مه‌رگی ناواده‌ی (جه‌وهه‌ر نامیق) و ســــــــــــــزای(سه‌نمار)
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
هه‌ندێک مردن ، له کت و پڕی و ناواده‌یی دا له‌یه‌ک ده‌چن .
وه‌کو مردنی (تورکوت ئۆزال) ، چونکه ئۆ زال ساغ و سه‌لامه‌ت بوو که نیازی چاکسازی رێشه‌یی و ڕادیکاڵانه بوو بۆ گۆڕینی تورکیا ، کهبهدهردهکهوت له هه‌وڵی سیاسی و لێدوان و بڕیاره‌کانی دا .
هه‌روه‌ها مردنی پاپایه‌ک له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوداو پێش (پاپا جۆڤانی پاوڵۆسیکۆندۆ) ، ئه‌م پاپایه بڕیاری دابوو که گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت له حازیرهی ڤاتیکان دا ، که‌ساڵی ته‌واو نهکردله سهرکوسی پاپه‌وی (به‌گێڕانه‌وه‌ی له فلمی به‌نابانگی ــ باوکی خودایی ـ گات فازه‌ری فرانسیس فۆرد کۆبۆلا به‌ووردی باسی هاتن و له‌ناو بردنی ئه‌و پاپه ده‌کات ، ئه‌وه‌ی حه‌زبکات ده‌توانێت له به‌شیکی ئه‌و سی زنجیره بهناوبانهگهدا ئه‌و نهێنیه بزانێت).
زیاتر‌و دورتر ناگه‌ڕێین و دێنه سه‌ر نمونه نزیک و به‌رده‌سته‌که‌ی خۆمان مه‌رگی کت و پڕ‌و ناواده‌ی(جه‌وهه‌ر نامیق) زۆر به‌مردنی ئه‌و دوانه ده‌چێت .
بێ قه‌زابێت (کوردستان پۆست) زۆر شتی هه‌ستیار ده‌جوڵێنێت و زۆر بابه‌ت دهترنگێنێتهوه ، نوسه‌ر چه‌شت و پڕ ته‌ماح ده‌کات بۆ به‌دوادا چون ، خۆ له‌ڕاستیدا ئیشێ ڕاگه‌یاند و میدیاش به‌سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئه‌م سایته زیندووه ده‌یکات ، به‌ڵام ئیتر چی له‌دنیای کوردی ده‌که‌یت پڕه له پیرۆز کردن و حه‌یاو حیشمه‌ت پێکه‌وه‌نان .
وه‌لێ (کوردستان پۆست) به نه‌شته‌ری خۆی ، وه‌کو فه‌ره‌نسای سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ، هه‌موو ئایکۆن و پیرۆزه‌کان یه‌کا ڵادهکاتهوه .
له‌وانه ، باسی براو خێزانی شادڕه‌وان ده‌کات که چۆن شتێک ده‌که‌ن به‌ژێر لێوه و په‌رده‌پۆشی ڕاستی مه‌رگی ئازیزێکیان ده‌که‌ن و هه‌ندێک تهشهریشیان لێ ده‌دات که هاریکاری(ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسیاڵی پارتی) و(ده‌زگای پاراستن)ه‌که‌یان ده‌که‌ن .
به‌ڵام وه‌کو کاری ئهنالیزهکاری نوسه‌ر و ، هه‌م چکێک پارسه‌نگ خستنه‌وه ی ویژدانیش هه‌م بۆ ترس مافی خۆپاراستن و ترسی زیادکردنی پانتایی مه‌رگ ، بالێره‌دا شتێک بڵێن ؛ من هه‌رچه‌نده فیلم و سینه‌ما به‌شێکه له هۆگری و ئاره‌زوه‌کانم ، هه‌روه‌ها لکێکی گرنگی سه‌رچاوه‌ی خۆ ڕۆشنبیر کردنیشمه ، به‌ڵام نازانم بۆ چی که‌باسی (پارتی) به گشتی و ئه‌م بابه‌ته به‌تایبه‌تی دێته پێشه‌وه ، ئیشتیهاو قه‌ریحه‌ی سینه‌ما زۆر ده‌کرێته‌وه ، به‌تایبه‌ت بۆ به‌شی فیلمه مافیا یی یه‌کان .
لێره‌دا بۆ براو خێزانی خوالێخۆش بوو ، وه‌کو پارسه‌نگ دانه‌وه‌ی ویژدانیهکهم ، دیسان نمونه‌یه‌کی گشتی فیلم و سینه‌ما دێنمه‌وه .
له‌زۆر فیلمی مافیا‌و تاواندا ، کاتێک گروپێک له‌وان که‌سێک ده‌گرن و ، وه‌کو نێچرێک به‌گیری ده‌هێنن ، بۆ(دانپیانان) یان بۆ(پهرهدپۆش کردنی تاوان)ێک بێت .
ئه‌وا ئه‌و که‌سه (هه‌ندێک ڕاستی لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه)، بۆ زامن کردنی ژیانی خۆی . هه‌روه‌ها بۆ دڵنیا کردنی گروپه‌که‌ش ، (هه‌ندێک گفت و ڕاستیان پێ ده‌دات) .
ڕێک ئه‌وه‌ی ، کاک(بورهان نامیق) کردویه‌تی ، وه‌کو به‌شی دوه‌می پرنسیپ و مه‌بده‌ئه که ، (هه‌ندێک گفت و ڕاستیان پێ ده‌دات) بۆ دڵنیا کردنی ئه‌وان ،
وه‌کو ده‌ربڕینه‌که‌ی له (کوردستان پۆست)دا هاتووه :
{ــ جه‌وهه‌ر نامیقی برای به نه‌خۆشی (شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر) مردووه ....}(*)
وه‌کو به‌شێ یه‌که‌میشی ، (هه‌ندێک ڕاستی لای خۆی ده‌هێڵێته‌وه) ، بۆ زامن کردنی ژیانی خۆی یان خانه‌واده‌که‌ی ، که‌له‌هه‌مان نوسین داهاتووه و ده‌ڵێت:
{ ڕاپۆرتی پزیشکیمان له لایه وئه‌وه تایبه‌تمه‌نده به بنه‌ماڵه‌که‌مان پێویست ناکات بۆ که‌سی بسه‌لمێنن به‌چی مردووه}.(**)
ده‌بێت لێره‌دا له‌و براو خانه‌واده‌یه‌ی خوالێخۆشبوو بگه‌ڕێین ، چونکه حه‌قی خۆیانه مکوڕ بن له‌سه‌ر سه‌ڵامه‌تی خۆی و خێزانه‌که‌یان .
به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی کاتی خۆی ،ماڵی (حه‌مه‌داغای مێرگه‌سور) خاڵوانی خۆیان بون و هیچ نهێنی و بارمته‌یه‌کی تریان لای خۆیان دا نههێشتبوهوه ، تا زامنی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵیان نه‌کات و ، هیچ پهڕسو بڵاویهکیان دروست نه‌کرد بوو ، به‌ڵکو (هه‌موو هێلکه‌کان له‌یه‌ک سه‌به‌ته‌دا بون) .
حیکایه‌تێکی کۆنی مێژویی هه‌یه ؛ده‌ڵێن :
(نه‌عمانی کوڕی مونزیر) پاشای سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تۆکه‌کانی (غه‌ساسینه) و (مه‌نازیره) وه‌ستایه‌کی زۆرپڕ سه‌لیقه‌ی ده‌بێت ، به‌ناوی (سه‌نمار) و کۆشکێکی زۆر ناوازه‌بۆ (نه‌عمان) دروست ده‌کات ، به‌ناوی کۆشکی (خهوڕنهق) به‌ناوبانگه ، له‌کاتی ئاهه‌نگی وازکردنی کۆشکه‌که‌دا ، وه‌ستا(سه‌نمار) له غروری سه‌لیقه و ، مه‌ستی نازی پاشادا ، ده‌ڵێت :
(من نهێنی ڕماندنی ، ئه‌م ساختمانه‌ی ده‌سکردی خۆم ده‌زانم ، ئه‌ویش به‌ته‌نها خشتكه له جێگه‌یه‌ک ده‌توانم ده‌ری بهێنم ، هه‌مو باڵای ئه‌م کاخه زیبایه ، دهرمێته سه‌رزه‌وین) .
له‌وێدا (پاشا) نیگه‌رانی ده‌یگرێت له ئایندهی خۆی و کۆشکه‌که‌ی ، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌که‌ی ، له میسکی خیتامی ئاهه‌نگه‌که دا ، فه‌رمانده‌دات ، (سه‌نمار)ی باش وه‌ستا ، له‌به‌رزترین جێگه‌ی کۆشکه‌که‌وه ، ههلبدێرێته خواره‌وه .
ئیتر له مێژودا ئه‌وه به(سزای سه‌نمار) به‌ناوبانگه .
جا ئه‌گه‌ر (جه‌وهه‌ر نامیق) ته‌نیایه‌ک بوو ، بۆ زانینی نهێنیه‌ک وه‌کو (سه‌نمار) ، ده‌بێت کاک (بورهان نامیق) بتوانێت ته‌وزیعی نهێنیه‌که بکات به‌سه‌ر چه‌ندینی تر دا ،بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ردی (سه‌نمار)ی ته‌نها وه‌ستا نه‌چێت و ، هه‌روه‌ها له چه‌نده سه‌به‌ته‌ی جیادا هێلکه‌کانی هه‌لبگرێت .
ڕابوردو باشترین کانگایه‌ک بۆ فیربونی وانه‌کان .
هیوادارم ئه‌مانه‌ی من ، هه‌روه‌کو خه‌یاڵ و لێکدانه‌وه‌ی فیلم وه‌ربگیرێت ، نه‌وه‌ک خه‌ونه‌کانی (سه‌رده‌شت)ی جوانه‌مه‌رگ .
ئیتر، وا ئه‌مجاره‌ش قومارێکم کردووه
هه‌رچه‌نده نازانم له لای پارتی کامیان مه‌منوع تره !!!
30/3/2011
[email protected] ســـــــــهرچاوه ی نوسین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)
جگه‌ر له‌له‌ش دا شوێنی هه‌ڵمژین و کۆکردنه‌وه‌ی أهههرهکانی ناولهشه ،
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=94f62597 (**)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=94f62597
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست