کونفرانس هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار
گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی
به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پرۆسه سیاسیه‌کانی ئێستای ئێران، پێگه و هه‌ڵوێستی کورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها پێویستی و زه‌روره‌تی گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدان به دیالۆگ و موناقشه‌ی سیاسی نێوخۆیی له ڕۆژانی 14 و 15 مانگی نۆامبری سالی 2009 له شاری ستۆکهۆلمی سوێد کۆنفرانسێک له ژێر سه‌ردێری هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی، به‌رێوه‌ده‌چێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادێمیک و هه‌روه‌ها چالاکوانی مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌عوه‌ت کراوه که، به ڕێگای پێشکه‌شکردنی وتار و به‌شداری له موناقشه و پانێل دا، به‌شداری کۆنفرانسه‌که بن. شایانی باسه که له به‌شداربۆانی به‌رێز داواکراوه که وتاره‌که‌یان له چوارچێوه‌ی یه‌کێک له‌م ته‌وه‌رانه‌ی خۆاره‌وه ئاراسته‌ی کۆنفرانسه‌که بکه‌ن.
ته‌وه‌ره‌کانی کونفرانس:
گرینگی دارشتنی بنه‌ما و چوارچێوه‌کانی گوتاریکی سیاسی هاوبه‌ش بۆ گه‌لی کورد له هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران دا له پێناو پێناسه کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م گه‌له و هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان کردنی ئاسۆیه‌کی چاره‌سه‌ری
پێناسه کردنی ره‌وشی سیاسی ئێستایی و داهاتووی ئێران له ڕۆانگه‌ی کورده‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان کردنی ئاسۆی گۆران له‌م وڵاته دا، به تایبه‌ت له رێگای راوه‌سته‌کردن له سه‌ر ئه‌م بار و دۆخه تایبه‌تییه‌ی که به دوای هه‌لبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌مینی سه‌رۆککۆماری له‌م وڵاته دا هاتۆته ئاراوه. بۆچی پێویسته کورد له‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌ی ئیساتی ئێران دا به‌شداری بکات یان نه‌کات؟
پێناسه‌کردنی زه‌مینه‌کانی دیالۆگی نێوخۆیی و زه‌رووره‌ت و ئامانجه‌کانی. گه‌لۆ دیالۆگی نێوخۆیی کورد له چ ئاستێک دایه و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی له‌بارتر له پێناو به‌هیزکردنی دیالۆگی نێوخۆیی چی بکرێت؟
به‌رێزان!
له به‌ر گرینگ بوونی ئه‌م بابه‌ته و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدا به دیالۆگی نێوخۆیی داواده‌که‌ین که به‌شداری کۆنفرانسه‌که بن. هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه به‌شداربێت و بێگومان ئاماده‌بوونی چالاکانه‌ی دڵسۆزانی کورد کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات. شایانی باسه که زمانی کۆنفرانسه‌که کوردییه. هه‌روه‌ها ئێمه دۆاتر له سه‌ر شوێن و چۆنیه‌تی و ورده‌کارییه‌کانی به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانسه‌که زانیاری پێویستتان پێ راده‌گه‌یه‌نین.
دڵنیاین به‌شداریتان کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات
به سپاسه‌وه
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و به‌رێوه‌به‌ری کۆنفه‌رانس
عه‌باس وه‌لی- خالید خه‌یاتی- موعته‌سه‌م تاتایی تاهیر خالیدی
[email protected] 0046(0)736813336
ستۆکهۆلم 2009-10-19
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست