کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌لبراژتن ببورن، هه‌لبژاردن.

Wednesday, 12/09/2018, 19:15


دوای ٢٦ سال هه‌لبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و خراپتر بون، ده‌نگده‌ر یان نه‌زان و هه‌لخه‌له‌تێندراوه‌، یان به‌شداری مشه‌خوری و پێشێلكاریه‌ یانیش كۆیله‌ی حیزب و بنه‌مالییه‌، یان ترسنۆكێكی سه‌ركزو بێهه‌لوێسته‌.
ماوه‌یه‌كه‌ هیچ له‌سه‌ر یاریی گلاوی داگیركه‌ران به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نانوسمو بێده‌نگم، مه‌به‌ستی بێده‌نگیم، بێهه‌لوێستی نه‌بووه‌، به‌لكو وام بیر كردیته‌وه‌ كه‌ كورد خاوه‌نی هیچ حكومه‌تێك نه‌بووه‌ و نییه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، دو گروپن له‌ ئاغاواتی مه‌لایی و جه‌لالی و كار بۆ داگیركه‌ران ده‌كه‌ن و هه‌تا بۆیان كرابێت، به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه‌، كوردیان نابوت و وێران كردووه‌ و ده‌یكه‌ن. هه‌ر حیزب و گروپێكیش دروست بوبن و دروست ببن و به‌شداریی حكومه‌ته‌ كورد قڕانه‌كه‌ی هه‌رێمیان كردبێ و بكه‌ن، ئه‌وا بیژی و به‌شداری تاوانی ئه‌و دو گروپه‌ن كه‌ مه‌لایی و جه‌لالین و هیچ جیاوازیان نییه‌ و دار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ هه‌لگیرسێندراوه‌ بۆ برژاندن و داغ كردنی كوردان و سه‌ر لێشێواندنیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن مافه‌كانیان بناسن و ڕێڕه‌وی دروستیان بدۆزنه‌وه‌.
بیست و شه‌ش ساله‌ ئه‌و دو گروپه‌ و سه‌رجه‌م به‌شدار بووانیان هه‌لبژاردن دوای هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن، ته‌نها به‌رهه‌می، له‌ لوله‌ی تفه‌نگ و خوتره‌ی ئاغا و كاندیدی حیزب و میلشیا و برسی كردن و نانبڕاو كردنی هاولاتیان و هه‌تك كردنی لایه‌نگیرانی یه‌كتر و ڕاكێشانی ده‌ستی داگیركه‌ران و تالان و دزی و حیزی و سه‌ر شۆڕی و پێشێلكاری و سیخوڕی بۆ داگیركاران نه‌بێت، هیچ به‌رهه‌میتری نه‌بووه‌.‌ كه‌واته‌ ده‌بێ چ ئومێدێك به‌و گروپانه‌ هه‌بێت و چ عه‌قله‌ له‌كار كه‌وتووه‌ك بڕوا به‌ هه‌لبژاردنیان بكات؟
له‌ سه‌ره‌تای دروست بونی گۆڕان، عه‌قلم پێدا نه‌شكابو، وامده‌زانی كه‌ هه‌لبژاردن مافی ده‌نگده‌ره‌ و گۆڕان ده‌توانێ ببێته‌ ئه‌و بناغه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر كه‌ بڕیاره‌كان له‌ خواره‌وه‌ و به‌پێی ویستی هاولاتیان‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌ربچن و خزمه‌تی بێ جیاوازی بۆ هه‌مووان بێت. له‌به‌ر ساویلكه‌یی به‌ناوی گۆڕان به‌شداریی تاوانی هه‌لبژاردنم كرد و داوای لێبوردن له‌ هه‌موو هاولاتیه‌ ماف خوراوو نیشتیمانی داگیركراو ده‌كه‌م و په‌شیمانم كه‌ هه‌لخه‌له‌تام، به‌لام كه‌ تێگه‌یشتم و زانیم گۆڕانیش ده‌چێته‌وه‌ به‌ر ماكی ڕه‌سه‌نی و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می مه‌لایی و جه‌لالی و هیچی پێناگۆڕێ! خۆمم گۆڕی و چیتر به‌ هه‌لخه‌له‌تاوی به‌شداریم نه‌كرد و نایكه‌م. ئێستایش هه‌ر كه‌سێك بڕوای به‌و دام و ده‌زگا مخابه‌راتیه‌ كوردایه‌تیه‌ی ڕیفڕاندۆمچی و تالاچی و به‌شداربوانیان هه‌بێت، له‌ گێل و هه‌لخه‌له‌تاوێكی نه‌زان و تاوانبار به‌ولاوه‌ هیچی تر نییه‌.
چاره‌ی ئه‌و ناهه‌مواریه‌ی كوردانی عێڕاق، ته‌نها دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ عه‌قلی كوردایه‌تی و بنه‌ماله‌یی و حیزبه‌ خێله‌كیه‌كان و ده‌ستبه‌ردار بونه‌ له‌ هێزی ملیشیایی و پێشمه‌رگایه‌تیی دزپارێز و سه‌ركوتكار. ڕوی ئه‌م نوسینه‌م له‌ كه‌سه‌ پاك و چاك و نیشتیمانیه‌كان و ژیاندۆستان و خاوه‌ن هه‌لوێست و ویژدان زیندوه‌كانه‌، چونكی هیچ ئومێدم به‌ كوردایه‌تیی نیشتیمان فرۆش و كوردپه‌روه‌رانی پولپه‌رست و گوێله‌مستی داگیركه‌ران نییه‌ و هیچیان بۆ نانوسم. به‌و ئومێده‌ی چینی خاوێن و خه‌مخۆر تێكهه‌لی پێشێلكاریی هه‌لبژاردن و كوردایه‌تیی خائینزاده‌كان نه‌بن و به‌شداری له‌ تاوانه‌كان نه‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە