کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌ دواى جێگره‌وه‌ى لیوا ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانی سنووردا ده‌گه‌ڕێت

Monday, 12/11/2012, 12:00





دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ساڵی 2005، (لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زله‌دین) كه‌ ناسراوه‌ به‌ (ئه‌بو عوده‌ى)، له‌لایه‌ن فازل میرانی سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ى یه‌ك له‌ هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا و ماوه‌ى 8 ساڵه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ لیوا ئه‌حمه‌د له‌ سه‌رده‌مانی حیزبی به‌عسدا چه‌ندین پۆستی جیا جیاى هه‌بووه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی ئه‌وساى به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌من، به‌لام به‌هۆى ئه‌وه‌ی كه‌ دۆستایه‌تییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ فازل میرانی دا هه‌یه‌، دووباره‌ گه‌ڕاندرایه‌وه‌ سه‌ر كار و وه‌ك فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانی سنوور ده‌ستبه‌كار بوو ئه‌مه‌ش به‌ هۆى میرانییه‌وه‌ بوو، چونكه‌ ئه‌وكات ئه‌و وه‌زیرى ناوه‌خۆی هه‌رێم بوو.
لیوا ئه‌حمه‌د به‌هۆى ناونانی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ سه‌دام حوسێنی گه‌وره‌ دیكتاتۆرى به‌عس و سه‌رۆكی پێشووی عێراق كه‌ خۆى ناوى ناوه‌ (عوده‌ى) چه‌ندین جار تووشی كێشه‌ى جیا جیا هاتووه‌، به‌ نموونه‌ جارێك له‌لایه‌ن حیزبی به‌عس ده‌ستگیركراوه‌، به‌هۆى لێدانی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وسا ده‌یانگوت عوده‌ى كوڕی تۆ نییه‌ و سه‌رۆك ناوى ناوه‌. بۆت نییه‌ خۆشت لێی توڕه‌كه‌یت.
هۆكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى لیوا ئه‌حمه‌دیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ندینجار وه‌ك پیاوكوژێكی به‌ده‌ستی میرانی كاریكردووه‌.
دواتر میرانی ویستوویه‌تی ئه‌و حه‌قه‌ى له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و پۆسته‌وه‌ بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
به‌لام میرانیش نه‌یده‌زانی كه‌ لیوا ئه‌حمه‌د، ده‌بێته‌ ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ ته‌واوى كوڕه‌كانی بكات به‌ ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی ئه‌من و نووسینگه‌ى تایبه‌ت.
ته‌نانه‌ت زاوا و برازا و هه‌موو كه‌سانی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ى كردووه‌ به‌ دیوه‌زمه‌ى نێو فه‌رمانده‌ییه‌كه‌.
ئێستا به‌هۆى لێدانی سه‌كته‌ى دڵه‌وه‌ له‌ نێو جیگایه‌و پارتیش ئه‌مه‌ى به‌ هه‌لێكی باش قۆستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكی دیكه‌، له‌ شوێنی لیوا ئه‌حمه‌د دابنێ، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لیوا ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌سكه‌رى له‌ به‌غدا به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌كانیه‌وه‌ تووشی كێشه‌ هاتبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى 3 تا 4 ئۆتۆمبێلی عه‌سكه‌رى فرۆشتبۆوه‌ كردبووى به‌ دیارى و سه‌دان جۆرى ده‌مانجه‌ى كلۆك و ئه‌مریكی له‌ بازاڕی ڕه‌شدا به‌ هاوكارى دكتۆر نوری عوسمانی سه‌رۆكی دیوانی پێشووى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فرۆشتبۆوه‌، به‌لام ئه‌مجاره‌شیان به‌هۆى به‌رگریكردنی هه‌ریه‌ك له‌ میارنی نورى عوسمان ڕزگاری بوو، گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر پۆسته‌كه‌ى.
له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ناخۆشتر بۆ پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ لیوا ئه‌حمه‌د به‌هۆبى پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه‌ نه‌خوێنده‌واره‌و كردویه‌تی به‌ نه‌قیب و به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگی حاجی ئۆمه‌ران، كه‌ ئه‌ویش ناوى هه‌ڤاڵه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك شوفێرى پۆلیسی فریاكه‌وتن بووه‌، كوڕه‌كه‌شی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى چونی بۆ قوتابخانه‌ كراوه‌ به‌ مفه‌وز و دواتر ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ى نه‌قیب ببورن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ من ناوى كوڕه‌كه‌ى به‌ ته‌واوه‌تی نازانم بۆیه‌ ناوه‌كه‌یم نه‌هێناوه‌، به‌لام ته‌واوى خه‌ڵك شایه‌تحاڵی قسه‌كانمه‌، به‌و هیوایه‌م پارتی هه‌وڵ نه‌دات جارێكی تر ئه‌و ناپاكانه‌ بخاته‌وه‌ سه‌ر پۆستێك كه‌ شیاو نین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە