ده‌زگای پاراستن بۆچی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێم دا ده‌سه‌پێنرێت؟!!
Friday, 05/11/2010, 12:00
{سایتی(هاوڵاتی) له‌ڕۆژی 4/11دا ، له هه‌واڵێکی دا باس له‌وه‌ده‌کات " پارتی له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی هاوپهیمانیهکهیدا له‌گه‌ڵ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌زگای پاراستن بسه‌پێنێت وه‌کو
ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌موو هه‌رێم ، سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی له‌پشت ئه‌م سهپاندنهوهیه درێژکراوه‌ی له ههوڵهکهدایه .... }.
ئه‌گه‌ر دوورتر‌و ، مێژویی تر ، به‌دوای ڕاستی هه‌واڵه که‌دا پشکنین بکه‌ین: ئه‌گه‌ر کتێبه‌که‌ی (شه‌له‌مۆ نهکدیمۆن ــ موساد له باکوری عیراق دا ــ ) بخوێنینه‌وه ، بناغه‌یه‌کی ڕێتێچونی ڕاستیه‌کمان ده‌ستگیر ده‌بێت .
جگه له‌وه‌ی که‌سانی به‌ئاگای سه‌رده‌مه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلول به بکۆڵێنهوهی بێ لایه‌ن له که‌سایه‌تی بارزانی باوک و به‌ئاسانی ده‌گات به ئه‌جینداکانی پێشه‌وای شۆڕش له ڕوی هه‌ژمون و کۆنترۆڵکردنی جومگه‌کانی شۆڕشه‌وه .
بێ ڕیزکردن و ناوزڕاند کاری دزیوه به‌رامبه‌ر به هه‌موو که‌س و هه‌وه‌ک چۆن پف هه‌ڵدان و ته‌عزیمی زیاده‌ش جۆرێکی تره له نائه‌مینی مێژویی .
که‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ، به‌هۆی پێهاته‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی و تێکه‌وتنی له‌ڕوداوه گرنگه‌کانی ئه‌و کاته‌دا له‌ماوه‌یه‌کی درێژ تر له‌هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تر له چه‌قی ڕوداوه‌کان دا ، بوته هۆی ده‌رکه‌وتنی وه‌کو پێشه‌وایه‌کی دیاری سه‌رده‌مه‌که به کاری ڕات وهه‌ڵه‌یه وه بهتایبهتمهنیهکانی خۆیه‌وه له‌و بۆتهیهدا . لێره‌دا دیوێکی که‌سایه‌تیه‌که‌ی ڕوناکی سه‌رده‌خه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌ته‌نگژه‌یه‌کی متمانه‌دا بووه به‌ده‌وری خۆی به‌جۆرێک دهتوانینکورنت بکه‌ینه‌وه که له‌دوا بازنه‌کانی خێزانی خۆیشی دا توشی گومان بووه‌و متمانه‌ی ته‌نها به‌خۆی یان ئه‌وانه‌ی ئه‌و کوڕانه‌ی که‌ئیتر ناتوانن ده‌ستان بگاته بنمیچی که‌سایه‌تی خۆی ، که‌دواتر له‌دوو کوڕی دا ئه‌و که‌سانه‌ی دیوه‌ته‌وه . که‌ئه‌ڵێم (خۆی) ، مه‌به‌ستێکی ڕێژهییم هه‌یه :
که به‌ئاسانی هه‌موومان ده‌یزانین و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامی کاریگه‌ری پڕ هه‌ژمونی هه‌یه له مێژووی دیاری ئه‌مڕۆدا، بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی بابه‌تی ڕێژه‌ییه یی به‌م جۆره‌ی ده‌خوێنمه‌وه .
بنموونهیهک که له ئێساو له مسهری کۆتایی متمانه به‌ته‌نها (خۆ ی) بوون ، له‌م هه‌وڵه‌ی ئێستاوهدهست پێده‌که‌ین و دواتریش ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه سه‌رهه‌مان شت ، بۆ به‌دواداچون وزیاتر ڕون کردنه‌وه‌ی ، پارتی زۆر به‌فراوانی خۆی به (پارتی پێشڕه‌و) حیزبێکی ته‌لیعی ده‌خاته ڕوو له کوردستان دا . بون و مێژوی خۆی بهفهرمیترین ده‌زانێ و دانی ته‌واو به مێژوی هیچ حیزب ولایهنەیکیتردا نانێت ئه‌گه‌ر ته‌واو که‌رو ته‌با نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و تێ ڕوانین و حسابه‌ی خۆی دا ، بهنمو نه دانپیانانی ئیستای به بون و مێژووییهکیتی دا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ته‌نازول پهشیمانیانهی تاڵه‌بانی دا به‌رهه‌م هاتووه ، تا ئه‌و باره هه‌بێت پارتی خوێندنه‌وه و شه‌ریکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بۆ یه‌کێتی پێ ده‌کرێت .
له خوێندنه‌وه‌ی مێژووه فه‌رمیه‌که‌ی پارتی دا . یه‌کێتی هه‌رگیز بۆی نیه سه‌رو چل ساڵی جیابونه‌وه‌و ململانێی خۆی بخاته مێژووی فه‌رمی و ناسراوی پارتی یه‌وه ، ((هه‌روه‌کو بینیمان له تێکچونی میزاجی پارتی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا و له‌کاتی وه‌یشومه‌ی که‌یسه‌که‌ی ــ سه‌رده‌شت عوسمان ــ دا هه‌رچی سلبیاتی قڕناقاو پشت ئاشان و ترۆر کردنه‌کانی نوری حه‌مه عه‌لی و عه‌بدولی سوران و شه‌فیق ئاغا‌و سدیقه فه‌ندی بوو درا به ناوچاوی بزوتنه‌وه‌که‌دا ، له‌گه‌ڵ بونی کاره هاوتاکانی پارتی دا به‌رامبه‌ر به‌و ترۆرانه ، که‌چی یه‌کێتی خۆی لێ ده‌نگ کرد‌و خۆی نکرد به‌ساحێبی هیچ ، ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی یه‌کێتی له‌ژێر ههربارێکدا بێت ، به‌ته‌واوی دانپیانان بوو بۆ مێژووناسیه ته‌قلیدیه‌که‌ی پارتی ، هه‌روه‌ها لهتو په‌ت کردن و بێساحێبی کردنی مێژووی خۆیان (یه‌کێتی) ، به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاشکرا دانی نابوو به وهدا که دابڕاوه له یه‌کێتی ، به‌وه‌ش هه‌موو شه رعیهته کۆنه‌کانی سپارده‌وه به یه‌کێتی ، مێژوی شۆڕشی نوێ هه‌ر یه‌کێتی لافی پێوهلێدادات ، مێژوو ناموسێکه وه‌کو ماڵی دنیا له‌ت وپه‌ت ناکرێت)) .
هه‌ژمونگه‌ری پارتی نه له هیچ که‌س شاروهیهو نه‌پارتی خۆیشی شه‌رمی لێ ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای باس دوور نه‌که‌وینه‌وه ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری باس و که‌سایه‌تی بارزانی باوک و ئه‌جینداکانی .
مه‌لا مسته‌فا ، پارتی وه‌کو وه‌سیله‌و ئامرازێک به‌کاری هێناوه بۆ کۆنترۆڵی ده‌ری خۆی ، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سۆران دا ، ئه‌گینا خۆی باوه‌ڕی بنه‌ره‌تی وهه‌ناوی به‌حیزب نه‌بووه ، جیابونه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی له1964 دیارده‌یه‌کی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ناغائیهی بارزانی بووه بۆ حیزبه‌که ، که‌سێکی نزیک ڕوداوه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌ده‌می بارزانیه‌وه ده‌یگێرێته‌وه ، له‌کاتی په‌ستیدا له‌پارت گوتویه‌تی: ((ئه‌گه‌ر ده‌رگای پارت وکهلهچی کراوه‌بێت ، ده‌چمه ده‌رگای دووه‌مه‌وه ناچمه ده‌رگای پارته‌وه)) ئه‌وه پیش ڕوداوی 1964ن .
له‌ناو پارتی دا مه‌لامسته‌فا ، باوه‌ڕی زیاتری به بادینیه‌کان بووه وه‌ک ئاخێوه‌رانی دیالێکته‌که‌ی خۆی و متمانه‌ی که‌می به‌سۆرانی یه‌کان بووه ، ناچینه سه‌ر به‌ڵگه‌ی گێڕانه وهکان ،که‌له‌وه‌ی سه‌ره‌وه ناشیرین ترێک گوتراوه به سورانی یه‌کان ، له‌لایه‌ن ئه‌و پێشه‌وا یه‌وه.
لێره‌دا مهسهبهستمان مێژووه به‌پله‌ی یه‌که‌م نه‌ک بای کۆن به‌باکردن و ناکۆکی خستنه‌وه ، خۆئهگهرکهسێک وه‌ک ئه‌وه‌شی دهخوێنیتهو ئازاده و هیوادارم هه‌ڵه‌بین ، به‌ڵگه‌ی پتهتری هه‌بێت بۆ ڕاست کردنه‌وه .
هه‌روه‌ها عه‌شیره‌تی بارزانیه‌کانیش له‌نێو بادینییه‌کان دا چی زیاترین متمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی بوون.
له‌نێو ئه‌وانیش دا به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌کو به‌ره‌باب .
دیسان له‌نێوه ئه‌وانیش به‌ته‌نها خێزانه‌که‌ی خۆی لههاوسهکانی .
به‌ڵام ڕیژه‌یی متمان گۆڕیهکهی له‌وێش سا نائارام و ناجێگیربوه ، له‌سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌یه‌کدا بڕوا‌و متمانه‌ی به لوقمانی کوڕی بووه له‌وه دواتریش گۆڕانی تری به‌سه‌رداهاتووه تا گه‌یشتووه به وه‌ی هه‌ندێک کوڕی وه‌کو سابیر‌و عوبه‌یدوڵا نه‌ک متمانه‌یان دۆڕاند بوو به‌ڵكو له‌ترسی سزا هه‌ڵهاتوون بۆ پاڵ دوژمن و ،تالهدا جاردا متمانه‌ی گه‌ڕاوه‌ته سه‌ر(ئیدریس) و کوڕی بچوک تری (مه‌سعود) .
هه‌ر چه‌نده ئه‌وان جمک نین و له‌یه‌ک دایکیش نین ، به‌ڵام وه‌کو (دووجمکی سیاسی)میراتگری ده‌سه‌ڵاتی به‌رزانی باوک تا مه‌رگی خۆی له نزیککۆتایی حه‌فتاکان دا له‌جێی متمانه‌و باوه‌ڕی دا ماونه‌ته‌وه .
ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی جۆری له گومان و بێ متمانه یی ئه‌م پێشهوایهن ، به‌وه‌ی جگه له‌خۆی که‌س نه‌یتوانیوه تاسه‌ر جێ متمانه‌و باوه‌ڕی ئه‌و بێت له‌یه‌ک خاڵی چه‌سپاودا ، خۆ ئه‌گه‌ر بمایه خودا ده‌یزانی چۆن متمانه له‌م خاڵه‌ش دا ده‌گۆڕا به‌رامبه‌ر به‌م دووکوڕهی دوایی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له پاڵ دوا قۆناغی متمانه‌ی بارزانی باوک دا به‌م دوو کوڕه‌ی خۆی ، چۆن مێژووی پارته‌که‌و کورد به‌و دار‌و باره‌وه گوزه‌راوه .
ئه‌مانه باری متمانه کردنی بارازنی بوون بۆ ناو خۆی ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بوترێت بارزانی به‌م حاله‌وه توانی په‌یوه‌ندی متمانه‌یی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێرانی شاهنشاهی و له‌و ڕیگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌مریکادا په‌یدا بکات .((سه‌رچاوه/ کیسنجر وإدارە الێراع الدولی / أمین هویدی ، من الاوراق أوتیس بایک)).
به‌وانه‌شه‌وه بارزانی باوک ، توانی نه‌یارو باڵه لی جیا بووه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردی به‌ره‌و هه‌ڵه‌و هه‌ڵدێر ببات‌و خۆڵی بیر چونه‌وه وه نهنگیان به‌سه‌ردا بکات و ناچاری په‌شێمانیان بکاته‌وه له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان دا .
دواتر بارزانی به‌پاڵپشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ده‌وڵه‌تیه‌کان دا توانی ده‌زگایه‌کی پارێزه‌ر بۆ ستراکتۆری خۆی له نێو حیزبه‌که‌ی دا دروست بکات به‌ناوی (ده‌زگای پاراستن) به شاره‌زایی لێزانینی ده‌زگا هه‌والگری یه کانی (موساد) ی ئیسرائیلی و (ساڤاک) ی ئیرانی له‌به‌ر جاودێری دورتری (سیا) ی ئه‌مریکادا .
((سه‌رچاوه / موساد فی الشمال العراق / شلومو نکدیمون)) .
له‌وێدا (ئیدریس) و(مه‌سعود) ئه‌و دوو کوڕه‌ی که‌جێی متمانه‌ی بوون بۆ جێنشینی خۆی ئاماده‌ی ده‌کردن به‌ناوی (ئازاد‌و میرحاج) خول و مه‌شقی یان پێده‌کرا له ژێر چاودێری پسپۆڕ‌و لێزانی تایبه‌ت به‌ده‌زگاکانی هه‌وڵگری موسادو ساڤاک و سیادا له‌گه‌ڵ چه‌ند کادێری پێشکه‌وتوی تر که ناویان له‌و نوسینه‌دا هاتووه هه‌ندێکیان ماون له‌ده‌رو ناوه‌وه‌ی پارتی و هه‌ندێکی تریان نه‌ماون .ئه‌مانه له خولی تایبه‌تی فێرکردنی پاراستن و هه‌واڵ کۆکردنه‌وه و ئه‌نالیزه‌کردن و کارکردن و سازاندنی تیم و ده‌زگای جێبه‌جێکاری سه‌ربازی وسیاسی دا قاڵ ده‌کران و له‌نێو کوردستان و له‌و ووڵاتانه‌دا .
بۆ چۆنیه‌کی پێکهێنای دهزکایهک که‌توانای کۆنترۆڵ و کلیل داری بزوتنه‌وه کوردیه‌که‌ی هه‌بێت ، که‌له‌وێدا به‌پێی ویست و خواسته‌کانی بارزانی باوک (ده‌زگای پاراستن) پێکهێنرا بوو ، به‌جۆرێک ده‌زگاکه بتوانێت ویست و مه‌رامه شه‌خسیه‌کانی بارزانی خۆی به‌رگی ویسهکانی شۆڕشی کوردی به‌سه‌دا بکرێت که‌توانای شاردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی ئه‌جینداکانی بارزانی هه‌بێت ، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته لهجوغزی خۆی که‌سه باوهڕپێراوهکانی دا و توانای بڕیار دان و یه‌کلاکردنه‌وه ته‌نها به‌خودی بارزانی ئه‌و بازنه‌یه بێت که‌خۆی متمانه‌ی پێ یه‌تی له نێو خێزانه‌که‌ی دا ، له‌هه‌مان کات دا وه‌کو بڕیاری بزونهوه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ش بنوێنێت .
یان به‌زمانێکی ساده تر ، ئه‌و ده‌زگایه به‌شێکی گرنگی کاره‌کانی ئه‌وه بوو به‌رگی ویستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بکاته به‌ری جه‌سته‌ی مه‌رامه‌کانی پێشه‌وا بارزانی .
ده‌زگای پاراستن وه‌کو ڕاپهڕینهری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی حیزب دا ده‌گه‌یشت و ده‌سه‌ڵاتێکی باڵاتر بوو له ههموودهسهڵاتهکانی تر‌و ملکه‌چی به‌رفه‌رمانی یه‌کی سه‌رتاسه‌ری له ده‌رو ناوه‌وه‌ی حیزب دا مسۆگه‌ر دهکتد بۆ سه‌رۆک له‌ژێر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئیدریس و مه‌سعودی کوڕه متمانه‌داره‌کانی بارزانی دا به‌ڕیوه ده‌برا ، به‌ناوهێنانی ده‌زگای پاراستن ترس و تۆقاندنی به شێوازی ده‌زگا دروست که‌ره‌کانی (موساد) و (ساواک) دا ده‌خسته هه‌ناوی گوێ بیستهکانیهوه ، له‌پاش هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ زیاتر چارشێو ده‌مامک له‌ڕووی(ده‌زگای پاراستن) هه‌ڵماڵراو ناوی زڕا به ههموونهێنی و کاره خراپه‌کانیه‌وه ، چیتر کارمه‌نده‌کانی نه‌یانده‌توانی وه‌کو جاران وبهپهڕلهو ئاماژه‌یه‌ک خۆیان بوێنن و شانازییه‌ک نه‌مابوو بۆ هاوکاری و هاوبه‌شیه‌کانی کاری ڕابوردوویان ، به‌جۆرێک پارتی له هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای هه‌ره‌س وئاشبهتاڵهوه خۆی ده‌پاراست له ناوهێنانی ده‌زگای ناوزڕاوه‌که‌ی دا .
به‌ڵام پاش دههرێک ، به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین ، دیسان ده‌زگا عائیم و بناوکهوتووهکهی پاراستن به‌ره به‌ره سه‌ر ئاوکهوتهوه ، که به‌هۆی کاره‌کانیه‌وه له‌پێش 1994و شه‌ڕی ناوخۆ دا‌و دوای شه‌ڕی ناوخۆ هه‌تا ئیستا هه‌ر ڕوو لهبرهوه و به‌رز بونه‌وه‌یه ، به‌چه‌ند هۆیه‌ک له‌وانه به‌سه‌ر چونی سه‌رده‌مێک به بنا‌و کردن و له‌به‌ر دهمو گوێ لابردنی دا‌و ، هه‌روه‌ها دروست تێکه‌ڵ بونی پارتی به‌بڕێکی زیاتر له ههرحیزبێکی تر به‌پاشماوه‌ی به‌عس و جاش و موخابه‌رات ((هه‌ر چه‌نده شانازی به نه‌بونی فیلداریهوه ده‌که‌ن ، به‌ڵام شاراوه نیه په‌نا و داڵده‌دانی له‌وتاو تاوانبارانی به‌عس و نکولی لێ نه‌کراوه له‌ناو پارتی دا به‌جۆرێک زۆری ئه‌انه له‌ناوچه‌ی سۆران دان و بنکه‌یه‌کی فراوانییان بۆ پارتی پێکهێناو کۆکه‌ره‌وه‌ی ده‌نگی زۆریش بوون بۆ سه‌رخستنی حیزبه‌که و به جۆرێک وای کرد حیزبه‌کانی تریش ئه رێچکه‌یه‌ی پارتی هه‌ڵبگرن و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی پێچه‌انه دروست بوو له مۆراڵ و ئه‌خلاقی شوڕشگێری دا به‌ره‌و بێ سه‌رمی له‌ناپاکی و له‌تان له‌گه‌ڵ دوأمن و جاشێتی دا)) ، هه‌روه‌ها دوای ئه‌مانه‌ش پێگه‌یشتنی به‌ره‌و نه‌وه‌یه‌کی نوێ که تا سنورێکی زۆر دابڕاوه له یاداوه‌ری مێژووی کهرهخراپهکانی سه‌رده‌می ده‌زگای پاراستن و تیکه‌ڵ بوو به‌م کاروانه لهوتاوهی که سنوری خیانه‌ت و نیشتمان په‌روه‌ری تیا تێکه‌ڵ کراوه ، ئه‌مانه هه‌موو کێرڤی به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه کۆنه ناوزڕاوهن کهلوهدهچێت هه‌رگیز به هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ ئه‌م ده‌زگایه توشی له‌ناو چون نه‌بووه نوشوستی نه‌بووه سه‌ری بنیاتنه‌ره‌که‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه‌وه حیزب دا هه‌میشه به‌رده‌وام بووه له‌کاره‌کانی خۆی دا به‌پێی پێویستی سه‌رده‌مه‌که ، ئاشبه‌تاڵ ته‌نها توانی دهژگاکه ته‌واو ڕوت بکاته‌وه له‌به‌ر گه زیاده‌و چهواشهکارهکهی و ده‌ری بخات که‌ته‌نها کاری هێشته‌وه ی ده‌سه‌ڵات ونفوزی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بووه وه‌کو له‌و له‌بی کار له‌ناو خێزان و عهشیرهتهکهو حیزبه‌که‌دا بۆ ناو کورد جه‌ماوه‌ری شۆڕش و میلله‌ته‌که شۆڕکراوه‌ته‌وه .
پاش ڕوت بونه‌وه و شاردنه‌وه‌ی ، هه‌نوکه وائیستا به‌رگی تری توێ توێ له‌به‌ر کراوه‌ته‌وه‌و په‌یکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی جارێکی تر شاردراوه‌ته‌وه و وونکراوه له به‌رگی پاراستنی هه‌موو هه‌رێم دا‌و به‌سه‌پاندنی سه‌رۆکی هه‌رێم ، هاوشان((به سه‌پاندنی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له‌جێی سیستمی په‌ڕله‌مانی له هه‌ڵبژاردنی 25/7 /2009دا)) .
خۆئه‌گه‌ر ئاژانسی پاراسنیش بسه‌پێنرێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بهقهلب قاڵبه‌وه ده‌بێت به موڵک و میراتی ماڵی کوڕ‌و وه‌چه‌کانی پێشه‌وا بارازانی ، له‌وێوه ده‌کرێت زیاترله چه‌مکی ((قوتابخانه‌ی بارزانی)) تێ بگه‌ین ، ئه‌و ڕه‌خنانه‌مان لا پوچ ببێته‌وه کهدهگرێت لێی به‌وه‌ی بۆچی به تێکست وکتێب و نوسراو بابه‌ته‌کانی تری ڕۆشنبیری وانه‌و پرنسیپه‌کانی به‌رده‌ست ناکه‌وێت ، به‌ڵکو باشتر تێ ده‌گه‌ین وانه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه کرداره نه‌ک نوسین ، له‌کۆتایی دا کرنگ ترین وانه سه‌ره‌کیه‌کانی (ته‌ماهی کردنیهاوتابونی ویستی نه‌ته‌وه‌ییه به ئاره‌زوو ویست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و به‌ره بابی خێزانه) یان سازکردنی مه‌مله‌که‌تێکه له لایه‌ن هه‌ڵکه‌وتو سهرئامهدێکهوه که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه نمونه‌یان نه‌ماوه ، ته‌نها ئه‌م دانه‌یان مابوو بۆ به‌ختی یاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی .((منیش ده‌ڵێم خۆزگه وابوایه))
چونکه سه‌رۆکی هه‌رێم له سه‌ره‌تای لاوی له سه‌ره‌تای قۆناغی پیشهفێربون دا ، له خوله‌کانی پێکهێنانی ئه‌و ده‌زگایه‌دا سه‌لیقه‌ی یه‌که‌می ژیانداری فێر بووه . بۆیه له ئیستاکه‌دا پاش ئه‌زمون وکارامه بوون جێگه‌که‌ی خۆی به‌کوڕی نۆبه‌ره‌وه گه‌وره‌ی خۆی ده‌به‌خشێته‌وه ، پاش دڵنیا بون له ئه‌زمونی پرۆسه‌که وه‌کو باشترین ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابین کردنی ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵ .
ئه‌وه‌ی بارازنی باوک له چه‌رمه‌سه‌ره‌ی تاڵی ژیان دا بۆ کۆنترۆڵ له ده‌ستی چوبوو ، بۆ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی دابین کرد به سازکردنی ئه‌و ده‌زگایه‌وه کلیل سپاردنی به‌کوڕه‌کانی ، خۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست کوڕه‌کانی بارزانی ده‌رچون ، ئه‌وا کوڕه‌کانی بۆ کوڕه‌زاکانی فه‌راهه‌م ده‌که‌ن . سه‌رده‌مه‌کانیش به‌هه‌مان جۆر له سه‌رده‌می بارزانی باوکه‌وه بۆ بارزانی کوڕ و دواتر بۆ کوڕه‌زا ههمیشهبهرهو سازاندنو له‌بار بونی باشتر چون له‌سه‌ر خوێن و ئیسکی میلله‌تێکی لهڕۆژگاردا دۆش داماو .
له‌م سهرهنجامانهوه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین : ((خه‌وش و نه‌نگیه‌ک نیه کاتێک باوک هه‌وڵ بدات بۆ خوشگوزه‌رانی باشتری کوڕ‌و وه‌چه‌کانی به‌ری ڕه‌نجی خۆیان به‌میرات بۆ به‌جێ بهێڵێت)) ، به‌ڵام لێره‌دا خوێن و ره‌نجی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ته‌واوی چارهنوسیهوه ، ناکرێت میراتی باوکێک بێت بۆ نه‌وه‌کانی چونکهباوکهکانی نه‌ته‌وه‌که‌ش خه‌ون به پێشه‌وایی نه‌وه‌کانیانه‌وه ده‌بینن بۆیه خوێنی خۆیان له ژێر فه‌رمانده‌یی بارزانی رژاند به‌سه‌ر خاکی نیشتمان دا . وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بنه‌ماڵه‌ی بارازنی ده‌یانه‌وه‌ێت له مێژوو دا خۆ ده‌کرێت بنه ماڵه‌یه‌ک ده‌وڵه‌تێکی بۆ نه‌ته‌وه‌ک پێک هێنابێت ، ، به‌ڵام ئیستا ئه‌و سه‌رده مه به‌سه‌رچووه و مێژوو میلله‌ت دروستی ده‌کات ، ناکرێت ده‌وڵه‌تێک به هه‌ناوێکی پۆلیسی و موخابه‌راتیه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دروست بکرێت له‌و چوار ڕیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا که کوردستانی تێ که‌وتووه و دواتریش ناوی دیموکراتی فره ده‌نگی و فره ڕه‌نگی بۆ دابهێڵین .
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای باس و هه‌واڵه‌که : ده‌سه‌ڵات قۆرغ کردن ،کاروانێکه چه‌ند قۆناغی گرنگی بڕیوه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بگاته جێگه‌و مه‌رامی خۆی .
کاتێک(ئاژانسی پاراستن) به سه‌رپه‌رشتی کوڕه‌که‌ی سه‌رۆکه‌وه بکرێت به ده‌زگایه‌کی فه‌رمی هه‌رێم .
ئیتر دانیشتوانی هه‌رێم ته‌نها یه‌ک ته‌ماعی له‌به‌ر ده‌م دا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن له شوێنێک و سوچێکی ئه‌و ده‌زگایه‌دا بتوانن به خوایشت وبهتهشهبوس به کارمه‌ندێک دابمه‌زرێن ، وه‌کو (هه‌واڵ گر) و (جاسوس) و (خه‌فیه) به‌سه‌ر ده‌رو جیران ،یان له‌ناو ماڵ خێزان دا به سه‌ر باوان و خوشک و براکانی خۆیانه‌وه .
لێره‌دا نوکته‌یه‌کی سه‌رده‌می نزیک کۆتایی هه‌شتاکانی ناو شۆڕشم دێته‌وه یاد ، ئه‌و کاته له‌نێو پێشمه‌رگه‌دا له مقه‌ڕه‌کان دا به‌ده‌م جل وکۆرهوی دڕاوی خۆ دورینه‌وه ، یان چێشت لێنان و خه‌فه‌ری پێسمهرگهکانهوه ، گاڵته‌یان به‌یه‌کتری ده‌کردو ده‌یان گوت :((ئه‌ی قوڕمان به‌سه‌ر ئێستا ڕق و بێز ده‌که‌ینه‌وه له جاشێنی ، ڕۆژێک دێت بهواستهش جاشێتیمان ده‌ست ناکه‌وێت .))
جا ئه‌و ڕۆژه‌ی پاراستنی پارتی ده‌کرێت به ده‌زگای فه‌رمی هه‌موو هه‌رێم بۆ هه‌مان بار ده‌چین :
" ئه‌م کاته پاراستن به‌هه‌رچی یه‌ک بزانین . ئه‌و ڕۆژه‌ی تر ، ده‌بێت بهڕازیانهو بۆ هیچ ژانه سکێک ده‌ست که‌س ناکه‌وێت "
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست