خۆپاککردنەوە لە ناپاکانی ڕیفڕاندۆم!
Saturday, 26/08/2017, 9:55
دەرفەت هاتووە بۆ گەلی کوردی هەرێم، بەتایبەتی شاری هەولێری داگیرکراو.
هەموو گەلانی ژێردەست و چەوساوە، چاوەڕوانی دەرفەتێک دەکەن بۆ دەرباز بوون لە ژێردەستەیی و چەپۆکبەسەری. ئەگەر ڕیفڕاندۆم دوانەخرێ و بارزانی و دارودەستەی بە پالپشتی تورکیای داگیرکەر ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدەن، دەرگای ئەو دەرفەتە لەسەر پشتەو ئەوا هەل بۆخۆی هاتۆتە خزمەتی گەلی چەوساوەی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوانی نەعرەتەی عەقلانی و ژیرانەی گەلە. پێشی دەرفەت ئاشکرا بکەم، دەمەوێ هندەک کرداری دارو دەستەی کوردایەتیی نەفتدزو سەرۆکی ناشەرعیی ئێکسپایەر و گوێ لەدەستی خەلیفە ئەردۆغان، مەسعود بارزانیتان بێنمەوە یاد.
ئەوە زیاتر لە ٢٦ سالە حکوم بەدەست دارودەستی کوردایەتییەوەیەو بەبێ دەستگرتن و هێنانی ئەوان، یەک بیانی و دەولەتانی داگیرکەر نەیانتوانیوە بێنە ناو ئەو جوغرافیایەی بەدەست کوردەوەیە. کەچی هێزی دەرەکی نەماوە جەماعەتی کوردایەتی مەلایی و جەلالی دەستیان نەگرتبێت و نەیانهێنابێتە سەر عەڕزو نامووس و شەڕەفی ئەو کوردانەی لەژێردەستیانن. هێنانی جێش و پاسداری ئێران و جێشی ئەنفالکەر و کێمیابارانکەری ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس و دەبابەکانی دڕوندەترین و وەعشیترین داگیرکەری کوردستان، دەولەتی تورکی. لایەزال ١٨ بنکە و سەربازگەی خەلیفە ئەردۆغانی داعش پەروەر لەسەر عەرزو نامووسی کوردانن و مەسعود بارزانی و پارتەکەی بە قووتی هەژاران و چەوساوەکانی کوردی ژێردەستیان بەخێوی دەکەن. هەر لەژێر حوکمی ئەو سەرۆکە خێلەکیە نەخوێندەوارە ئێکسپایەرەدا، خەلکانی هەولێر ئاوارەی شاری سلێمانی کراون و دەکرێن و خەلکانی سلێمانیش ئاوارەی هەولێر کراون و دەکرێن. هەر لەژێر حوکمی مەلایی و جەلالیدا سوکایەتی نەما بە ئاوارەکانی شاری کەرکوک نەکرێ و ڕەزیل و ڕسوایان نەکەن لە هەولێرو سلێمانی.
٢٦ سالە مەلایی و جەلالی و گشت بەرهاویشتەکانیان یاری بە چارەنووسی کوردانی عێڕاق دەکەن و بەگژ یەکتریان وەدەنێن و دەیان ڕفێنن و زیندانیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و ئاوارەی ناوەخۆو هەندەرانیان دەکەن. نانبڕاوو موچەبڕاویان دەکەن. ٢٦ سالە هزاران ژن و دایک و خوشک و هەرزەکار بەناحەق خوێنیان بەدەستی چەتەکانی مەلایی و جەلالی و وابەستەکانیان ڕژاوە و دەریای تاوانیان بەرپا کردووە و یەک تاوانباریش لە دادگایەکی دادپەروەرانە بە سەزا نەگەیەندراوە.
وەسفی بێڕەوشتی و حوکمی چەوتی جەماعەتی کوردایەتیی مەلایی و جەلالی نەک بە کورتە نوسین ناکرێ، بەلکو پەرتوکخانەش جێی وەسفی تاوانی ئەوانی تێدا نابێتەوە. بەلام هەر ویستم زۆر بە سادەیی و کورتی، کردارو کوردایەتیی ئەوانتان بخەمەوە یاد و دەشزانم هەمووتان لەمن باشتر دەیانناسن و دەزانن کە هیچ لەبارترینن و چاوەڕوانی هیچیان لێناکرێ و لە بەدکاری و نەهامەتی و نیشتیمان فرۆشی و تالانکاری و دزی و حیزی زیاتر، بەرهەمیتریان نەبووە و نابێت. ئەگەر سەدان ڕیفڕاندۆم ببەنەوە و سەدان دەولەتیش تەشکیل بکەن و دامەزرێنن، هەر ئەوە دەبن کە ٢٦ سالە هەن. دەرفەت هاتووە و لەدەستی مەدەن! جەماعەتی کوردایەتیی دزکارو مافیاکار قراری خۆیان داوە بۆ ئەوەی تەمەنی تالانکاریان درێژتر بکەنەوە و بە ڕێپێدانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا، ڕیفڕاندۆم ئەنجام دەدەن و ئەگەر ڕێیان لينەگیرێ بۆیان سەربگرێ، شەڕێکی نەخوازراو لە بەینی کوردو عارەب بەتایبەت کوردو شیعە بەرپا دەکەن و بەتەواوی کوردانی عێڕاق دەخەنە ژێرچەپۆکی دەولەتی تورکیاو درێژە بەو یاریە گلاوە دەدەن و بۆیان خەم نییە کە ئەگەر هەموو کورد بەدەردی شنگال ببەن و پیاوەکانی کورد زیندەبەچال بکەن. کچ و ژنانی کوردیش لە بازاڕی گەووادخانەکاندا بفرۆشرێن و نامووسی کورد هەڕاج بکرێ. ئەوەی بۆ ئەوان خەمە، تەنها درێژەدانە بە داردەستی و گەووادیان بۆ سەرمایەداری و بەردەوام بونیان بەو شێوەی دیوتانە، کە ٢٦ سالە بەڕێوەی دەبەن و کۆیلەخانەیان خولقاندووە بەناوی کوردستانەوە و بەشی هەرە زۆری کوردیان توشی نەخۆشی خەمۆکی و دروونی کردووە.
بۆیە پێویستە ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە و تاوانباران سەزا بدەن، بەتایبەت سەرۆکی خێلی بارزان، سەرۆکی هیچلەبار، سەرۆکی کردار دڕوندانەترو وەحشیانەتر لە دوژمن و داگیرکەران، سەرۆکی قەلەم شکێن، سەرۆکی ڕۆژنامەوانکوژو سەرۆکی ناشەرعی، سەرۆکی شنگالفرۆش، سەرۆکی ڕۆبۆت ئاسای دەستی داگیرکەران و هتد.
کە باسی مەلایی و جەلالیتان بۆ دەکەم، ڕووم لە گشتیانە، بە ڕاست و چەپەوە، بە گۆڕان و شاسوار و شای دزان و شای حیزان و شای تیڤیەکان و ڕادیۆکان و ڕۆژنامەکان و قەلەم فرۆشەکان و گشتیان، ئا ئا گشتیان، بڕوا بەهیچیان مەکەن، سەرجەمیان ماشێنی نەفتن، نەفتیان تێنەکرێ، بە چاک و خراپ ئیش ناکەن و ناگەڕێن. دەرفەت لەدەست مەدەن و لە سەروبەندی ڕیفڕاندۆمدا، مان بگرن و کەستان دەرگای مالەوەتان مەکەنەوە. لە مالەوە نێنە دەرەوە و بەشداری ڕیفڕاندۆم مەکەن نە بە بەلێ و نە بە نەخێر. بەلێ و نەخێر هەردوکیان دو تای یەک تەرازوون و هیچ جیاوازیان نییە. هەردو تای تەرازووەکە ژەهری چەوسانەوەتان هەلدەکێشن و هێلانەوە و لەناوبردنی بەدەست ئێوەی چەوساوەوەیە. ئەو ڕۆژەی بۆ دەنگان دیاری دەکرێ، بەبێ دەربڕین و خۆدەرخستن، مان بگرن و لەمالەوە دەرنەچن. بۆهیچ کارێک مەڕۆن و دەرگاکانتان بە داخراوی بهێلنەوە و هێز نییە بتوانێ لە مالەکانی خۆتان دەرتان بهێنی و بەشداری کردنتان چ بە بەلێ چ بە نەخێر، ڕازی بونتانە بە هەرچی خراپە کە بەسەرتان بهێنن. بەشداریتان، ئیمزا کردنە لەسەر ئەو عەقدەی کە لێی نوسراوە، مەلایی و جەلالی دەتوانن بەکارتان بهێنن، سواری ملتان بن، سوغرەتان پێبکەن، موچەتان پينەدەن، نانبڕاوتان بکەن، وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنتان پێوە بکەن، ملک و مالتان لێ داگیر بکەن، ژنەکانتان ليبستێنن و کچ و خوشکتان بەزۆر ببەن و سوکایەتیان پيبکەن و شەڕەف و کەڕامەتتان ببەن هەر وەک پیشەی هەمیشەییان.
بەشداری کردنتان ئیمزا کردنە لەسەر ئەو عەقدەی کە تەواو خۆتان دەدۆڕێنن و هیچتان بەدەست خۆتان نابێت و ناشتوانن گلەیی لەکەس بکەن. چونکی کورد گۆتەنی خۆکردی، چارەسەری نییە. ئەگەر توانیتان ئەو کارە بکەن و شەقامەکان لە ڕۆژانی ڕیفڕاندۆم بەچۆلی بهێلنەوە و سندۆقەکانی ڕیفڕاندۆم بەبەتالی مانەوە، ئەوا ئۆتۆماتیکی، تاوانبارانی مەلایی و جەلالی بەسەزای خۆیان دەگەن و سومعەیان دەڕواو جیهان لێیان قبول ناکات چیتر بەدۆڕاوی خەلک بچەوسێننەوە. تاکە ڕێگا بۆ سەزادانیان هەر مان گرتنە لەناو مالی خۆتان. هەموو ڕێگاکانی تری مەدەنیانە گیرانەبەرو تاقی کرانەوە. کەچی، جەماعەتی کوردایەتی و ڕیفڕاندۆم شکەستیان بە هەموو هەولەکان هێناو ڕێزیان لە کاری مەدەنیانەو شارستانیانە نەگرت و باکیان بەهیچ نەبوو. تاکە ڕێگاو دەرفەتی زێڕین، مان گرتنەو بەشداری نەکردنە لە ڕیفڕاندۆم.
ڕووی ئەم نوسینەم لە کۆیلەکانی حیزب و کاربەدست و پول و پارە نییە. تەنها پەیامێکە بۆ ئەوانەی ناڕازین و هێشتان ئومێد و بڕوایان بە ژیانێکی ئازادانە و دادپەروەری هەیە و کوردایەتی و بەرژەوەندی لە پیاوەتیان نەخستوون. هزاران کوردی عێڕاقی ئاوارەی بەر حوکمی مافیایی بنەمالەی سەددام و بنەمالەی بارزانی و بنەمالەی تالەبانی و دارو دەستەکانیانن. منیش یەکەکم لەو ئاوارەبووانە و چەندین سالە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ژیان بەسەر دەبەم و هەموو تەمەنی جوانیم لە ئاوارەیی بەسەرچووە. چ باران تەڕت بکات، چ بە بەرگەوە خۆت لەئاو هەلێنی، تەڕ بوون هەر تەڕبوونە. بۆخۆم دەستم لەو دەولەتە هەلگرتووە کە بە مەلایی و جەلالی دادەمەزرێت، چونکی چاک دەزانم تۆز لە قوڕێ هەلناستی و دەولەتیش بە بنەمالە مێشکخێلەکان و مافیاکان دانامەزرێ. نەیاری هیچیانیش نیم و منەتی لیرەیەکی تورکی فاشیستیشیان لەسەرم نەبووە و نییە. تەنها ویژدانم ئازار دەچێژی کە دەبینم گەلێکی سادەو بێچارە بە درێژایی بیرەوەریەکانمان هەر بەدەستی ئەو تاخمە مافیایانەوە دەنالێنی. ماوەیەکیشە کەم دەنوسم و حەزم نەکردووە کاتی زێڕینی ژیانم بە هیچ و پوچەکانی مافیای کوردایەتییەوە بکوژم. بەس چەند شەوێک پێش ئێستا، لەگەل دۆستێکی دێرین و شارەزا باسی ئەو ڕێچارەیەمان کردو بڕیارمدا کە ئەو پەیامەشم بگەیەنم. ئەگەر پەیامەکە سودی هەبوو خەلکانی پێویست گوێیان لێیگرت و کاریان پێی کرد، ئەوا زۆر باشە و سوپاسی هۆشیارو هەستیاری کارپێکردیان دەکەم. ئەگەریش لە گوێی گادا نوستبن و هیچ لەخەوی بێهۆشیان ڕانەچلەکێنی و بەدوای بانگەوازی ڕیفڕاندۆم کەوتن بۆ دروست کردنی قوبڕسێکی تر بۆ دەولەتی تورکی فاشیست، ئەوا دیارە هەر شایەنی ئەو جۆرە حکومە چەوتەن و چارەسەر تەنها ئاه هەلکێشانمانە بۆ چەوساوەییان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست