نامه‌ی نوسه‌ران بۆ تاڵه‌بانی یان ئاسنی ســــــــــــــارد کوتــــــــان
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
پێش هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ کوردستان ، هه‌موو موتابیعێک ده‌زانێت ، ده‌سه‌ڵات چۆن بار‌و دۆخێکی هه‌بوو به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی ناره‌زایی کاران . ده‌سه‌ڵات (به‌تایبه‌ت پارتی) قۆناغه‌کانی توندی وه‌ڵامدانه‌وه و تۆمه‌ت وناتۆره لێدانی تێپه‌ڕاندبوو ، به‌ره‌وه نه‌رمی ملدانێکی ڕواڵه‌تیانه‌ی داواکارانی ناڕه‌زایی کاران چوبوو ، به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌ساتی کورت وناکاودا ، واقیعه‌که‌ی سه‌راوبن کرد و به‌خێمه سوتانی مه‌یانی سه‌را و هه‌ڕه‌شه و کۆبونه‌وه سه‌ربه‌ئاشوبه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌ستی پێ کرد .
ده‌ڤه‌ری سه‌وز ، هه‌نوکه له‌به‌ر باری هێمنی پێش هه‌ڵکردنی باهۆز دایه .
ئه‌م پێش فه‌سڵی نوسینه ، له سۆنگه‌ی نامه‌ی سه‌رواڵای ئه‌و برا ڕۆشنبیر و نوسه‌رو شاعیر‌و هونه‌ر مه‌ندانه‌یه که په‌یامێکیان تیای دا ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی کردووه ، تکا و ده‌خاله‌تێکی سوڵحانی لێ داواده‌که‌ن .
ناکرێت نکولی له‌دیوی ئاشتی و مرۆڤایه‌تی ئامێزی نامه‌که بکرێت .جگه له‌وه‌ی توانیویانه له‌و نامه‌یه‌دا ، له ناساندنی لایه‌نی خۆ پیشانده‌ران و لاوان که توێزی گرنگ و له‌و له‌بی جونبو ش و ماجه‌راکه‌یه دیوێکی پته‌و دور له ڕێژه‌یی ئه‌وان بخه‌نه رو .
وه‌لێ :
(تاڵه‌بانی) که دیوه‌که‌ی تری هاوکێشه‌که‌یه‌و ، تۆپی قه‌پانی هاوسه‌نگیه‌که‌یه .
ئاخۆ ئه‌و به‌رێزانه ، چه‌ند له‌و جوامێره شاره‌زان و چی متمانه‌یه‌که ئه‌وانی گه‌یاندۆته‌وه ده‌خاله‌ت پێ کردن و ڕجاکاری ؟
من خۆم دور ده‌گرم له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی ، ئه‌و به‌ڕێزانه ، ئه‌و نامه‌و په‌یامه‌یان له‌به‌ر تۆمار کردنی هه‌ڵویسی خۆیان ، یان خۆ به‌به‌ر پرسیار زانینی خۆیان له‌به‌ر سه‌رحی رۆشنبیری کوردی دا ، ئه‌وه کاری مێژووه‌و دیاره هه‌ستێکی ئه‌وانیشه بۆ قورس ڕاگرتی دادگای حوکمی ویژدانی مێژودا .
به‌ڵام ، هه‌ر نوسه‌رو ڕۆشبیرو هونه‌رمه‌ندێکیش به‌هه‌مان شێوه ، حوکمێک هه‌یه بۆ ووردی و سه‌لیقه و قوڵ بونه‌وه و تێگه‌یشتنی ، له ده‌رون و که‌سایه‌تی حاکم و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر خۆیان .
ئه‌گینا ، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه ، ده‌چێته خانه‌ی خۆ جیا کردنه‌وه و کلاس باڵایی کردنیان به‌سه‌ر خوێنه‌ران و هه‌وادارانیانی خۆیانه‌وه ، له‌و لاشه‌وه ده‌کاته ده‌مسپیه‌کی حساب بۆ نه‌کراوی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ، ده‌کرێت لێره‌دا ئه‌و حیکمه‌ته کوردیه دوپات بکه‌ینه‌وه که‌ده‌ڵێت:
((ئه‌وه‌نده قسه بکه ، تا گوێت لێ ده‌گرن))
یان وه‌کو گێڕانه‌وه‌یه که‌به‌ده‌م سه‌ربوردی قونسوڵی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌ساوه ده‌کرێت :
ده‌ڵێن ، ناپلیۆن له دیوی نه‌دیوی گردێک دا بۆ سه‌ر که‌وتنی خۆی هه‌موو ته‌قدیرو پێوانه‌یه‌ک بۆ سوپاکه‌ی خۆی ده‌کات ، به‌ڵام له ئاکام دا(ئاخێک) ده‌خوازێت ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ،خه‌نیمی به‌رامبه‌ره‌که‌ی له‌و دیوی گرده‌که‌وه له‌چی دۆخێک دایه .
تاڵه‌بانی خه‌نیمی ئه‌و دیوی گرده‌که‌یه بۆ ئه‌و به‌ڕیزانه .
من ده‌توانم ، به‌پێی هه‌ندێکی خه‌باتم له‌پشتی ئه‌م جوامێره‌وه ، بزانم تاڵه‌بانی ، له هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسی خۆی دا ، هیچ ڕاوێژاکارێک و هاوبه‌شێک له بڕیاره‌کانی دا قبوڵ ناکات ، خۆ له‌کاتێکیش دا بڕیاری خۆی بداته ده‌ست هاوخه‌بات و هاوشانێک . ئه‌وکاتانه‌یه که بزانێت به‌ڕاستی له ته‌ڵه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ک ده‌یپه‌ڕێنێته‌وه ، یان له‌به‌ر ده‌م سه‌ره‌نجامێکی نامسۆگه‌ردایه . یان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ستی چه‌وری خۆی له‌ئاینده‌دا به‌که‌سی هاوبه‌شی بسڕێت . نمونه‌کان زۆرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆ چونانه‌م ، له زه‌قترینی ئه‌و ، که‌سه‌ی 45 ساڵ خه‌باتی له پاڵه‌وه کرد و خزمه‌تی ئایدیا‌و ئه‌جێنداکانی کرد‌و ، خۆی به‌دناوی ده‌رو ناوه‌وه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان و ووڵاتانی تر ده‌کرد بۆ تاڵه‌بانی سه‌رکرده‌و ڕابه‌ری پیرۆزی . یان خۆی ده خسته به‌ر ئه‌و گوله‌یه‌ی که ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌کرا و ده‌بوه قه‌ڵخان و به‌ڵاگه‌ردانی مه‌رگی ئه‌و . له کۆتایی دا به ته‌خوێن کردنی ئه‌و که‌سه‌وه نه‌وه‌ستا ، به‌لکو په‌شێمانی خسته ڕو له هه‌لوێسی خه‌باتی 45ساڵه‌ی خۆی و له‌گوڕیش دا گه‌یاندی به ئیسقانی ناحه‌زه‌که‌ی و ژیرخانی بیر‌و ئادیای حیزبه‌ی توشی خۆره و داڕمان کرد ، ته‌مه‌نی هاوخه‌باته‌کانی خۆی سوتاند به‌بێ گویدانه خه‌رج بونی 45ساڵ ته‌مه‌نی جوانی به‌هه‌ده‌ردانی شوین که‌وتوانی خۆی .
سه‌ری دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زوربه‌ی شوێنکه‌توانی ، بریتین له‌ده‌سخه‌رۆکانی پاشه‌نگی ئه‌و سه‌قافڵه‌چیه ، که ده‌سبه‌رداری مێژووه توڕدراوه‌که‌ی تاڵه‌بانی نه‌بون .
ئه‌ی برایانی هزرڤان و ڕۆشنبیرانی خاوه‌ن نامه‌و په‌یام:
مێژوی ژیانی ئه‌و جوامێره ، پڕاو پره له به‌رجه‌سته‌کردنی وانه‌کانی ،عه‌ده‌می و نه‌هێلستی .
بابه‌تی تر زۆره له‌ناساندنی سایکۆو که‌سایه‌تی ئه‌م جوامێره ، من نه‌ک به‌توانستی به‌هره‌ی خودایی و سروشی ئیلهام به‌خشی نوسین ، هیچ یه‌کم له‌وانه نیه ، وه‌لێ ، به هه‌ندێک به‌شداری پاشکۆیه‌تی خه‌باته خوێناویه‌که‌ی و هه‌ندێک خوێندنه‌وه‌ی سه‌ربوردو ژیانی ئه‌و جوامێره . ئه‌وه‌نده‌ی لێ فێربوم .
باشترین و دواترین نمونه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه ، هاوه‌ڵێکی له یاداشنامه‌ی خۆی دا باسی سه‌رده‌می منداڵی خۆی و تاڵه‌بانی له شاری(کۆیه) ده‌کات ، له‌وێدا به‌ده‌ربڕنی خۆی و من دوباره ناوه‌رۆکی ده‌گه‌یه‌نمه‌وه، ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی ده‌ڵێت:
((تاڵه‌بانی هه‌رله‌منداڵیه‌وه ، له‌ماڵی باوانی له‌به‌ر قسه زلی ، به مام جه‌لال ناوده‌برا ، زرنگ بوو پێویستی به سه‌عی و کۆشش کردن نه‌بوو ، ته‌نها به گوێ گرتن له‌مامۆستا و له‌پۆل دا ، وانه‌کانی ڕه‌وان ده‌کرد ، زۆری حه‌ز له یاری(شه‌تره‌نج) و (پینگ پۆنگ) بوو ، کاتێک ئه‌و یاریانه‌ی ده‌کرد ، ده‌بو به‌هه‌ر نخێک بووه بیباته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر بیزانیا یه نایباته‌وه ، ئه‌وا یاریه‌که‌ی به‌فیڵێک تێک ده‌دا ، یان شه‌ڕێکی ده‌خوڵقاند له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر که‌یدا ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وانه‌ش دادی نه‌دایه ، ده‌ستی ده‌کرد به‌گریان ، له‌هه‌رسێ باردا بردنه‌وه‌و پیرۆزی له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی تێک ده‌دا)).
پێم وایه تا ئیستا‌و له‌م پایزی ته‌مه‌نه‌ی تاڵه‌بانی دا ، ئه‌و مام جه‌لاله بچوکه له‌ناخی دا خۆی مه‌ڵاس داوه ، له‌قوڵی ئه‌و هه‌ناوه‌وه حوکمی دوا بڕیاره‌کانی ده‌کات !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست