کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ د. بەرهەم: پێمان دەڵێیت: یەك ماڵین، ئازادیتان هەیە، ئاشتی بپارێزن، با ئەم ئەزموونە تێك نەچێت

Thursday, 17/03/2011, 12:00






هاو ماڵین؟ چۆن هاوماڵیەك؟

ئیمە هەزاران شەومان لەبەر چراو مۆمدا گوزەراند، ئیوەیش تەنها شەوێك رووناكی لە مالەكانتان نەبرا. ئەمەیە یەك ماڵی؟
ئیمە كرێی خانووەكانمان پێ دابین ناكرێت، ئیوەیش خاوەن كۆشك و تەلار. ئەمەیە یەك ماڵی؟
نە جل وبەرگمان لێك دەچێت، نە جیگای خویندنمان. نە فیزو لاف و گەزافتان لە ئیمە دەچێت، نە قسەكانتان، لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوە نەبێت كە دوو خالی جیاوازمان هەیە بۆ دەستكردن بە باس وخواس لە ژیان و گوزەرانی كۆمەلگا. ئیوە هەمیشەو لە هەموو سەردەمیكدا لە كەمی سامانی نیشتمانیەوە دەست پیدەكەن، ئیمە لە چۆنیەتی دابەشكردنەوە. بروانن:

لە سالی 2009 دا بەرهەمهینانی نەوتی عیراقی بەبێ نەوتی كوردستان- 2.399 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژیكدا، بەكاربردنی نەوت 687 هەزار بەرمیلە لە رۆژیكدا. واتە جیاوازیەكی زۆر گەورە هەیە لەنیوان بەرهەمهینان وبەكاربردندا دژی بۆچوونەكانی ئێوە. ئەی بۆچی نەوت بە ئاسانی وەگیر ناكەوێت؟
لای كەم لە سالی 2005 وە تا 2010، نەوتی هەلگیراوی عیراقی، بەبێ نەوتی كوردستان، جیگای چوارهەمی داگیر كردووە لە نەوتی هەلگیراو لە جیهاندا. گازی سروشتی هەلگیراو 3.17 تریلیۆن مەتر سێجایە هەر لەو سالەدا. كەچی هیچ بەرهەمیكمان لەوانە بە ئاسان وهەرزان وەگیر ناكەوێت. بۆچی؟

لەبەر ئەوەی دابەشكردنی سامانی كۆمەلایەتی، هەمیشە پیچەوانەی بەرژەوەندی زۆربەیە. بۆیە ئیمەو ئیوە نە هاوماڵ دەبین، نە لێك تێدەگەین. بەلای ئیمەوە سامانی كۆمەلایەتی و سەرچاوە سروشتیەكان، گەلێك لەو ئاستە بەرزترن كە ژیانی هەموومان دابین بكات. بەلای ئیوەوە هەمیشە سامانی كۆمەلگا كورتی هیناوە. بەلای ئیمەوە ئیدارە دەبیت بۆ خزمەتی خەلكی بێت، بەلای ئیوەوە ئیدارە دەبێت حوكمی سیاسی بێت و وەك ئەژدیهایەكی حەوسەر بە ملی كۆمەلگەدا ئالابێت.
بەلای ئیوەوە، ئازادی واتای بریاردانە بەسەر چارەنووس و داهاتی ئیمەدا. بەلای ئیمەوە ئازادی واتای بەشداربوونە لە بریارداندا.
بەلای ئیوەوە ئاشتی كۆمەلایەتی، بەرهەمی یاسایەكی ئاسنینە بۆ سەركوتكردنی ئەوانەی بەشی خۆیان لە سامانی نیشتمانی داوا دەكەن، بەلای ئیمەوە ئاشتی كۆمەلایەتی، بەرهەمی دابەشكردنیكی چوونیەكی سامانی نیشتمانی و نەتەوەییە.
ئیمە سادەو ڕەوان دەبێژین: ئەو سامانەی ئیمە بەرهەمی دێنین، ئێوە داگیری دەكەن. ئێمە وولات بەرێوە دەبەین، ئێوە بریار بەدەستن. ئێمە سامانی نیشتمانی پەرە پێدەدەین، ئێوە داهاتمان دیاری دەكەن. ئیمە پلان دادەرێژین، ئێوە تێكی دەدەن. ئیمە فەرمانگەكان ریكدەخەین، ئێوە فاسدی دەكەن. ئیمە منال پەروەردە دەكەین، ئیوە دەیانكەنە جەردەو دوژمنی یەكتر، فیری برا كوژییان دەكەن، خۆتانیان لیدەكەنە خواوەندێكی پیرۆز، فێری تاكپەرستییان دەكەن.
ئیمە بەزمانیكی سادەو ساكار دەدوێین، ئیوە بەزمانیكی ئەكادیمی قورس. بۆچوونەكانی ئیمە بێ پێچووپەنایە، گووتارەكانی ئیوە پرن لە تەم و مژ. كاتیك ئیمەی ساویلكە بە شیوازی خۆمان، خواستیكی سادە دەخەینە روو، ئیوەی رۆشنبیر پیمان دەلین ئاژاوەگیر. ئیمە داوای بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانی رۆژانەمان دەكەین، ئیوە دەلین ئەزموونەكەمان ساوایە.
ئیمە لە 17 شوبات، دووبارە باسمان لە چۆنیەتی دابەشكردنی سامانی كۆمەلایەتی كرد. ئیوە هەروەك سالانی 2006 و2007 و2008، بۆ ئەوەی ئاستی داخوازیەكانی ئیمە بهێننە ئاستی داخوازیەكانی خۆتان، داخوازیەكانی دوای 17 شوبات، واتە بەردانی گیراوەكان و چارەسەری بریندارەكان، تەقەتان خستەوە شار.

بەلام دلنیا بن: زمانزبری ئیمە لە ئاست زمانلووسی دەستەلاتدا هەر بەردەوام دەبێت تا ئازادیی بریاردان دەپچڕین، ئیتر ئەگەر (ئیوە) حاكمی وەخت بن یان (گۆران) یان (كۆمەل) یان (یەكگرتوو) وە یان (هەمووتان). گرفتی نیوانمان لە هەموو سەردەمیكدا، وە لەگەل هەموو دەستەلاتیكدا، چۆنیەتی دابەشكردنی سامانی نیشتمانی و نەتەوەییە. ئاشتی كۆمەلایەتییش خەونیكی رۆمانسیانەی ئەو نووسەرانەیە كە ئاشتی كۆمەلایەتی بە هەڵدانی كۆتری ئاشتی دەزانن، ئاشتی نیە تا ئازادیی بریاردان نەگێردرێتەوە بۆ كۆمەلگا.

ئەزموونیكمان دەوێت بیكارمان نەكات، ئاشتیەك دەپاریزین هەژارمان نەكات، دەبینە هاوماڵیش هەركات ئازادیی بریاردان گەرایەوە بۆ خۆمان.
كۆمەلگەیەك دەخوازین بەشدار بین تیایا لە (رێكخستن) و (پلاندانان) ی هاوپەیوەنددا بە ژیانی خۆمانەوە. ئەگەر دەپرسن چۆن، با هەموو لایەكمان، پیكەوەو لەبەر چاوی كامیرادا، وەلام بدەینەوە.
ئەوەیش ئیمەیلەكەم بۆ هەر لایەكتان كە ئامادەی لیدوانن لەو باسە: Email: [email protected]
تا ئیستا هیچ لایەك، نە (یەكیتی)، نە (پارتی)، نە (كۆمەل)، نە (گۆران)، وە نە (یەكگرتوو)، بەرنامەیەكی ئابووریتان نەخستۆتە بەردەم كە چارەسەری گرفتە كۆمەلایەتیەكانی تیدا بێت، ئیتر چۆن باوەر بكەین ئیوە دەتوانن كۆمەلگا لە بەرژەوەندی هەموومان بنیات بنینەوە؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە