مهاجر و فه‌قێ
Sunday, 10/06/2018, 13:18
كورته‌یه‌ك له بیره‌وه‌ریه‌كانیان. بۆیان گێڕامه‌وه و گۆتیان له سالانی په‌نجاكاندا، مهاجر شۆشنهیی و نه‌بی شۆشنهیی به یه‌كه‌وه ده‌چنه كاروان. چوار كه‌ریان پێده‌بن. به ڕێگاوه، نه‌بی بانگ ده‌كات و ده‌لێ ”مهاجر كهرێكمان دیار نییه، هه‌ر سێ دانه‌یان دیارن“. مهاجر ده‌لێ ”چۆن“؟ نهبیش ده‌لێ ”خۆ یاریت له‌گه‌ل ناكه‌م، به‌خوا ئه‌وه چه‌ند جار بیانژمێرم، هه‌ر سێ دانه‌یان دیارن، ئه‌وه‌ی چواره‌م دیار نییه“. مهاجر له‌سه‌ره‌خۆ ته‌ماشا ده‌كات و ده‌بینی هه‌ر چوار كه‌ر دیارن. به‌بێ وشه‌ی پێچه‌وانه و حاشا، یه‌كسه‌ر ده‌لێ ”نه‌بی، ئه‌تو ئه‌وه‌ی بنهخۆت حیساب كردییه“؟ نه‌بی ته‌ماشایه‌كی ده‌كات و ده‌لێ ده‌وجا وه‌ره، ناوهللا هه‌ر ئه‌و سێ كه‌ره‌ی پێشهخۆم ده‌ژماردن و ئه‌وه‌ی لێی سوارم به خهیالیشمدا نه‌هاتییه“هاهاها!. مرۆڤه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌م ساده بون هه‌م ساویلكه. به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش ناخ خاوێن و ڕاستگۆ بون. به‌داخه‌وه له سالی ١٩٦٥ هێزی كوردایه‌تی له ده‌شتی دیانا، ماله برادۆستیهكانیان هاون باران كردن، یه‌كه‌م هاون، به مالی نه‌بی شۆشنهیی كه‌وت و كه‌سیان لێ ده‌رباز نه‌بون و ته‌واوی خێزانیان له ژیان ستڕینهوه.
جارێك كه شه‌ڕی بارزان و برادۆستیان ده‌بێت، له سالی ١٩٥٩دا، دانیشتوانی گونده‌كانمان ئاواره ده‌بن و به‌ره و توركیا هه‌لدێن، به‌ڕێوه، مهاجر دێته لای باپیرم و ”ده‌لێ خال حه‌مه‌د، شه‌كرت هه‌یه“؟ ئه‌ویش ده‌لێ ”ئا هندهكم هه‌یه“. مهاجر ده‌لێ ”زۆر چاكه، كه‌واته منیش تۆ چایه‌م هه‌یه، ده‌وه‌ره با ئاگرهك ههلكهین و شه‌كر له تۆ و تۆ چایهش له‌من، چایه‌كی به‌تام پێكه‌وه ده‌خۆینه‌وه“. مهاجر زۆری مه‌ڕاق چایه بو. نانیشی نه‌با، گرفتی نه‌بو، ته‌نها چایه‌ی نه‌بایه، حالی پرێشان ده‌بو و حه‌وسه‌له‌ی نه‌ده‌ما.
هه‌ردوكیان ئاگرێكی خۆش داده‌گیرسێنن و كتری پڕ ئاو ده‌كه‌ن و دایده‌نێنه سه‌ر ئاگر. له‌گه‌ل كولانی ئاو، باپیرم ده‌بینی، مهاجر توكلی داری گیوشكی داڕنینه و خستیه ناو كتری و داینایه‌وه سه‌ر ئاگر و كولاندی هه‌تا ڕه‌نگی ڕه‌ش ههلگهڕا، وه‌ك چایه. باپیرم گۆتی، ”شهكرم هینا و هه‌ر یه‌كی قۆغهیهكی چینكۆمان هینا و هه‌ر ئه‌و ئاوه ڕه‌شی توكله دارمان خوارده‌وه، به‌لام له تامی دار زیادتر هیچ تامێكیتری لێ نه‌ده‌هات. كه‌چی قهناعهتین به‌خۆ هینا، گوایه چایه‌مان خواردۆته‌وه“. هاهاها
خۆیشم له ناوه‌ڕاستی سالانی حه‌فتاكاندا، شه‌وێك میوانی مهاجر بوم له گوندی پهپانێ. مهاجر به‌یانیان كه له‌بۆ نوێژ ههلدهستا، نهدهنوستهوه. یه‌كسه‌ر سهماواری پڕ ئاو ده‌كرد و كتریهكی گه‌وره‌شی هه‌بو، هه‌تا نیوه‌ی تۆ چایه‌ی تێده‌كرد، كه سهماوار دهكولا، ئاوی پڕ سه‌ر كتری ده‌كرد و دایدهنایه ناو گه‌رمه تێنی ئاگری هه‌تا له‌سه‌ره‌خۆ دێمی ده‌كێشا و تۆ چایه ده‌كه‌وته‌وه. ئه‌و چایه ئه‌وه‌نده تیر و به‌ڕه‌نگ و قورس بو، كه‌م كه‌س ده‌یانتوانی بیخۆنه‌وه. ئه‌و شه‌وه‌ی من میوانی بوم، به‌یانیه‌كه‌ی چایه‌ی به‌و شێوه چاكرد، من یه‌ك چایه‌م خوارده‌وه و ته‌واو دلی گرتم، نه‌متوانی زیادتر بخۆمه‌وه. مهاجر هه‌ر ده‌یگۆت ”عیسا ده چایهكیتر بخۆره‌وه هه‌ی له مامی خۆت نه‌كه‌وی“. ئه‌و به‌خۆ له لهخرینی سهماواری به‌تال كرد و هه‌مووی خوارده‌وه، ئه‌وجا حیسابی نان خواردنی به‌یانیی كرد.
مهاجر كه‌سێك بو هه‌رده‌م ڕوو به‌خه‌نده و پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش. ئه‌و كه‌سه‌ی لای مهاجر بایه، له خه‌م و دلته‌نگی دوور ده‌كه‌وته‌وه. له سالانی شێستهكاندا. مهاجر مالی له گوندی جدیده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر بو. تفه‌نگێكی پۆلۆنیی زۆر جوانی هه‌بو. ئه‌و سه‌رده‌می دز هه‌بون، ئه‌وه‌ی تفه‌نگێكی زۆر باش و جوانی هه‌بایه، ده‌با شه‌وان به ترسه‌وه بنویی. مهاجریش له ترسی دزان، تفه‌نگی له‌بن بالیفی خۆی داده‌نا و سه‌ری ده‌خسته سه‌ری. هاوین ده‌بێت و مهاجر له بیلاویی مالێیان پرخه‌ی خهویهتی. نیوه‌شه‌و، كه‌سێكی دز دێت، هێدی ده‌ست ده‌داته لوله‌ی تفهگ و به ئه‌سپایی ڕایدهكێشی كه له‌بن سه‌ری ده‌ربهێنی و بڕوا. مهاجر له‌گه‌ل جوله‌ی بالیفی، هۆشیار ده‌بێته‌وه و پڕ ده‌بێته قونتاغی تفه‌نگ. لوله‌ی تفه‌نگ به‌ده‌ست دزه‌كه‌وه ده‌بێ و، قونتاغی تهفهنگیش ده‌كه‌وێته ده‌ستی مهاجر. له‌گه‌ل كابرای دز لوله‌ی تفه‌نگ به قووه‌ت ڕاده‌كێشی و ده‌یه‌وێ له‌ناو ده‌ستی مهاجر دهریبهێنی. مهاجر به‌هێزتر ده‌بێت و تۆپی تفه‌نگ ده‌كێشیته‌وه و ده‌لێ ”كوڕه نهجولێی ده‌تكوژم“! كابرا له ترسان لوله‌ی تفه‌نگ به‌رده‌دات و هه‌لدێت. مهاجر ده‌یتوانی بیكوژی، به‌لام دیاره به‌هۆی ساده‌یی و ژیاندۆستیهوه، نهیویستبو كۆتایی به ژیانی كه‌سێك بهێنی و تفهنگهكهشی له‌دوی بهرنهدابو.
بێینه سه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كانی فه‌قێ.
باپیرم بۆی گێڕامه‌وه و ”گۆتی، من و خۆش بهنهیی ته‌گبیرمان كرد كه بچین مێشه هه‌نگوینێك ببڕینه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌می فه‌قێ، مێرد مندال بو. فه‌قێ،مان له‌گه‌ل خۆ برد. كه مێشمان بڕیه‌وه، زیادتر له دو ته‌نه‌كه هه‌نگوینمان ده‌رهێنا. شانهكانمان له‌سه‌ر ته‌شتێكی گه‌وره دانابون. دۆبیا له‌به‌ر شانه‌كان ڕژابووه ناو ته‌شت و خه‌ریك بو پڕ ببێت. كاتێك فه‌قێ گۆتی، ”ئه‌گه‌ر لێمگه‌ڕێن، ئه‌و دۆبیایه هه‌مووی ده‌خۆم“. ”من و خۆش بڕوامان نه‌كرد كه ده‌توانی بیخوا. ئێمه‌یش پێمانگۆت، بۆ لێت ناگه‌ڕێین؟ دهبیخۆ ئه‌گه‌ر پێت ده‌خورێ، به‌لام پێی ده‌مری، یه‌كجار زۆره. دیار بو فه‌قێ ته‌شتی دۆبیای دایه سه‌ر ده‌می، هه‌ر وه‌ك ئاو بخواته‌وه، به‌تالی كرد‌و هه‌مووی خوارد. ئێمه واقمان وڕما و هه‌ر چاومان لێی بو، گۆتمان پێی له‌خۆ ده‌چیت، كه‌چی هچی لێنه‌هات و ده‌یگۆت ده‌توانم هێشتان بخۆم“.
فه‌قێ بلوروانێكی زۆر لێوه‌شاوه بو. ڕهفیقێكی زۆر ساده و سۆزداری باوكم بو. له ته‌مه‌نی مندالیماندا، زۆربه‌ی شه‌وان له مالی ئێمه یان له مالی فه‌قێ دیوانمان گه‌رم ده‌كرد و داوامان لێی ده‌كرد كه بلورمان بۆ بێژیت. ئه‌ویش دلی نهدهشكاندین و ده‌ستی ده‌دایه بلور( شمشال) و هه‌تا ته‌واو هیلاك ده‌بو، بلوری لێده‌دا. ئه‌وه‌نده بلوروانێكی زیره‌ك بو، هه‌ر چه‌ندی بلوری ژهنیبا، میلۆدی، ئاوازه‌كانی ته‌واو نه‌ده‌بون. به‌داخه‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌می، ده‌زگای تۆمار كردن نه‌بو، ئه‌گینا قاله مه‌ڕه به فێرخوازی فهقێیش نه‌ده‌شیا. ڕه‌حمه‌ت له ڕوحی قاله‌مه‌ڕه و فه‌قێ و مهاجر.
فه‌قێ كه‌سێكی زۆر به قابیلیه‌ت بو. له ژیانماندا نه‌مان بینی له‌ناو مه‌جلیس و دیواناندا پالكهوی. هه‌رده‌م به سعاتان چوارمێركانێ داده‌نیشت و نه‌یده‌زانی پالدانهوه، یان بالیف به‌كارهێنان چییه. كه‌سێكی زۆر قسه نه‌رم و له‌سه‌ره خۆ بو. ئه‌گه‌ر له ماله ناسیاوه‌كان بالیفیان بۆی هینابا، ده‌یكرده ته‌علیق و ده‌یگۆت، ”ئه‌و بالیفه لابه‌رن و پێویستیم پێی نییه. دیاره ئێوه یه‌ك لاقونتان هه‌یه و ناتوانن به‌بێ پالكهوتن له دیوانان دانیشن. من وه‌ك ئێوه نیم، دو لاقونم هه‌ن و ده‌توانم له‌سه‌ریان دانیشم و وهرنهگهڕێم“! ( وه‌رگیراوه )
فه‌قێ كاروانچی ده‌بێت و له لێڕسماق باره‌كانی ته‌واو ده‌كڕی و باریان ده‌كات، ده‌لێ ده‌با هنده‌ك قهسپان بكڕم و بۆ مندالان له‌گه‌ل خۆم ببه‌مه‌وه. جانتایه‌كی شهلك پڕ قه‌سپ ده‌كات و ده‌یداته شانی و ده‌كه‌وێته ڕێگا به‌ره و گونده‌كه‌یان، پهپانێ. به‌ڕێوه هه‌ر ورده ورده ده‌ست ده‌باته جانتاو قهسپان ده‌خوا، ده‌گاته گه‌روی هنداو گوندی داییلا، ده‌ست له‌بنی جه‌نتای ده‌گێڕی، هیچی ناكه‌وێته به‌رده‌ست. ته‌ماشایه‌كی ده‌كات و ده‌بینی یه‌ك قه‌سپی تێدا نه‌ماوه، گشتی به‌ڕێوه خواردبون و هه‌ر وهیزانیبو هیچی نهخواردینه.
ڕوباره‌كانی خواكوڕك و لۆلان له به‌ینی گونده‌كانی كه‌وه‌رت و ئهلموشی ژێری تێكهه‌ل ده‌بونه‌وه. له‌وێ به‌خواره‌وه هه‌تا ده‌گه‌یشته ده‌شتی به‌رازگر، له وه‌رزی بهاردا، ژیانی گوندان زۆر سه‌خت ده‌بو به‌هۆی ئه‌و ڕوباره‌وه په‌ڕینه‌وه و ڕهگاكان داده‌خران. كه‌م جێگای له‌بار هه‌بون بۆ پرد لێ دروست كردن. دهرهتهنگێكی له‌بار و گونجاو هه‌بو، له به‌ینی گونده‌كانی پهپانێ و گونده‌كانی ئه‌وبه‌ری ڕوبار. كه پرده‌كان نه‌ده‌مان، پرد له‌و دهرهتهنگ دروست ده‌كرایه‌وه. بهاران كه ڕوباره‌كان بۆش ده‌بون، زۆربه‌ی جاران، پرده‌كه‌ی ڕادهمالی و نه‌یده‌هێشت. جارێك من له لای ده‌شته‌هێرت ده‌چومه‌وه. خه‌به‌رم هه‌بو كه پرده‌كان هیچیان نه‌ماون، ته‌نها پردی پهپانێ به ته‌نیا ماوه و له‌وانه‌یه ئه‌ویش ڕامالدرێ. منیش په‌له‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه پرده‌كه و بپه‌ڕمه‌وه پێشی ڕوبار پرد ببات و له دیوی پهپانێ ئاسێ ببم و نه‌گه‌مه‌وه گوندی به‌نه. ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ، گه‌یشتمه پهپانێ، چه‌ندی فه‌قێ و زولفێ، داوایانكردو گۆتیان مه‌ڕۆ له‌وانه‌یه، پرد نه‌مابێت، من حه‌وسه‌له‌م نه‌بو، ناچار بوم بهدوعاییان لێ بخوازم، فه‌قێ گۆتی، ڕاوه‌سته، هه‌تا سه‌ر پرده‌كه له‌گه‌لت دێم، نه‌وه‌ك نه‌مابێت. هاتین هه‌تا گه‌یشتینه سه‌ر برد، سوبحان له كاری سروشت، ڕوبار گه‌لیی داپۆشی بو گرمه و لرفه‌ی شه‌پۆله شێلووهكانی زه‌نده‌ق به‌ربون. دار و ده‌وه‌نی له‌گه‌ل خۆی ڕادهپێچا. هه‌رجاری شیپهل به‌گوڕ و هێز له پرده‌كه‌یان ده‌دا، هه‌لی ده‌گرت و ده‌كه‌وته‌وه سه‌ر پێییزهكان. فه‌قێ زۆری پێگۆتم، عیسا مه‌ڕۆ زۆر خه‌ته‌ره، له‌وانه‌یه بگه‌یه ناوه‌ندی پرده‌كه، دواشیپهلی توڕه‌یی ڕوبار، پرد ههلتهكێنی و لاشهشت نادۆزرێته‌وه. من هه‌ر ئینكاریم كرد و خاترم لێی خواست و چومه سه‌ر پێییزهی پردێ. ڕوبار و پرد بۆنی مه‌رگی ڕێبوارانیان لێ ده‌هات. هه‌م شیپهلهكان به‌سه‌ر پردیاندا ده‌هاوێشت، هه‌م پرد له‌سه‌ر په‌لی به‌گوڕی ڕوبار دهشلهژایهوه. په‌ڕینه‌وه له‌و ساته خهتهرناكاندا، شێوه خۆكوشتنێكه. به‌لام ئه‌گه‌ر مابامه‌وه و پرده‌كه ئاو بردیبا، له به‌ری پهپانێ گیرم ده‌خوارد هه‌تا ڕوبار داده‌هاته‌وه. یان بلێین دهنهفیایهوه. فه‌قێ چاودێریی ده‌كردم هه‌تا بزانی ژیان ده‌رباز ده‌كه‌م یان كۆتایی به ژیانم دێت و به چاو لێك نانێك بێ سه‌رو شوێن ده‌بم و ته‌واو. ده‌ستم له ڕوح ناو چومه سه‌ر پرده‌كه، هه‌ر هه‌نگاوێكی به‌په‌له‌م ده‌هاویشت، شیپهلێك لێیده‌دام و پرد بلند ده‌بو و ده‌هاته‌خوار. داره‌كانی پڕد له‌به‌ر ته‌ڕ بون لوس ببون و مرۆڤ لێیان ڕادهزهلی. منیش ده‌ستم به‌و پرچكه دارانه‌وه ده‌گرت كه له‌گه‌ل په‌لی ئاو سه‌ریان قیت ببونه‌وه. ئیتر باكم به جلك ته‌ڕ بون نه‌بو، ته‌نها بیرم له ده‌رباز كردنی ڕوحی شیرینم بو. كه له ناوه‌ندی پرده‌كه ڕه‌ت بوم، تازه ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌شم نه‌ما، ناچار هه‌ولمدا هه‌تا گه‌یشتمه ئه‌و به‌ر، ئاوی شیپهل و ئاره‌قه له‌سه‌ر لاشه‌م تێكههلاو ببون له ترسان. له‌وبه‌ری له‌سه‌ر به‌ردێك دانیشتم و ده‌ستێكم بۆ فه‌قێ ڕاوه‌شاند، ئه‌ویش سه‌نای هێزی یه‌زدانیی كرد‌و ده‌یان جار هاواری شێخ ڕۆسته‌می ده‌كرد كه به سه‌لامه‌تی بینیمی له‌و به‌ری ڕوبار. له‌به‌ر لرفه و هاشه‌ی ڕوبار، مه‌حال بو ده‌نگمان بگاته یه‌كتر، هه‌ر به ئیشاره‌ت خاترمان له یه‌كتر خواست، فه‌قێ به‌ره و پهپانێ گه‌ڕایه‌وه، منیش كه‌وتمه ڕێگا، هه‌تا گه‌یشتمه‌وه سولكێی خوار گوندی به‌نه، مالێمان له شیرینخهودابون.
ئه‌و كه‌سه خۆڕسكانه‌ی ناو سروشتی ناوچه شاخاویه‌كانی برادۆست، خاوه‌نی دونیایه‌ك قسه‌ی ژیرانه و نه‌سته‌ق و چیڕۆكی خۆش خۆش بون. به‌داخه‌وه كه ئه‌وه نزیكه‌ی ٢٨ ساله من لێیان دابڕاوم و به‌شێكی هه‌ره زۆری مرۆڤه ناوسالهكانمان مال ئاواییان له ژیان كردووه و چوینه‌ته ناو خه‌وی كۆتایی و من نه‌مبینینه‌وه و زۆر شته ڕهسهنیهكانیانم له‌بیر نه‌ماون.
هه‌ولمدا كه وێنه‌ی ناوبراوان په‌یدا بكه‌م، به‌لام ته‌نها وێنه‌ی ڕه‌حمه‌تی: مهاجر شۆشنهییم به‌ده‌ست گه‌یشت له ڕێگای كاك زێبار سه‌عیده‌وه.
ڕوحی هه‌موو ئه‌و ناوبراوانه‌ی له ژیاندا نه‌ماون، له ئارامگای خودایی دابێت و ته‌مه‌نیان بۆ سۆزدارانیان مابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست