کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ژێر پێی ئۆپۆزیسیۆندا شەپۆلی دووهەمی راپەرین لە هەلكشاندایە

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


نا بۆ گۆرینی دەم و چاوەكان!
بەڵێ بۆ لەناوبردنی مشەخۆریی!
بەڵێ بۆ لەناو بردنی هەموو جۆرە ئیمتیازاتیك!

ئەوانە ئەو دروشمانە بوون لە یەكەمین ساتەكانی راپەرینەوە، لە ئیمەوە، وەك لیژنەیەكی راپەرین، لە سەرای ئازادی راگەیەنرا.

خۆ خەریك كردن و چواردەور گرتن و هەولدان بۆ رێگرتن لە گەشەی بزووتنەوەی جەماوەریی لە لایەن دەستەلات و ئۆپۆزیسیۆنەوە، خۆی لە خۆیدا نیشانەی گەورەیی و گوڕو تینی بزووتنەوەی 17 ی شوبات بوو.
هەموو هیزە دژ بە شوباتیەكان، بە هەموو شیوازیكی بۆلواوو بە هەموو ئامرازیكی بەرجەستەوە، هەوڵی گۆرینی ئاقارو ئاراستەی بزووتنەوەی جەماوەریانداو بە هەموو توانایانەوە جەماوەری راپەریویان خستە قاڵبی حیزبایەتیی بەر تەسكی خۆیانەوە. ئا ئەمە ئاسانترین ریگا بوو بۆ گۆرینی ستراتیژیەتە میژووییەكەی بزووتنەوەی جەماوەر بە شیوەیەكی وەختی. بەلام ئایا دەستەلات و ئۆپۆزیسیۆن تا سەر، سەركەوتوو دەبن لەم كارەیاندا؟
میژوو بە پیچەوانەی خواستەكانی ئۆپۆزیسیۆنەوە ئەم بزووتنەوەیە دەجوولینیت، ئەمەیش لەبەر هیچ نا لەبەر ئەوە نەبێت كە نەخشەی ستراتیژیی حیزب هەمان ریبازی ستراتیژیی بزووتنەوەی خۆرسكی جەماوەر نیە. بۆیە بەزوویی هەموو ناكۆكیەكانی نیوانیان دەكەنە سەر ئاو.
زۆر ناخایەنێت، راپەرینی جەماوەریی، لە شەپۆلەكانی داهاتوویدا، بە هەموو حكومەتی داهاتوویش دەسەلمێنێت كە خواستە جەماوەریەكان، ناچنە ناو لیستی چاكسازی و بەرنامەی حكومەتی ئینتقالیەوە. وە لە كاتیكا كە ئۆپۆزیسیۆن بە تیمار كردنی برینەكانی دەستەلاتەوە خەریكە، ئەوا زۆر بە دلنیاییەوە، لە شەپۆلی داهاتوودا، ئەوانیش رووبەرووی هیرشی جەماوەری راپەریو دەبنەوە. ئەمجارە میژوو ئەوانی لەو هیرشە پاراست، وە كردنی بە فریشتەی فریاد رەسی دەستەلات.
بەلام بە پیچەوانەی ئەوانەوە، شوباتیەكان تەواوكەری شەپۆلەكانی دەیەی یەكەمی ئەم سەدەیەن، تەواوكەری مانگرتن و خۆپیشاندانی كریكارانی كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجەن، تەواوكەری خەباتیكن لە ئاست سیستمی ستەمكاری و بیرۆكراسی و مشەخۆریدا سەری هەلداوە. بۆیە ئەو خەباتە ناوەستێت، نە حكومەتی ئینتقالی و نە پیشنیاری ئەنجوومەنی سەرا بە چارەسەر نازانێت، وە هەر ئیستایش، لە ژێر پێی ئۆپۆزیسیۆندا، شەپۆلی دووهەمی راپەرین بەرێوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە