کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێگەی هەژاری و شەری كۆمەلایەتی لە كوردستاندا

Friday, 18/03/2011, 12:00






هەموو رۆژیك سەرۆكی حكومەت و حیزبە سیاسیەكانی سەرتەخت، دەقیژێنن بە گوێماندا: ئەمسال لە پار باشترین. بۆ وەلامی ئەو قیژە قیژە هەرگیز پیویستمان بەوە نیە ئابووریزانیكی شارەزا بین. بەلكو هەر بە تیلە چاویكی خیرا بە بازارەكاندا، لە ئاستی ژیان و گوزەرانی خەلكی دەگەین لە كوردستاندا.

ئاستی هەژاری بە رووخساری كۆمەلگاوە، بەر لە هەرچی، لە ژمارەی زۆری ئەو منالانەدا دەردەكەویت كە لەسەر شەقامەكاندا، رۆژنامەو بنێشت و كیسەو شتی لەو جۆرە دەفرۆشن.
ئەمەیش ئەوەە دەگەیەنیت چوونەپیشەوەی سەرمایەی نیشتمانی لە كوردستاندا، واتای بەرزبوونەوەی گوزەرانی خەلكی نیە. لە سایەی كەلەكەبوونیكی بیئەندازەی سەرمایەدا لە كوردستان، بەردەوام ژمارەی كەمدەرامەتەكان لە زیاد بوونە، ریژەی بێكارەیش لە نێوەندی لاوانی خوێنەواردا بەتایبەت، بەردەوام لە چوونە سەرەوەدایە. هەر ئەمە بۆ خۆی بەسە بۆ بەرز كردنەوەی ریژەی هەژاری لەسەر ئاستی هەموو كۆمەلگادا.

چۆن پیوانەی ریژەی هەژاری دەكەین؟

لە ژیانیكی ئاساییدا، پركردنەوەی پیداویستیەكانی رۆژانە، دەبیت لەسەروو بودجەی هەژاریەوە، واتە لە سەروو (كرێی خانوو + خۆراك + هاتووچۆ + چاودیری منال + چاودیری تەندروستی + قوتابخانە + پیداویستیە هاوپەیوەستەكان وەك كارەباو ئاو) ئەمانەیشی بچیتە سەر: (جل و بەرگ + پیلاو + حەوانەوە (سفر، سەیران) + شت و مەكی ناومال + كات بردنەسەر (سینەما، شانۆ) + چاپەمەنی (گۆڤار، رۆژنامە، كتیب) + پاك و خاوینی + ووزە + پیداویستی خۆجوان كردن (قژبرین، ماكیاج، بۆن) + خەرجیە چاوەرواننەكراوەكان (بانزینی مولدە، كارتی مۆبایل، پیداویستی ئەلەكترۆنی).
ئاستی هەژاری لە هەمان كاتدا شیوازی ژیان و ئاستی خزمەتگوزاریەكان و پیسبوونی ئاوی خواردنەوەو هتد، دەگریتەوە.

ئەوەی بە سیمای ئەم چەرخەوە دیارە لە هەموو جیهاندا هەر وەك كوردستان، ئەوەیە كە تا دیت دەولەمەند دەولەمەند ترو هەژار هەژار تر دەبیت. بەم مانایەیش زیاد بوونی بیشماری كەمدەرامەتەكان، زۆر بە خیرایی ئەو ژمارەیە دەبەنە سەرەوە كە دەكەونە هیلی هەژاریەوە.
ئەمە خۆی بۆ خۆی بەرهەمی زیاد بوونی سامان و سەرمایەیە نەك بە پیچەوانەوە. ئەمەیش دەردیكە، هەروەك پەتا، بەتایبەت لە حالی تەنگوچەلەمە ئابووریەكاندا، لە ناكاویكداو بە خیرایی دادەكەویت و باری ژیان وگوزەران قورستر دەكات و دەردە كۆمەلایەتیەكان بەر فراوانتر دەكات.

پیداویستیەكانی ژیانی شارستانیەت، ئیتر هەر لە ماكیاج و مۆدیلی جل وبەرگەوە تا بە مۆبایل و كۆمپیوتەر دەگات، بەردەوام لە زیاد بوونە. بەلام هەرگیز، بە هەمان خیرایی، داهاتی تاك ناچیتە سەرەوە. ئەمە سەرباری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی كالا هەرە پیویستەكانی ژیان.
واتە بەردەوام پیكدادانیك لە نیوان پیداویستیە ئیستیهلاكیەكان و داهاتی تاكدا هەیە. ئەمەیش واتای ئەوەیە كە چیدی مووچە بەو پیداویستیانەدا راناگات.

ئا ئەم حالەتە وەك پیویست شەری كۆمەلایەتی بەدوای خۆیدا بەكیش دەكات و توندوتیژی و پیكدادانی نیوان چینە دەستەلاتدارەكان و چینە هەژارەكانی كۆمەل بەر فراوانتر دەكات.
ئەوەتا بەپیشچاومانەوە، لە كوردستانیش وەك هەموو جیگایەكی تر، شەریكی كۆمەلایەتی راناوەستێت شەریكی تر بەدوای خۆیدا بەكیش دەكات، شەریك كە لە كوردستاندا لە بەشی دووهەمی دەیەی یەكەمی ئەم سەدەیەوە دەست پیدەكات و تا ئیستایش بەرەو هەلكشان دەچیت. بۆیە هەر چارەیەكی تەسكینی دەستەلات، هیچ ناداتە دەست زەمینەسازی نەبیت بۆ هیرشیكی گەورەتر.
بۆیە بەردەوام شۆرشگیران لەبەردەم بەرپرسیاریتیەكی گەورەدان بۆ لیدوان و كۆبوونەوەو راویژ بۆ بەر فراوانكردنی بزووتنەوەی سەرشەقامەكان ئەگەر بەخەمی ئەوەوەن ئاستی بزووتنەوەكەمان دانەبەزیت و تووشی پاشەكشە نەبیت، بزووتنەوەیەك كە لە توانایدایە ئیران و توركیاو سوریایش بەدوای خۆیدا بەكیش بكات ئەگەر رێكخستنیكی فراوان بەخۆیەوە ببینێت. وە ئیستایش ئەوهەل و مەرجە لەبارە بۆ ریكخستنیكی سەرتاسەریی نا حیزبی.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە