەكیش ناویان بەچاكە ببات ئەگەرچى نەمدەویست بەو كورتە وەڵامەى من پاراستن ئەو جاش قەڵەمانە خەڵات بكات، بەڵام ناچارم ناویان ببەم و لێرەشەوە داوا لەسەرجەم قەڵەمە بوێرەكانى كوردستان پۆست بكەم هەڵمەتێكى چەكوش ئاسا دەست پێبكەن بۆ سەر ئەو جاش قەڵەمانە چونكە خەریكە قەڵەمە چاو شۆڕەكەیان لەمەیدانى بێ مۆڕاڵى تاو دەدەن و بەڕاست و چەپ دەكەونە هێرشكردنە سەر پیرۆزترین بەرگریكارى شەرەف و كەرامەتى كوردستان كەئەوانیش گەریلاكانى سەرچیاكانن. (بەدران ئەحمد حەبیب) كەقەڵەمێكى چاوشۆڕى بنەماڵەیە لەكەف و كوڵێكدا چەندین ناماقوڵى زل زل دەكات و زۆر بەدڕەوشتانە هێرش دەكاتە سەر گەریلاكان و ڕیسوایى و بەدڕەوشتى ئەو جاشولكەیە دەگاتە لوتكە و بەشێوەیەكى نائەخلاقى باس لەوە دەكات كە پەكەكە مەترسیە بۆ سەر بارودخى هەرێمى كوردستان، بۆ ئەوەى بەرچاوى خوێنەران ڕوون بێت بەشێك لەناماقوڵی و بەدڕەوشتى ئەو جاشولكەیە دەخەینە بەرچاوتان ئێوەش بەگوێرەى ویژدانى خۆتان بڕیار لەسەر ئەم ناماقولیەى بدەن،
هەروەها من وەكو مامە شێخ داوا لەبارزانى دەكەم تۆزقاڵێك مۆڕاڵ دەست بخات و لەڕێگەى ئەم قەڵەمە چاو شۆڕانە هێرش نەكاتە سەر گەریلاكانى پیرۆزى ئاشتى و ئازادى كوردستان،
لەبەرئەوەى ئێمەش زۆرترین قەڵەممان هەیە و كەزۆر توند و چەكوش ئاسا ئەكێشین بەسەرى تۆ و ئەو جاشولكە چاو شۆڕانە و دەرسێكیان ئەدەین كەجارێكى تر ڕوویان نەبێت بەم شێوە بەدڕەوشتیە پەلامارى پارێزەرانى شەرەف و كەرامەتى كوردستان بدەن لەبەر ئەوەى تۆ ئاگاداردەكەینەوە كەدەست هەڵبگریت لەم جۆرە كارانە،
بۆ زانیارى ئێوەش ئەوانەى تائێستا دەستیان كردووە بەم بەدڕەوشتیە بریتین لە(بەدران ئەحمد و حسن ئەحمد)
ئەمەش بەشێكە لەو ناماقولیەى كەئەو قەڵەمە چاوشۆڕەى بنەماڵە:
هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا نییە تا وا بێ رەحمانە بۆردمانی بکەن. ئەو کێشەیە پارتی کرێکارانی کوردستان و حزبە دەسکردەکانی ئەو بەرەوڕووی هەرێمیان کردوووەتەوە. نایاتە شاردنەوە کە پەکەکە وەک حزبێکی کوردی، کێشە و کینەی هەیە لەگەڵ حزبەکانی هەرێمی کوردستان و تا سەر ئێسکان ناحەزییان دەکا، بگرە ئەو حزبە بەردەوامیش بەشێک بووە لە کارنامەیەکی هەرێمی دژ بەئەزموونی خۆماڵیی کوردی. زیانەکانی پەکەکە و چەکدارەکانی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ سوودەکانیدا نایەنە بەراوردکردن لەبەرئەوەی یەکجار زۆرترن. مەترسیی پارتی کرێکاران بۆ سەر ئەم ئەزموونە بەهیچ جۆرێک لە مەترسیی تورکیا و ئێران کەمتر نییە ئەگەر زیاتر نەبێ. ئەوان خۆیانن تورکیا و ئێران بەکێش دەکەن بۆ ئەم کوتینەوە و بۆردمانانە، هیچ دووریش نییە بەڕێککەوتنی ژێربەژێریی ئەوان بێ لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە.
وەک نەریت لە سەرتاسەری دنیادا، هەر هێزێکی چەکدار یان تەنانەت ناچەکداریش، لە دۆخێکی وەک ئەوەی پەکەکەدا کە پەنا بۆ زەویی وڵاتێکی تر دەبا، دەکەوێتە ژێر چاودێری و رێنوێنیی سیستەمی سیاسیی ئەو وڵاتەوە. ناتوانێ بەموو لە فەرمانیان لابدا ئەگینا داڵدەی نادەن و دەیکەنە دەرەوە. پەکەکەی ئێمە لەبەرئەوەی کوردە و لە خۆمانە، مافی ئەوەی هەیە چی زەبری پێیەتی لە پشتی ئەزموونەکەمانی بووەشێنێ و ئێمەش لە گوڵ کاڵتری پێ نەڵێین. شکاندنی ئاگربەستیان لەگەڵ سوپای تورکیادا بەئاماژەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەو رۆژانەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی تورکیای دەکرد و کوشتنی یازدە سەربازی تورکیا، لە کردەوەیەکی نابەرپرسانە لە ئاست پێوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم بەولاوە چیی تر نەبوو. بەبۆچوونی من ئەو بیانووە بەس بوو بۆ فەرمانڕەوایانی هەر وڵاتێکی تر ئەگەر لە جیاتی فەرمانڕەوایانی هەرێمی کوردستان بوونایە، دەرسێکی وایان بدەن لەبیریان نەچێتەوە.
لێرەشەوە داوا لەم نوسەرە بوێرانەى كوردستان پۆست دەكەم كەلەخوارەوە ناوم بردوون بەپێى توانا قسە لەسەر ئەم قەڵەمە چاوشۆڕانە بكەن :_
1. نەژادى حاجى برایم
2. ئارام ئەحمد على
3. عادل چەرمەگایى
4. مستەفا حسن گەورە
5. ئەزمەڕ
6. ئیحسان مەلا فوئاد
7. قادر نادر
8. حمە سوسەیى
9. جلال چوارتایى
10. جەزا چنگیانى
11. ڕەفحەت هەڵەبجەیى
12. فائەق محمد گوڵپى
13. كونجرینى
14. كمال چۆمانى
15. عبدڵا على كریم
16. گۆران دوكانى
17. لوقمانى حاجى كریم
18. ناسح عبدالرحیم
19. نەبەز گۆران
20. نوزادى موهەندیس
لەگەڵ ئەوپەڕى سڵاو و ڕێزى تایبەتم بۆ ئەم نوسەرە خۆشەویستانە كەناوم بردوون هەر نوسەرێكى تریش دەبێت بەئەركى سەر شانى خۆى بزانێت ئەم قەڵەمە چاوشۆڕانە ڕیسوابكات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست