سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌رچی ڕێککه‌وتن؟
Saturday, 24/11/2012, 12:00
بۆ ساتێک بیرکه‌وه له‌م پرسیاره: سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌رچی ڕێککه‌وتن؟ دوو چه‌مک، دوو مه‌فهوم، دوو ته‌عبیر له‌ناو ئه‌و پرسیاره‌دا بهدیئهکرێن که پێویسته، پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسایره، چه‌ند قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌وانه‌ش مه‌فهومی ''سه‌رۆکی هه‌رێم'' و ''حیزبه سیاسییه‌کانن''. سه‌رۆکی هه‌رێم کێیه؟ و کامانه‌ن سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێم و به‌رنامه‌یان چییه؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و بتوانرێ ئه‌و دوو ته‌عبیره پێناسه‌ی ڕاستودرووستیان بۆ بکرێ، ئه‌وا بێ هیچ گومانێک ئه‌توانین، بێ ئاماده‌بوون له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا، پێشبینی ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنه‌کانیان بکه‌ین.
پێشئه‌وه‌ی باسی سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ین و له باری سایکۆلۆجی و ئه‌خلاقیی ئه‌م زاته بکۆڵینه‌وه، ئه‌مانه‌وێ بپرسین:
١/ ئایا پێکهاته‌ی سیاسی کوردستان به گشتیی و هه‌رێم به‌تایبه‌تی، له ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی، ئاڕاسته‌ی چه‌پ، و حیزبی بنه‌ماڵه زێدتر، هیچ ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسیی جیاوازمان هه‌بووه به درێژایی مێژوو؟
٢/ ئایا ئه‌و ئاڕاستانه له‌چ کاتێکدا ته‌با بوون و له‌چ کاتێکدا دژی یه‌کدی بوون؟
٣/ ئایا ئه‌ندامانی ئه‌و ئاڕاسته ''سیاسییانه'' قه‌د بووه له‌م ئاڕاسته ببنه ئه‌و ئاڕاسته؟ واته بازبازێن بکه‌ن له نێو ئه‌و ئاڕاستانه‌دا.
٤/ ئایا کورد تاچه‌ند به‌شوێنپێی عه‌ره‌بدا ڕۆیشتووه ئه‌و ئاڕاستانه‌ی لێیان وه‌رگرتووه؟ دیاره عه‌ره‌ب هه‌رده‌م به‌ره‌ودواوه ڕۆیشتوون و هه‌چ لایه‌نێک بهشوێنپێیاندا تێپه‌ڕێ، ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌ره‌ودواوه ده‌ڕوا.
له‌راستییدا، ته‌نها وردبوونه‌وه له‌و پێکهاته‌یه به‌سه بوو بۆ ئاشنابوون به‌و ڕاستییه‌ی که کورد له گۆماوی دوو ئایدیۆلۆجیای به‌سه‌رچووی مێژوودا چه‌قیووه (ئیسلام و چه‌پگه‌ریی) و توانای به‌ره‌وپێشچوونی نییه. ڕه‌خنه‌گرتن و په‌نجه‌ڕاکێشان بۆ مهسعودهکان و ئیدریسهکان ته‌نها کات به‌فیڕۆدانه و ڕاکردنه له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی که ئه‌که‌وێته سه‌رشانی تاکی کورد. ئه‌بێ دواجار تاکی کورد خۆی پێش بخا و له مێژووی ئه‌و دوو ئایدیۆلۆجیایه بکۆڵێته‌وه و دواجار نه‌فره‌تییان لێ‌بکا. ده‌نا تا هه‌تایه به دواکه‌وتوویی و ژێرده‌سته‌یی ده‌مێنیته‌وه.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسیاره‌کان. پێکهاته‌ی سیاسی کورد له ئیسلام و چه‌پ زیاتر ئاڕاسته‌ی سیاسیی تری نه‌بووه به درێژایی مێژوو. کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و دوو ئایدیۆلۆجیایه، هه‌رده‌م نه‌بوونی ئه‌خلاقی سه‌رده‌م بووه. با به‌خێرایی ئه‌خلاقییاتی ئه‌م دوو ئادیۆلۆجیا ترسناکانه بخه‌ینه‌ڕوو.
هه‌ندێک له سه‌ره‌کییترین ئه‌خلاقیاتی ئیسلام ئه‌مانه‌ن (ئیسلام بێ ئه‌م ئهخلاقییاتانه، ئیسلام نییه):
- گوێگرتن بۆ هه‌موو فه‌رمایشته‌کانی ئیسلام و به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌کانیان بێ پرسیارکردن.
- سزادانی به‌ردبارانکردن تا مردن؛ گرنگ نییه له‌سه‌ر چی.
- سزادانی ده‌سبڕین، قاچ بڕین، و له‌خاچدان؛ گرنگ نییه له‌سه‌ر چی.
- لێدانی ئافره‌ت؛ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی نه‌بوو.
- درووست‌کردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ (ئیرهاب) له‌نێو ئه‌وانه‌ی ئیسلام ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، وه‌ک سه‌ربڕین و پارچه‌پارچه‌کردنی مرۆڤه‌کانیان به زیندوویی.
- سه‌ندنی جیزیه و گومرگی تر له‌وانه‌ی که نابنه ئیسلام و له‌ژێر حوکمڕانیی ئه‌واندان.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێک یاسای تردا، که کاتی خۆی په‌یڕه‌وکراوه، له‌وانه‌یه خوێنه‌ری ساده بڵێ، ئه‌م یاسایانه ئێستا کاریان پێناکرێ و ئیسلامی تووندڕه‌و و ئیسلامی سه‌رده‌م جیاوازن! بێگومان ئه‌مه زۆر دووره له‌ڕاستییه‌وه. ئه‌مڕۆ، ئه‌م یاسایانه له سعوودییه، ئێران، یه‌مه‌ن، پاکستان و چه‌ندین ناوچه‌ی تر، به شێوه‌یه‌كی تووند په‌یڕه‌و ئه‌کرێن. به‌ڵام خوێنه‌ر ئه‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانێ که، ته‌نانه‌ت موحه‌ممه‌دی ئیسلامیش، له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیدا، ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یڕه‌و نه‌کردووه و بگره هه‌ندێکیانی ته‌نها دوای ده‌سه‌ڵاتی خۆی نووسیوه له قورئان و په‌یڕه‌وی کردوون. کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که شتێک نییه به‌ناوی ئیسلامی سه‌رده‌م و ئیسلامی تووندڕه‌و؛ بێ ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه، چی ئه‌مێنێته‌وه که پێیبڵێین ئیسلام؟! ئایه‌ته‌کانی قورئان ئه‌بن به دوو به‌شه‌وه؛ به‌شێک که پێش هیجره‌ت نوسراون و بهشهێک دوای هیجره‌ت. ئه‌م به‌شانه پێیان ئه‌ڵێن ئایه‌ته‌کانی مه‌ککه و ئایه‌ته‌کانی مه‌دینه. کاتێک موحه‌ممه‌د له مه‌ککه بووه، ئه‌هلی مه‌ککه بڕوایان به ئازادیی هه‌بووه له‌ڕووی ئاینه‌وه و ڕێگه‌یانداوه به موحه‌ممه‌د ڕێکلام بۆ ئیسلامه‌که‌ی بکا. موحه‌ممه‌دیش پێئه‌چێت که هێشتا دڵنیا نه‌بووبێ له سه‌رکه‌وتنی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام. هه‌ربۆیه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که نووسیونی له مه‌ککه، پێش هیجره‌ت، نه‌رمتربوون و هه‌ندێک ته‌ساموحی تێدابووه بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵک. به‌ڵام دوای هیجره‌ت، له مه‌دینه، ئایه‌ته‌کانی ئه‌بنه هه‌ڕه‌شه و ئیرهاب و ئه‌نفالکردن.
ئیخوانه‌کانی ئیسلام، به کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، و که‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌کانی تره‌وه، وه‌ک مه‌لا کرێکار و عه‌لی قه‌ره‌داغی، بڕوای ته‌واوه‌تییان به ئیسلام وه‌ک چاره‌سه‌رێکی حوکمڕانیی، سیاسی هه‌یه. پێیانوایه که شه‌ریعه‌تی ئیسلام شه‌ریعه‌تی ئه‌ڵڵا و موحه‌ممه‌ده و ناکرێ هه‌ڵه‌ێ تێدا بێ. له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، به‌ڕاشکاوی گفتوگۆی تووند درووستبوو له‌نێو هه‌ندێک له‌م ئیسلامییانه‌دا. هه‌ندێک پێیان وابوو ئیسلام و دیموکراسییان نه‌گوتووه و هه‌ندێکی تر باسی سه‌رده‌می جه‌هاله‌تی خه‌لیفه‌کانیان وه‌ک نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراسیی ده‌کرد! به‌ڵام به‌ده‌ر له‌و ناکۆکییه بچووکانه، هیچ لایه‌نێکیان گومانیان له پیرۆزیی و ڕاستیی ئه‌و یاسایانه‌ی قورئان نییه که له سه‌ره‌وه باسمانکرد، تا ئه‌و کاته‌ی چرکه‌یه‌ک له ژیانیاندا مابێت و ده‌موچاویان موتهحهجیر ده‌بێت، هه‌ر به ئه‌میریی، سه‌رۆک، و سه‌رکرده ده‌مێننه‌وه و دوای خۆشیان، کوڕه‌کانیان جێگایان ده‌گرنه‌وه، وه‌ک خه‌لیفه‌کانی موحه‌ممه‌د. ئه‌گه‌ر ئیسلام فه‌رمانی گوێگرتنێکی بێپرسیارکردن به مرۆڤه‌کان بدا، بۆچی حیزبه، ئیخوانییه، ئیسلامییه‌کان هه‌مان یاسا نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌مان مرۆڤدا؟!
ئه‌خلاقییاتی چه‌پ ئه‌مه‌نده نزیکه له ئه‌خلاقییاتی ئیسلام، ته‌نها ناوه‌کان نه‌بێت، جیاوازییه‌كی گه‌وره به‌دیناکرێت له نێوانیاندا. ئیخوانه‌کانی چه‌پ، واته ئه‌و حیزبه چه‌پانه‌ی که له‌ژێر ناو و نیشنای جیاوازدا خۆیان ئه‌ناسێنن، ناکۆکییان نییه له‌سه‌ر شێوازی حوکمڕانیی. ئه‌مانیش ئه‌خلاقییاتی سه‌رده‌م ڕتدهکهنهوه. له‌وانه پێناسه‌ی ئازادییه‌کان. حیزبێکی چه‌پی وه‌ک گۆڕان و یه‌کێتی، بۆ نموونه، بڕوایان به ئاڵوگۆڕکرنی ده‌سه‌ڵات نییه. ده‌سه‌ڵات له‌نێو ''هه‌ڤاڵه‌کان'' (هه‌ڤاڵ واته ڕه‌فیق حیزبی) دهستاودهسئهکرێ و سه‌رۆک هه‌روه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مرێ. سه‌مه‌ره نییه، نه‌وشیروان موسته‌فا، بێ هیچ پرسێ یاخود ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک، کۆبوونه‌وه و بڕیاردانی شه‌خسیی بدا له کاره‌کانییدا، چونکه له ناخییدا بڕوای به دیموکراسیی، غه‌ربیی نییه. هه‌روه‌ها ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه، له بنه‌ڕه‌تدا، ئازادیی تاکی پێ باش نییه و تا پێیبکرێ، بنبڕی ده‌کا. دیسان، نموونه‌ی گۆڕان و بێده‌نگییه‌کانی له ئاست یاساکانی دژی خۆپیشاندان و دژی ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام.
ئه‌خلاقی سه‌رده‌م له کۆمه‌ڵێکه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دا، که ئاشنا بێت به زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رده‌م و به‌گشتی خۆی به‌دوور گرێ له ئاین و فه‌لسه‌فه. کۆمه‌ڵێکی وا ئاشنایه به جیاوازییه‌کانی نێوان فه‌لسه‌فه و زانست، ئاشنایه به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی و تێگه‌یشتنی زانیاریی (information). سه‌رده‌م سه‌رده‌می زانست و زانیاریی ڕاسته‌قینه‌یه و باوی ململانێی نێو چه‌پ، سه‌رمایه‌داریی، ئاین و عیلمی غه‌یب نه‌ماوه. به‌ڵام، ئه‌م جۆره ئه‌خلاقییاته ڕێکناکه‌وێ له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی چه‌پ و ئیسلام. ئازادیی بۆ ئه‌مان واتا و پێناسی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که ڕێکبهکهوێ له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیاکانیان. ئه‌مه هه‌مووی له کاتێکدایه که بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جووته، زۆربه‌ی زۆریان، ڕێکن له‌گه‌ڵ یه‌ک؛ به‌رخوردکردن له‌گه‌ڵ تاک له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر، تکایه نووسینه‌کانی پێشووم بخوێنه‌وه.
له‌به‌ر نزییکیی بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی ئیسلام و چه‌پ، بازدان له‌نێوانیاندا له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کانیانه‌وه، کارێکی ڕۆتینیی بووه و هه‌رده‌م ڕێککه‌وتووه. په‌شیمانبوونه‌وه بۆ خوای ئیسلام له‌لایه‌ن چهپێکهوه، یان وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسلامییه‌ک بۆ مارکسیی، زۆر زۆر ڕوویانداوه و دووباره و سێباره بوونه‌ته‌وه. کورد ئه‌م دوو ئایدیۆلۆجیایانه‌ی له عه‌ره‌به‌کانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. ئیسلام که به زه‌بری شمشێر و فشاری گومرگدان سه‌پێندراوه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشتر ئیسلام نه‌بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی چه‌پیش له عه‌ره‌به چه‌په‌کانی وه‌ک عه‌بدولکه‌ریم و جه‌مال ناسر و نووسینه‌کانی لینین و ستالیینهوه، که وه‌رگێڕدرابوون بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و کوردی، سه‌ری هه‌ڵداوه. دایاره که‌سایه‌تی وه‌ک ناسر حیکمه‌تی فارسیش، که‌له ترسی خومه‌ینی له ئێرانه‌وه هه‌ڵهات بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌شدار بووه له دامه‌زراندنی چه‌ند لایه‌نێکی چه‌پ، وه‌ک کۆمه‌ڵه و شیوعیی.
که‌واته کاتێک که باسی حیزب ده‌که‌یه‌ن له کوردستان، به‌تایبه‌ت له هه‌رێم، زۆر به‌داخه‌وه، مه‌به‌ستمان له دوو ئایدیۆلۆجیای ئێکسپایه‌ر و ترسناکه و هیچی تر، ئیسلام و چه‌پ. ئه‌م لایه‌نانه کاتێک ته‌با بوون و یه‌کترییان نه‌کوشتووه، که سه‌رکرده‌کانیان ته‌با بووبن. به‌درێژایی مێژوو، هه‌ر ئه‌م دوو ئایدیۆلۆجیایهش بووه که بوونه‌ته هۆی بێده‌نگی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی غه‌ره‌ب له‌ئاست کوشتنوبڕینی کورد له له‌یه‌ن فارس، تورک، و عه‌ره‌به‌وه. ئه‌بێ چی وای له شێخێک کردبێ، له وڵاتێکی بێ ئاو، پیسوپۆخڵ، هه‌ژار و دواکه‌وتووی وه‌ک کوردستان تا ته‌وقه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵێکی وڵاتی داهێنان و ته‌کنه‌لۆجیا نه‌کا؟! ئیسلام و چه‌پ ئه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت له مرۆڤه‌کان ده‌سه‌ننه‌وه و بێهۆشی ده‌که‌ن. له ڕاستییدا، فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌ی ئۆکسفۆرد، پێناسه‌ی کورد به‌مشێوه‌یه ده‌کا: کورد ئه‌ندامێکی قه‌ره‌جی موسڵمانه. به‌ڵام پێناسی عه‌ره‌ب به‌ته‌واوی ده‌کا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیسلام نالکێنێت پێیانه‌وه! له کاتێکدا که ئیسلام داهێنانی عه‌ره‌به، کورد کراوه‌ته خاوه‌نی ئه‌م ئاینه!
پارچه‌کانی تری کوردستانیش هه‌مان ئاڕاسته‌ی سیاسی‌یان هه‌یه. نموونه‌ی دیار (په‌که‌که) یه. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وروپا داوای تورکیایان ڕه‌تده‌کرده‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی په‌که‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و بگره زۆریش یارمه‌تییان ئه‌دان. به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م ڕێکخراوه، فشاری بۆ ئه‌وروپا هێنا و دواجار ناچاربوون ده‌ریان بکه‌ن له ئه‌وروپا و بیانخه‌نه لیستی ئیرهابییهکانهوه. هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی نه‌بوو به ڕووداوه‌کانی نێو تورکیا. به‌ڵکو هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م ڕێکخراوه بوو؛ هه‌رله هاندانی منداڵه‌وه بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن و مه‌شقپێکردنیان له لوبنان و سووریا، بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و بڕینی کورده‌کانی ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر مانگانه‌یان نه‌دابایه به ڕێکخراوه‌که‌یان. به‌نده شاهێدی ئه‌و ڕووداوانه بووم.
له‌لایه‌کی تر، ئه‌خلاقیاتی سه‌رۆکی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیاتی سه‌رده‌م. له ڕاستییدا، ئه‌خلاقیاتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه سه‌ده‌یه‌که له دوای ئه‌خلاقیاتی شارێکی وه‌ک شاری سلێمانییه‌وه‌یه، جا چۆن ڕێکبهکهوێ له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیاتی گۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌م؟! مرۆڤ ئه‌گه‌ر ڕێز بۆ خێزانی خۆی دانه‌نێ و له‌گه‌ڵ خۆی، وه‌ک خانمی یه‌که‌می کوردستان، نه‌یبا بۆ وڵاتان، یان هیچ نه‌بێ له کوردستان بۆ جارێکیش بێ ده‌رنه‌که‌وێ، ئیدی چۆن بڕوا به مافی ژن ده‌هێنێ و وه‌ک سه‌رۆکێکی به‌رپرس کار بۆ چاککاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کا؟! ئه‌خلاقییاتی مه‌سعود بارزانی ئه‌بێ پشتگیریی مانه‌وه‌ی بکه‌ن وه‌ک سه‌رۆک بنه‌ماڵه و سه‌رۆکی پ‌د‌ک. به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی پ‌د‌ک ڕاسته‌وخۆ پێچراوه به کۆمپانیا و خاڵه گومرگییه‌کانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پ‌د‌ک. ئه‌م ڕاستییه کاتی مه‌لا موسته‌فاش هه‌روابوو. ئاخر مانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پ‌د‌ک به‌سراوه به تاچه‌ند سوودمه‌ند ئه‌بن له پاره و کاڵای تر، وه‌ک زه‌وی و خانه‌نشینکردن و هتد.
که‌واته ئه‌و خاڵانه‌ی که ناکرێ چاوه‌ڕوان بکرێن له کوبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان:
١/ باسکردنی مافی تاکی کورد و ئازادییه‌کانی؛ سه‌رۆک و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کانیش دژی مافی تاکن؛ مافی خۆپیشاندان، مافی خۆده‌ربڕین، مافی ڕه‌خنه‌گرتن له پیرۆزییه‌کانی ئیسلام، چه‌پ و بنه‌ماڵه‌گه‌ریی.
٢/ له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات؛ سه‌رۆک و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کانیش نایانه‌وێ بووجه‌ی مانگانه و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان لهدهسبدهن. ئه‌مه هێڵی سووره بۆیان!
ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه هێڵی سوورن بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته، سیاسییه، ئێکسپایه‌ره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه و ڕێککه‌وتن ته‌نها یه‌ک واتای ده‌بێ. ده‌بێ چی واله گۆڕان بکا ڕێکبکه‌وێ له‌گه‌ڵ پ‌د‌ک؟ وه‌ڵام، ئایدیۆلۆجیا و پاره!
کوڕی نه‌وشیروان موسته‌فا، به قسه‌ی خودی نه‌وشیروان موسته‌فا له چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌م دواییه‌یدا، ده‌ڵێت، که تازه زانکۆی هارڤه‌ردی ته‌واوکردووه. زانکۆی هارڤه‌رد یه‌کێکه له گرانترین زانکۆکانی جیهان و پرۆگرامێکی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ خه‌رجی توێژینه‌وه‌کانیان. ئه‌و پرۆگرامه‌ش بۆ کوڕی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهانه. نموونه، کوڕی سه‌رکرده چه‌په، ماوییه‌کانی وڵاتی چیین، زۆربه‌ی زۆریان، ئه‌نێردرێن بۆ زانکۆی هارڤه‌رد. ڕاسته ئه‌م زانکۆیه سکۆله‌رشیپی هه‌یه و هه‌ندێکجار پاره وه‌رناگرن، به‌ڵام ئه‌م به‌خشینه ته‌نها بۆ که‌سانی زۆر لێهاتوو و بێ‌سنوور زیره‌کن. که‌سانێک که هه‌رله منداڵییه‌وه زانای بیرکاریی یاخود ماتماتیکبن. تێچوونی یه‌ک ساڵی خوێندن له‌و زانکۆیه، به ته‌ئمینی ته‌ندرووستییه‌وه، نێزیک ٦٥ هه‌زار دۆلاره. واته بڕوانامه‌یه‌کی چوارساڵیی زێدتر له ٢٥٠ هه‌زار دۆلاری تێئه‌چێ. سه‌مه‌ره نییه ئه‌گه‌ر باسی ئه‌م جۆره تهکلیفانه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکه ته‌زویره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و حیزبه ''سیاسییه‌کان''دا، بکرێ! ئاخر ڕێککه‌وتن له‌نێوان ئه‌و دهموچاوانهدا، ته‌نها سه‌باره‌ته به به‌رژه‌وه‌ندییه، شه‌خسییه‌کانی خۆیان و هیچی تر. کوڕه‌کانی عه‌لی باپیر و نه‌وشیروان موسته‌فا ته‌نها به‌شیكی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه شهخسییانهن. سه‌باره‌ت به سیناریۆکانی جه‌نگ له نێوان کوردستان و به‌غدادا، تکایه نووسینی پێشووترم بخوێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست