وەزارەتی ناوخۆ موچەى 36 پۆلیسی دیموكراسیخوازان بۆ چەند كەسێك خەرج دەكات لە كاتێكدا بە بڕیارى دادگا هەموو مڵكو ماڵی ئەو حیزبە دەستی بەسەردا گ

Tuesday, 14/02/2012, 12:00



 

وەك ئاگادارن ئێمە لە مەكتەبى سیاسى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان بەر لە هەڵوەشانەوەى حیزبەكە لە زۆر بۆنە و شوێنى جیاوازدا رامانگەیاندووە كە ئەو كێشانەى رووبەڕووى دیموكراسیخوازان بوەتەوە راستەوخۆ دەستى هەردوو حزبى دەسەڵاتدارى لە پشتەوەبووە، دواى دەرچوونى بریاری دادگاى تەمیزیش بە سەندنەوەى مۆڵەت لەو حزبە، چۆنیەتى جێبەجى كردنى ئەو بریارە بە یەكجارى ئەوەى روونكردەوە كە تا چەندە یەكێتی و پارتی دەستیان هەبووە لە كێشەكانی ناو دیموكراسیخوازاندا، هاوكات زۆر بێباكانەیش بڕیارەكانی دادگا دەشكێنن و موچەى (36) پۆلیسی پێشوی بارەگاكانی دیموكراسیخوازان ِبۆ ئەو كەسانە خەرج دەكەن كە پێشتر پیلانەكانی ئەوانی دژ بە دیموكراسیخوازان جێ بەجێ دەكرد.

جەماوەرى بەشەرەفی كوردستان، ئەوەى مەترسیدارە لێرەدا ئەوەیە كە حكومەت وەك ئامرازێك بە ناوى یاساوە بۆتە جێبەجێكارى پیلانە سیاسیەكانى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار، چونكە وەزارەتى ناوخۆ بە ناوى لادان لە یاسا ئەم حزبەى دا بەدادگا و دواتریش هەڵیوەشاندەوە، بەڵام ئێستا بێ هیچ بنەمایەكی یاسایى موچەى (36) پاسەوانی بارەگاكانی دیموكراسیخوازان خەرج دەكرێت بۆ چەند كەسێك بێ ئەوەى دیموكراسیخوازان هیچ بارەگایەكی مابێت لە كوردستاندا، ئەگەر هەیشیبێت بەپێى یاسا و بڕیارى دادگا دەبوایە حكومەت دەستی بەسەردا بگرتایە.

وەزارەتی ناوخۆ تەنها ئەو بەشەى بڕیارەكەى دادگا جێ بەجێ دەكات كە هەڵوەشاندنەوەى دیموكراسیخوازانە، بەڵام بەشی دووهەمی بڕیارەكە جێ بە جێ ناكات كە دەستبەسەراگرتنی هەموو مڵكو ماڵی حیزبەكەیە، ئەمەیش لە بەرئەوەى ئەم بەشەیان موچەى (36) پۆلیسی پاسەوانی دیموكراسیخوازانی تیادایە و تا ئێستا چەند كەسێك وەریدەگرن كە پێشتر جێ بەجێكارى پیلانەكانی دەسەڵات بوون دژ بە دیموكراسیخوازان. لە كاتێكدا هەر ئەم وەزارەتە لە هەولێر ساڵێك بەر لە داوا تۆماركردنیش بە نوسراوى رەسمى وەزیر، موچەى پۆلیسەكانى بارەگاى هەولێری دیموكراسیخوازانی راگرت بە بیانوى نەبەستنى كۆنگرە. هەروەك لەرووى یاساییەوە پێویست بوو لەسەر وەزارەتى ناوخۆ لەگەڵ بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى حزبەكە، تەواوى پۆلیسەكانى بە بڕیارێك بگێڕابووایەوە سەر میلاكى وەزارەت و لە شوێنێكى دیكە بەردەوام بوونایە لە كارى خۆیان.

جەماوەرى كوردستان لێرەدا هەردوو حزبى دەسەڵاتدار نەك هەر دەستیان هەبووە لەو كیشانەى بۆ دیموكراسیخوازان دروست دەكرا، بەڵكو چۆنیەتی جێبەجى كردنى بریارەكانی دادگایش بەسەر دیموكراسیخوازاندا بەهەمان شێوە پێشێلكارى یاسایو گەندەڵی دەستێوەردانی ئاشاكراى دەسەڵاتمان نیشان دەدات.
لە كۆتایشدا، بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە ئێمە، وەك ئەو هاوڕێیانەى پێشتر دیموكراسیخوازان كۆیكردبوینەوە، هەرگیز ئامادە نین بۆ ساتێكیش لە خەباتو تێكۆشانی سیاسیمان كۆڵ بدەین.


14\2\2012



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە