وه‌لامێک بۆ رۆژنامه‌ی رووداو بۆچی د. که‌مال رای خۆی گۆڕی و پشتگیری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی کرد؟
Monday, 15/03/2010, 12:00
قسه‌که‌رێک به ناوی د. که‌مال میراوده‌لی یه‌وه ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌و سایتی رووداو ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ و رۆژنامه‌کان و که‌ناله‌کانی میدیا ناردووه:
سایتی رووداو هه‌والێکی بلاوکردۆته‌وه که د. که‌مال میراوده‌لی له به‌لێنی خۆی بۆ داواکردنی به‌شدارینه‌کردن له هه‌لبژاردنه‌کانی عێراقدا په‌شیمان بۆ‌وه‌و داوای له خه‌لک کرد به‌شداری هه‌لبژاردن بکه‌ن و ده‌نگ بۆ لیستی گۆران بده‌ن.
1. ئه‌م بیرورایه‌ی د. که‌مال به‌شیک بوو له شیکردنه‌وه‌یه‌کی فراوانی ره‌وشی کوردستان و د. که‌مال وه‌ک پرینسیپێک هه‌میشه ره‌خنه‌ی له به‌شداری بێمه‌رج و زامنی جیهانی سه‌رانی کورد له پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی عیراق و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کورد گرتووه. بۆیه به رای ئه‌و هێزه‌کانی کورد نه ده‌بوو به بێ مه‌رجی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان و مافه‌کانی کورد له ده‌ستووری عیراقدا ئاوا به به‌بێ به‌ندو مه‌رج و به‌شداری هه‌لبژاردنیان بکردایه به تایبه‌تی دوای که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و دانانی مه‌رج بۆ ده‌نگدانی که‌رکوک.
2. گه‌ر د. که‌مال ریکخراو یان ته‌نانه‌ت ده‌زگایه‌کی ته‌لفزیۆنیشی شک بردایه که بتوانێ لێیه‌وه بۆچوونه‌کان و بانگه‌وازی خۆی به خه‌لکی کوردستان بگه‌یه‌نێ و بیروراکانی خۆیان بۆ روون بکاته‌وه، ئه‌وا له سه‌ر داوای خۆی سوور ده‌بوو. به‌لام له‌گه‌ل نه‌بوونی ئه‌م مه‌رجه و ئاماده‌نه‌بوونی میدیای کوردی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌کانی ئه‌وو، به‌شداریی هه‌موو هێزه کوردییه‌کان له هه‌لبژاردندا به هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن به گۆڕان یشه‌وه، به پێی هه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌ت وه‌ک هونه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌کرێ و ده‌گونجێ و شیکردنه‌وه‌ی زانستی و ریالیستی هه‌لومه‌رجه‌کان. د. که‌مال گه‌یشته ئه‌و ئاکامه‌ی که مادام کورد هه‌ر به‌شداری ده‌کا، ئه‌وا باشتره ئه‌م به‌شدارییه وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌کار بهێندرێ.
3. له‌م روانگه‌وه د، که‌مال میراوده‌لی بانگه‌وازه‌که‌ی بۆ به‌شداری له‌ده‌نگداندا بلاو کرده‌وه له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
1. ئه‌گه‌ر له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا سوودی لێوه‌رنه‌گیرێ له ئاستی دیمۆکراتیدا سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێ.
2. ئه‌مه دووه‌م ده‌رفه‌تی ده‌نگدانه له پرۆسه‌یه‌کی دیمۆکراسیدا له ماوه‌ی ساڵێکداو به‌رهه‌می پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقه که ده‌کرێ بۆ پرۆسه‌ی دیمۆکراسیکردن' له کورستان‌دا، که حیزبه‌کانی ده‌سه‌لات له کوردستان خنکاندوویانه، سوودی لێوه‌ربگیرێ بۆ زیاتر سزادانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌هێزکردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا.
3. د. که‌مال داوای نه‌کرد که به تایبه‌تی ده‌نگ ته‌نیا به لیستی گۆران بدرێ به‌لکو وه‌ک له ده‌قی بانگه‌وه‌زاکه‌دا هاتووه" ده‌نگ به گۆڕان و گۆرانخوازان و ئه‌و کاندیدانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بده‌ن که به ویژدانی ئازادی خۆتان به شایسته‌و دلسۆزی ئامانجه‌کانی گه‌لیان ده‌زانن."
4. پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن بۆ هه‌رچییه‌ک بێ خۆی له خۆیدا گرنگه بۆ راهێنانی خه‌لک له سه‌رده‌نگدان و چه‌سپکردنی ئایدیای گۆڕین و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌لات به شێوه‌ی ئاشتیییانه‌و راهێنانی جه‌ماوه‌ر به ئاساییبوون و خرۆشی که‌مپینکردنی دیمۆکراتی بۆ ئه‌و لیستانه‌ی به دڵیانه.
5. ئه‌م هه‌لبژاردنه وه‌ک هه‌ندێ راپۆرت باسیان کرد ده‌رفه‌تێک بۆ بۆ 90000 گه‌نجی کورد که بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگ بده‌ن و فێری به‌کارهێنانی ئه‌م مافه دیمۆکراتییه‌ی خۆیان بن.
6. ئه‌م هه‌لبژاردنه ئه‌وی راستی بێ یه‌که‌م هه‌لبژاردن بوو که تاراده‌یه‌ک له هه‌لبژاردنی دیمۆکراتی ولاته دیمۆکراتییه‌کان بچێ ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌مجاره لیستی کراوه به‌کار بێ و ده‌نگده‌ران بزانن و ئیختیارییان هه‌بێ ده‌نگ بۆ كێ ده‌ده‌ن و بتوانن ئه‌و که‌سانه هه‌ڵبژێرن که به ده‌سپاک و به توانا‌و شیاوییان ده‌زانن.
7. له به‌رئه‌وه‌ی هه‌لبژاردن له که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کانیش ده‌کراو ده‌نگدان و قورسایی ده‌نگی کورد له‌و ناوچانه گرنگی و مانای سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه.
8. بۆ هاندانی هه‌زاران ده‌نگده‌ری کورد له ده‌ره‌وه که ده‌نگی خۆیان به خه‌سار نه‌ده‌ن و ده‌نگ بده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌و هۆگه‌له دیمۆکراتی و نه‌ته‌وه‌ییانه د. که‌مال به پێویستی زانی له گه‌ڵ ئه‌و سه‌رنج و ره‌خنه تایبه‌تییانه‌ی له ئاست و چۆنێتی کامپینی گۆڕان هه‌یبوو، داوا له جه‌ماوه‌ی کوردستان بدا ده‌نگ بده‌ن و ده‌نگ به ئۆپۆزیسیۆن بده‌ن. پرینسیپی نه‌گۆر لای د. که‌مال به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزکردنی پراکتیس و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و به‌شداری خه‌لکه له بریاردانی چاره‌نووسی خۆیان. پشتگیریکردنی ده‌نگدانیش له چوراچێوه‌ی ئه‌و پرینسیپه نه‌گۆڕه‌دا بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست