کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كوردستانى عیراق: دەست درێژی دەكریتە سەر رۆژنامەنووسێكى بەناوبانگ

Saturday, 03/09/2011, 12:00


وەرگیر : احمد كفرلى (بیروت) چاودێرى مافى مروڤ وتى " دەبێت حكومەتى هەریمى كوردستان دەست بەجى هەڵسیت بەلیكۆلینەوە لە سەر ئەو دەستدریژییەى كە كرایە سەر ئاسۆس هەردی بەریوەیەرى كومپانیاى ئاوێنە لە 29/08/2011 وە بەرپرسانی ئەو كردەویە بدرین بە دادگا "
هەردى بەریوەبەرى كومپانیاى ئاوێتە , كە رۆژنامەێكى بێلایەنە لە كوردستانى عیراق بلاودەكاتەوە , وە ئەندامى چاودێرى مافى مرۆڤە لە كومیتەى رۆژهەڵاتى ناوراست و باكورى ئەفریقا .بە چاودێرى مافى مروڤ راگەیاند " لە كاتى دەرچونى لە ئوفیسی ئاوێنە لە كاتژمیر 7:00 ئیوارە پیاویك جل رەشی چاوەرى ئاسوس هەردى كردوە لە لاى ئوتومبیلەكەى ,بە قوناغى دەمانچە بەربوە لە ئاسوس تا وەكو بێ هۆش كەوتوە سەرى لە 6 شوێن بریندار كراوە لە دوایدا براوە بۆ نەخۆشخانە و 32 تەقەلیان لێ دراوە .
سارە لى وایتسون بەریوەبەرى چاودێرى مافى مروڤ لە رۆژهەلاتى ناوراست وتى" هێرش كردنە سەر رۆژنامەنووسێكى بەرێز وەك ئاسوس هەردى تازەترین نموونەیە كە رۆژنامەنووسانى بێ لایەن روو بە رووى دەبن لە كوردستان , دەبێت حكومەتى كوردى دەست بەجى ئەو كەسانە لە پشتى ئەم هێرشەن بدرێن بەدادگا .
هەردى بە چاودێرى مافى مروڤ رایگەیاندوە " كە هیج كیشەیكى شەخسى نیە لەگەل هیچ لایەنیك برواى بەوەیە كە ئەم هێرشە كردنە سەرە تەنها پەیوەندى بە كارى رۆژنامەنووسیەوە هەیە "
هەواڵى ناوخویی خەندان رایگەیاندووە كە سەرۆكی وەزیران هەریم كوردستان دكتور بەرهەم فەرمانى داوە بە بەرپرسانى سلیمانى كە لێكولینەوە بكرێت لەو روداوە و راپورت لە ئاسوس هەردیش وەربگیرت لە سەر ئەو روداوە .
لە كاتى دەسپیكردنى خۆپێشاندان لە شارى سلیمانى لە 17 شوبات لە سەر بلاو بونەوەى گەندەڵى ,هەرەشە و پێشیلكارى زیادى كردوە لە سەر رۆژنامەنووسان , لەوانەیش هەندێكیان لە لایەن هێزى ئاسایشەوە ئەنجام دراوە .لە مانكى ئازار چاودێرى مافى مروڤ چاوپیكەوتنى لەگەل 20 رۆژنامەنووس ئەنجامداوە لە هەریمى كوردستان كە هێزى ئاسایش دەنگى ئازادیان كپ كردوە بە هەرەشەو لێدان وە بە شكاندن و لێ سەندى ئامێرەكانیان .
هەردى لە ئەنجامى لێكوینەوە بێ ئومیدە جونكە حكومەت دەڵیت لێكۆلینەوە دەكەین جەندین كەیس هەن لە كوردستان كە هاوشیوەى هەردین و ە تا ئیستا كەس نەگیراوە .
http://www.hrw.org/news/2011/08/30/iraqi-kurdistan-prominent-kurdish-journalist-assaulted

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە