کێ سوودمه‌نده له‌م بارودۆخه‌ی نێوان به‌غدا و کوردستان؟
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
ته‌نها دوو سیناریۆ ئه‌توانرێ پێشنیار بکرێ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی که زیاتر واده‌رئه‌که‌وێ له نێوان هه‌ردوو شه‌خسی بارزانی و مالکی‌دا بێت، تا له نێوان به‌غداد و کوردستان. پێش باسکردنی سیناریۆکان، با چه‌ند ڕاستییه‌ک باسبکه‌ین و هه‌ڵیانسه‌نگێنین:
١/ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له ٦٥ ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر (پ‌د‌ک)دا گرتووه و زیاتر له ٢٠ ساڵیشه، له رێگه‌ی (پ‌د‌ک)یه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی ناوچه‌کانی هه‌ولێر و بادینانیان که‌وتۆته ده‌س.
٢/ به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه، بازاڕی ئه‌و ناوچانه‌یان مۆنۆپۆل کردووه و، ته‌نها چه‌ند کۆمپانیایه‌كی گچکه نه‌بێ، کۆمپانیا گه‌وره‌کان هه‌موویان موڵکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیین، له‌وانه کۆڕه‌ک که مانگانه ملیونه‌ها دۆلار قازانج ده‌کات.
٣/ به‌درێژایی مێژووی و تا ئه‌مڕۆ، کاروکرده‌ی ئه‌م بنماڵه‌یه پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پ‌د‌ک بووه له‌سه‌ر حیسابی کوردستان. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نکۆڵیی له‌م ڕاستییه ناکه‌ن و کاتی خیانه‌ته‌که‌ی ٣١ ی ئاب به‌ڕاشکاوی گوتیان پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پ‌د‌ک گرنگتر بوو له خیانه‌ت و ده‌سخستنه‌ناوده‌سی دوژمنانی کورد و کوردستان.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک دێنه پێش:
- ئایا شه‌ڕی چه‌ک له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌م کاته‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه؟ چۆن و بۆچی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پڕۆپاگه‌نده‌ی جه‌نگ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌ک که مه‌نسوری کوڕی مه‌سعود بارزانی، که هێشتا سه‌ری له هێلکه نه‌جووقاوه و بۆنی شیر له‌ده‌می دێ، له میدیا ئازاده‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، که‌وتۆته ڕێکلام و پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ باوکی و ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێ بۆ شه‌ڕ!
- ئایا به پلان و نه‌خشه‌ی پێشوه‌خت بووه، که کات و ڕۆژی ئه‌م ئاماده‌کارییه بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی داڕمانی ڕژێمی سووریا بێت، یاخود به ڕێکه‌وت بووه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌توانرێ له‌و سێ ڕاستییه ده‌ربهێنرێ که پێشتر باسمانکرد. شه‌ڕی چه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه به‌مه‌رجێک نه‌که‌وێته نزیک هه‌ولێر و ببێته مه‌ترسیی بۆ له‌ده‌ستدانی کۆمپانیاکانیان. ناوچه‌کانی تر، وه‌ک که‌رکوک و سلێمانی، گرنگ نین بۆ بنه‌ماڵه له ڕووی بازرگانییه‌وه. گرنگی شه‌ڕی چه‌ک له‌وه‌دایه که مه‌ترسیی ڕاپه‌ڕین دژبه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ته‌واوه‌تی له ئارادا ناهێڵێ. ئه‌گه‌ر کوڕه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، له ڕێگه‌ی میدیا ئازاده‌کانیانه‌وه، وه‌ک لڤین و ئاوێنه، خۆڵی پڕۆپاگه‌نده‌ی :":"''پاراستنی کورد و کوردستان'' بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه، ئیدی چۆن هه‌مان خه‌ڵک ڕاپه‌ڕن دژبه ده‌سه‌ڵاتی، دیکتاتۆریی شه‌ستساڵه‌یان؟! کاتی پڕۆپاگه‌نده بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی چه‌ک بێسوود ده‌بوو ئه‌گه‌ر پێش دڵنیابوون له داڕمانی ڕژێمی سووریا ئه‌نجامبدرابایه. بێینه‌وه سه‌رباسی سیناریۆکان.
سیناریۆی یه‌که‌م:
هه‌روه‌ک بارزانی، (مالکی)یش کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژبه‌ڕۆژ نزیکتر ده‌بێته‌وه و هه‌مان مه‌ترسیی ڕاپه‌ڕینش، له به‌غدا و ناوچه‌کانی تر، دوای داڕمانی سووریا، دژ به‌ویش له ئارادایه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، دوو دیکتاتۆر بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌مان کێشه چی بکه‌ن؟ ڕێککه‌وتنێکی ژێربه‌ژێر، له نێو بارزانی و مالکییدا، بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی چه‌ک، چاره‌سه‌ره‌ێکی حه‌تمییه بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی داڕمانی ده‌سه‌ڵاتیان. دیکتاتۆره‌کان هه‌رده‌م به‌هۆی جه‌نگه‌وه درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان داوه و هه‌میشه سه‌رکه‌وتووشبوون.
سیناریۆی دووهه‌م:
مالکی و بارزانی، بێ هیچ ڕێککه‌وتنێکی نهێنی، ئاڕاسته‌ی میدیا و کرده شه‌خسسیه‌کانی خۆیان، به درێژایی چه‌ندساڵی ڕابردوو، به شێوه‌یه‌ک داڕشتووه که بارودۆخه‌که به‌ره‌و شه‌ڕی چه‌ک به‌رن. به‌ڵام مه‌رامی هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته، هه‌وڵدانبووه بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتیان.
که‌وابێ، به‌ده‌ر له جیاوازیی سیناریۆکان، پڕۆپاگه‌نده بۆ جه‌نگ و دواتر هه‌ڵه‌گیرساندنی ئه‌و جه‌نگه، له‌م کاته‌دا که هه‌موولایه‌ک کۆکن له‌سه‌رئه‌وه‌ی دوای سووریا نۆره‌ی ئێراقه، ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی مالکی سوودمه‌ند ئه‌بن لێی، به‌مه‌رجێک ئه‌و جه‌نگه نه‌که‌وێته نزیک هه‌ولێر و به‌غدا و له ناوچه‌کانی که‌رکووک و تووزخورماتوو بهێڵرێته‌وه. هێشتنه‌وه‌ی جه‌نگێکی وا له‌و ناوچاونه زۆر ئاسانه. دیاره بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له ده‌مێوه خۆیان به بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا هه‌ڵواسییوه، له رێگه‌ی نێچیروان بارزانییه‌وه، و شه‌رییکن له قاچاغفرۆشتنی نه‌وتی کوردستان. ئه‌و په‌یوه‌ندیه گه‌رمه‌ی نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیروان بارزانی هۆکاره‌که‌ی فرۆشتنی نه‌وته.
سیناریۆی دیکه هیچ بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فیی، ئه‌خلاقیی، و زانستیی نابێت ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر پێشنیاری سیناریۆی دیکه بکا؛ ته‌نها ئه‌و دوو سیناریۆیه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌و بارۆدۆخه‌ی ئێسته‌ی کوردستان، ئه‌کرێ پێشنیار بکرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست