سەرای سلێمانیی 2011 لە سەرای سنەی 1979 ناچێت
Monday, 04/04/2011, 12:00
لەگەل هەلهاتنی شای ئیراندا، گەیشتینە ئێران. وولات خرۆشا بوو، شارەكان جمەیان دەهات، تازە (كۆماری ئیسلامی ئیران) شاری سنەی بە فرۆكە تیرباران كردبوو.
لە سەرای هەر شاریكدا، بە هەزاران كەس كۆدەبوونەوەو باسیان لە حازرو ئایندە دەكرد. جگە لە حیزبە ناسراوەكانی وەك تودەو پارتی، 13 گروپی ماركسی لە نیوەندی جەماوەری هەر سەرایەكدا، هاتووچۆیان دەكرد، گووتاریان دەدا، بە هێمنی لەگەل هەر لایەنیكی تردا، راویژی ستراتیژیەتی بزووتنەوە جەماوەریەكەیان دەكرد. كۆبوونەوەیان سازدەداو خۆپیشاندانیان ریكدەخست.
ئای كە رۆژانێكی عەجیب بوو! ئەو رۆژانە هیچیان لە رۆژەكانی سەرای ئازادی سلیمانی نەدەچوون. كەس بەر كەس نەدەكەوت. تیكرای جەماوەر، بەبێ جیاوازیی بیروبۆچوون، بەناو یەكدا دەهاتن و دەچوون، ئایندەیان لە بۆچوونە جیاوازەكانیاندا وێنا دەكێشا. خەلكی بۆ نوێژو خواپەرستی روویان لە مزگەوتەكان دەناو بۆ راوێژە چارەنووسسازەكانیش دەهاتنەوە نیوەندی جەماوەر. كەس لەوێ بانگی نەدەدا. كەس قورئان خوێنی سەرا نەبوو. تەنیا مەلایەك كە لەوێ بینرا (مامۆستا عزەدین حوسەینی) بوو كە لە تاران گەرایەوەو بۆ تەنیا یەكجار، لە بڵندگۆكەی سەراوە، رای حكومەتی تارانی بە خەلكی راگەیاند.
ئەو دەمە حیزبە تقلیدیەكان، تودەو پارتی، هەروەك حیزبەكانی ئیستای تونس، میسر، وە ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان، بەدوای چەند ئامانجیكی حیزبیی بەر تەسكەوە بوون و خەلكیان بۆ ریكەوتن لەگەل دەستەلات، هاندەدا.
گروپە بچووكەكانیش، كە زیاتر لە گروپەكانی سەرەتای سالانی حەفتاكانی ئیمە دەچوون، واتە كۆمەلە، كارگەران، دەستەكان، هەریەكە بە ئایدیایەكەوە، تیشكێكیان دەخستە سەر تیشكەكانی تر، كەسیان باوك نەبوون، هەموویان بەشیك بوون لە بزووتنەوەیەك، بزووتنەوەیەكی جەماوەریی، خۆرسك.
تیكرای جەماوەری خۆپیشاندەریش، لە شەقامەكاندا، دەستیان دەخستە نێو دەستی یەكترو هەموویان پیكەوە هاواریان لە سەرەك وەزیرانی ئەودەمە دەكردو دەیانگووت:
بازرگان بازرگان
بازرگان گوێت لێ بێ
نەدەی حەقی كریكار
نەدەی مافی جووتیار
ئازادی بۆ خویندەوار
دەرووخێیت وەك بەختیار
بە پیچەوانەی سەرای سنەی بەر لە 32 سال لەمەوبەرەوە، سەرای سلیمانی، بۆتە جیگای تەقواو تاعەت. ئەمە هەروەك ئەوەی دەستەلات دەرگای مزگەوتەكانی بەرووی خواپەرستاندا داخستبێت و موسلمانانی ناچار كردبێت جیگایەكی تر بدۆزنەوە بۆ نویژی هەینی، وە بەم جۆرەیش بزووتنەوەیەكی جەماوەریی دونیەویان گۆری بە بزووتنەوەیەكی ئایینی. وە سەرای ئازادی كە دەبوا جیگای راویژو لیدوانی هەموو خەلكی و هەموو لایەنەكان بوایە، كرایە مزگەوتیكی گەورە.
چی لە بزووتنەوەی ئیرانەوە فیر بووین؟
بزووتنەوەی جەماوەریی ئیران، بۆ یەكەمینجار، بە راچلەكاندنێك، قەتماغە ئەستوورەكانی سەر مێشكی ئیمەی هەڵوەراند. فێربووین پێشەنگی جەماوەر هیچ كەسیك و هیچ حیزبیكی سیاسی نیە، میژوو جەماوەر دروستی دەكات نەك فس فس پالەوانەكان و سۆپەرمانە خەیالیەكان و حیزبەكان. فس فس پالەوانەكان و حیزبەكان میژوو بۆ خۆیان دەنووسنەوە. میژووی ئەوان میژووی پالەوانبازێتیە، میژووی بزووتنەوەی جەماوەریی میژووی تیكۆشانە بۆ رزگار بوون لە ژیانیكی كولەمەرگی.
برواننە تونس، میسر، لیبیا، بەحرین، مەغرب، جەزائر .. لە كوێ حیزبیك دەدۆزنەوە رابەری راپەرین بووبیت؟ كام حیزب بەرژەوەندیەكانی جەماوەر ناخاتە پشت بەرژەوەندیەكانی خۆیەوە؟
لە بزووتنەوەی ئیرانەوە فیر بووین: جەماوەر پیشەنگە نەك حیزب و پالەوان. 32 سالیش لە دەستەلاتی ئیسلامی بەسە بۆ ئەوەی تیبگەین: دەستەلاتی ئیسلامی لە كوردستان ناتوانێت شتیكی باشتر لە ئیران و ئەفغانستانمان پیشكەش بكات. حیزبیش هەر حیزبە ئایینی بێت یان نا. وە فیریش بووین بەبێ ریكخستنی بزووتنەوەی جەماوەریی خۆرسك لە ئەنجوومەنە سەرتاسەریە سەربەخۆكاندا، سەركەوتن مەحالە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست