چارەنووسی راپەرین بەرەو كوێ؟
Sunday, 20/03/2011, 12:00
شۆرشگیرانی سەرای ئازادی خۆگرانە شەر لەگەل وەختدا دەكەن. بەلام هەرگیز وەسیلەیەكی كاریگەریان وەدەست نەهینا بۆ خۆ دابران لە حیزب و حیزبایەتی.
هەر لە رۆژانی یەكەمی خۆپیشاندانەكانەوە، ئیمە وەك یەكیك لە لیژنەكانی راپەرین رامانگەیاند: بەبێ خۆریكخستن لە دەرەوەی حیزبەكان، تیشكان چارەنووسمانە. وە رامانگەیاند: دەبیت شارو شارۆچكەكان لیژنەكانی خۆیان ئامادە بكەن بەزوویی، ئەو لیژنانە لیژنەیەكی بالا هەلبژیرن كە تەنها یەك كاری سەرەكی رووبەرووی دەبیتەوە، ئەویش ئامادەكاریە بۆ كۆنگرەیەكی نیشتمانی سەرتاسەریی كە دەتوانیت وەك نوینەری جەماوەری راپەریو، تاووتوێی خواست و داخوازیەكانی خەلكی بكات. ئەو كۆنگرەیە نوینەری خەلكی دەبیت تا كۆنگرەی داهاتوو، وە هەركات پیویست بوو ئەونوێنەرانەی لە كۆنگرەوە هەلبژیردراون، وەك نوینەری هەموو شارو شارۆچكەكان، بریاری هەر هەنگاویكی داهاتوو دەدەن، ئیتر ئەگەر خۆپیشاندان بیت یان مانگرتن كە یەكیكە لە فاكتەرە گەورەكانی سەركەوتن. وە ئەو كاتە هیشتنەوەی جەماوەر لە گۆرەپانیكدا بۆ مزایەدە بەسەریانەوە، هیچ مانایەكی نامینیت. بەری خەباتیش ئەوەندە كورت نیە بە دوو مانگ هەموو شتیك كۆتایی بیت و بلاوەی لێ بكەین. وە ئەگەر خاوەنی لیژنەكان نەبین، ئەوا چارەنووسمان هەر بلاوە كردنە. بەلام لیژنەكان نوینەرمان دەبن پەیوەندی نیوانمان ریكدەخەن هەركات بلاوەیشمان لیكرد. وە هەموو رۆژیكیش چاوەرێین سەرلەنوێ ئەو لیژنانە بانگهیش بكەن بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەریی.
زیاتر لە مانگیك تیپەری و ئەو ئامانجە وەدی نەهات، جەماوەر نەبووە خاوەنی نوینەری هەلبژیردراوی خۆی، وە بە پیچەوانەوە حیزب پیگەی خۆی لەناو جەماوەردا داكوتایەوە، حیزب بەپێی پیویستیەكانی خۆی بریاری چۆنیەتی هەلسوورانی جەماوەر دەدات، هەموو حیزبەكانیش پیكەوە، بە دەستەلاتیشەوە، بە چپەچپی سیاسی خەلكییان لە چاوەروانیەكی هیلاككەردا هیشتۆتەوە، چاوەروانیەك كە دوو شتی بەدوادا دیت: یەكەم: ماندووكردنی بەشیكی جەماوەر بۆ دەستبەردار بوون لە خەبات، دووەم: پارچەكردنی جەماوەر لە خۆیدا.
سەرای ئازادی چیتر لە خۆی ناچێت، رەونەقی جەماوەریی خۆی وون دەكات، دەنگە جیاوازەكان دەشاردرێنەوەو مۆری ناشیرینیان پێوە دەنرێت، خەلكی لە بری ئەوەی ببنە بریار بەدەست لە لیژنەكانی خۆیان و كۆنگرە نیشتمانیەكاندا، كە ئەوە بریاری چارەنووسی خۆیان ئەداتە دەست خۆیان، كراون بە گوێگر بۆ نووسەرو خەتیب و حیزبەكان، ئەو نووسەرو خەتیبانەی معجبن بە خۆیان و هیچی تر.
بەبێ خۆ ریكخستنی جەماوەر لە ریكخستنە ئازادو سەربەخۆو هەلبژیردراوەكانی خۆیاندا و دووركەوتنەوە لە ئامانجی حیزب وحیزبایەتی، تیشكان خیرا تر دەبیت. ئیستایش ئەو هەلە لە دەست نەچووە ئەو ئامانجە گرنگە وەدی بینین. هەموو لایەنیك بەكارمان دینن بۆ خزمەتی حیزبایەتی بەرتەسكی خۆیان. وە زۆر نابات، لە هەمان مەسیرەی سالانی رابووردوودا خۆمان دەبینینەوەو شەرە حیزبێنە دەكەنەوە بە پیشەی ژیانی رۆژانەمان.
حیزب هەر حیزبە لە هەر شیوەیەكدا بیت و هەر ئایدیۆلۆژیایەكی هەبیت. وە هەر بەدوای ئامانجی بەرتەسكی خۆیەوەیەتی و دەیەویت كورسیەكانی دەستەلات بەكاربهینیت بۆ خزمەتی سەركردەو كادرەكانی خۆی. ئەمەیشمان لە بیست سالی ئەم دواییەی كوردستان بینی. وە ئەگەر بەمیژوویشدا بچینەوە لە باشترین حالدا ناوی حیزبە لینینیەكانمان دیتە بەرچاو كە هیچیان نەكرد داگیر كردنی دەستەلات نەبیت لە پیناوی ئیمتیازاتی بیرۆكراسیانەی سەركردەكان یان و لیسەندنەوەی هەموو ئازادیەكی بریاردان لە جەماوەر.
با حیزبەكان دوورخەینەوەو لیژنە ئازادو سەربەخۆكانی خۆمان دامەزرێنین. با چارەنووسی خۆمان بخەینە ژیر دەستی خۆمان، با هەر لە ئیستاوە ئازادیی بریاردان بگیرینەوە بۆ خۆمان. با هیچ بەرنامەیەكی حیزبی نەكەینە بەرنامەمان. با چارەنووسی راپەرینیش بخەینە ژیر دەستی خۆمان.
برۆخی دونیای حیزبایەتی! بروخێ سیاسەتبازی!
بەرەو ریكخستنی جەماوەر لە لیژنە ئازادو سەربەخۆو هەلبژیردراوەكانی خۆیاندا!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست