دۆزه‌خی كوردایه‌تی سەرکردەکانی باشوور
Thursday, 17/11/2016, 10:44
هه‌موو شۆڕشێكی ڕزگاری خواز ئه‌گه‌ر زانستی و خۆڕسك و له چینی ژێرده‌سته نه‌بێت، چینی ژێرده‌سته نه‌ك ڕزگاری نابێت، به‌لكو زیاتر ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، ته‌نها حوكمێكی چه‌وسێنه‌ر ده‌ڕواو حوكمێكیتری چه‌وسێنه‌رتر دێته سه‌ركار. به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان وه‌های خواست كه كوردانی عێڕاق بێنه به‌كار هێنان و دژی سه‌ددامی دكتاتۆرو ڕژێمه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینیان پێ ئهجامدان و ناوچه كوردنشینه‌كانی عێڕاق له ڕژێم پاك كرانه‌وه.
چونكی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بێ به‌رنامه‌و زانست و پلان بو، هه‌ر له هه‌مان مانگی ڕاپه‌ڕیندا، سه‌ددام تكریتی و ڕژێمه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌نده هێزی سه‌ربازیان ڕێكخسته‌وه كه بتوانن كوردانی ڕاپه‌ڕیو سه‌ركوت بكه‌ن. ئه‌وه بو له كۆتایی مانگی سێی ١٩٩١ ڕژێم هێرشی كرده‌وه سه‌ر ناوچه به‌ناو ئازاد كراوه‌كان و هێزی چه‌ك له‌شانی په‌رته‌وازه‌و ناتهنزیمی كورد نه‌یانتوانی به‌رگری بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای قه‌تل و عام كردنی هزاران خه‌لكی مه‌ده‌نی، زیاتر له ملیۆن و نیوێك دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ئاواره بون و كه‌وتنه سه‌ر سنوره‌كانی توركیا‌و ئێران و بێ نان و ئاو به شاخه‌كانه‌وه له برساو سه‌رما دهتولانهوه.
بۆیه جیهان هاته‌ده‌نگ و هێلی ٣٦ هاته ده‌ستنیشان كردن بۆ پاراستنی كوردان له دڕوندایهتی و هێرشی ڕژێمی عێڕاق. سه‌رانی حیزبه كوردیه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه به ده‌رفه‌ت وه‌رگرتن له‌و هێله پاراستنه‌وه، له جیاتی دامه‌زراندنی سیسته‌م و دامه‌زراوه‌یه‌كی بته‌وو قانونی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌ستان خۆیان خزانده‌وه به‌غداو له‌گه‌ل ڕژێمی ده‌ست سوور به خوێنی هزاران هه‌ژارو نه‌دارو ژن و زارۆیانی كورد‌و كه‌وتنه ڕێككه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ل ڕژێم و ئینزیباته تۆقێنه‌ره‌كانی ڕژێم شان به‌شانی به‌ناو پێشمه‌رگه له هه‌موو بازگه‌كان ئهڕكیان پێ درایه‌وه.
پێشتر به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بو، به‌هۆی ڕێز له یه‌كتر نه‌گرتن و چونه‌وه باوه‌شی ڕژێمی ئهنفالكهری به‌عس و په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ل ڕژێم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی، ئه‌و به‌ره‌یه لێكههلوهشایهوه و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌ستیان به كاری تێكده‌ری و تالانی و دزی و ڕێگری و به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌كتری كرد.
دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ش هه‌ر به ساویلكه‌یی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به‌لێ، كاری تێكده‌ری زۆره، به‌لام هێشتان ئه‌وانه‌ی هاتونه‌ته سهركارو هێز به‌ده‌ستن، كه‌م ئه‌زمونن و له هه‌ولی چاك بوندان و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌ده‌ست دێت و به ئومێده‌وه له حیزبه‌كانیان ده‌ڕوانی، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی. هه‌تا له سالی ١٩٩٢ هه‌لبژاردن ئه‌نجام دراو حیزبه هوردهوالهكان گشتیان كه‌وتنه ژێر كۆنتڕۆلی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وانیش سێ پارێزگایان به‌سه‌ر یه‌كتردا به‌ش كرد‌و به‌ناو په‌ڕله‌مانێكی كارتۆنی په‌نجا به په‌نجایان پێك هێناو یه‌كه‌م كاری پیرۆزی به‌و پهڕلهمانهیان ئه‌نجامدا، بڕیاری لێدانی په‌كه‌كه بو شان به‌شانی مخابه‌رات و جێشی ده‌وله‌تی توركی داگیركه‌ر.
پاشان شه‌ڕی یه‌كتری و له‌ناو بردنی زیاتر له سێزده هزار كورد له ململانێی پارتی و یه‌كێتی و كوردستانیان كرده مه‌یدانی تاقی كردنه‌وه‌ی هێزو چه‌كی ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی ئێران و توركیا و ڕژێمی به‌غدا له‌ژێر ئالای كوردستان و حیزبه‌كانیان و به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه.
له‌و ڕۆژیه‌وه ئه‌و هه‌رێمه گۆڕه‌پانی هێزی ده‌ره‌كیه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ل بێت. به‌لام ئه‌و دو هێزه وابه‌سته به داگیركه‌رانه‌وه، به‌رده‌وام بون له شه‌ڕی یه‌كتری و كورد كوشتن هه‌تا مالی بارزانی به ئاشكرا هێزی سه‌ركوتكه‌ری ڕژێمی به‌عسی هێنایه‌وه سه‌ر به‌ناو پایته‌ختی هه‌رێم، هه‌ولێرو هزاران كه‌س له‌ناو بران و ئاواره كران و مالوێران كران و یه‌كێتی ڕاوه‌دو نران هه‌تا ئاودیوی سنوری ئێران كران.
وه چونكی بالانسی هێز له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ئاراسته ده‌كرا، دیسان یه‌كێتیه‌كی تێكشكاوو په‌رته‌وازه‌یان ته‌نزیم كرده‌وه و به‌گژ پارتیان وهنانهوه هه‌تا هێنایانه‌وه پردی دێگهلهو له‌وێ ستۆپیان پێ كردن و ئه‌و هه‌رێمه‌یان كرده دو به‌شی زه‌ردو كه‌سك و هه‌ردو لایان ده‌ستبه‌كار بون بۆ بره‌ودان به كاری تالانی و مافیایی و ژیاندنه‌وه‌ی ئاغایه‌تی و ڕعیهت و كۆیله‌داری.
له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕیش، ئیدی به دوقۆلی پارتی و یه‌كێتی قۆلیان لێههلمالین له تالان كردنی سه‌رخان و ژێرخانی كوردستان و هه‌رچی ده‌نگێكی ناڕازیش به‌رز بویه‌وه، بێده‌نگیان كردن و ده‌یان كه‌سیان له‌ناو بردن و سه‌رنگوم كردن و ئه‌شگه‌نجه دان و به‌ندیان كردن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س جۆرعهت نه‌كات ڕاستیه‌كانیان بدڕكێنی و بۆخلهواتهكانیان ئاشكرا نهكڕێن.
وه هه‌ر به‌و مال و سه‌روه‌ته‌ی له نیشتیمانیانیان تالان ده‌كه‌ن، هه‌رده‌م له هه‌ول و تێكۆشان دابونه بۆ بێده‌نگ كردنی هه‌رچی ده‌نگی زیندوو جیاوازه و گشت ڕێگاكانیان گرتۆته به‌ر، كڕینی خه‌لك به پاره، تۆقاندن، ڕفاندن، سوكایه‌تی پێكردن، كه‌ڕامه‌ت شكاندن، نانبڕین، موچه بڕین، ئاواره كردن له‌و شار بۆ ئه‌و شار‌و هه‌تا دوایی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كارانه‌شیان، زۆر هه‌ولیان داوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاواره‌یین و هه‌سته‌وه‌رن و ترسیان لێیان هه‌بووه ده‌نگیان به‌رز بێته‌وه و ڕسواییهكانیان له‌قاو بدرێ و ڕویی ڕه‌شی تالانكاری و مافیاییان ئاشكرا بكرێت. وه له‌و كارانه‌یان سه‌ركه‌وتو بونه و خه‌لكێكی زۆری نه‌فس نزم، له نوسه‌رو به‌هره‌دارو چالاكوانان له‌لایه‌ن ئه‌و دو حیزبه مافیاكارانهوه كڕدراون و بێده‌نگ كراون.
وه زۆرێك له كوردانی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران، هه‌رده‌م به‌و ئاواته‌وه بون كه به‌لێ، كوردستان خۆش ده‌بێت و به ئومێدی گه‌ڕانه‌وه و كۆتایی هاتن به ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری. به‌لام ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌سه‌ر چه‌ند چینێكدا دابه‌ش ده‌بون. هندهكیان ده‌چونه باوه‌شی حیزبه‌كان و ده‌بونه بهرژهوهندیدارو سه‌رله‌قێن و هه‌ست و ویژدانیان له‌ده‌ست ده‌دان. به‌شێكیشیان به‌رگه‌ی ئه‌و بێقانونی و بهڕههلایی و ناعه‌داله‌تیان نه‌ده‌گرت و هه‌لده‌هاتن و به‌بێ ئومێدی جارێكی‌تر ڕویان له ژیانی ئاواره‌یی ده‌كرده‌وه.
ئه‌وانه‌ی كه حیزبه‌كانیش تۆمكه خواردیان ده‌كردن و مالێكیان ده‌دایه ده‌ستی و به‌و ماله ده‌یان خسته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه گلاوهكانیان و به‌كاریان ده‌هێنا. وه‌ها بیستراوه كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دو حیزبه مافیاگه‌رایی و بنهمالهییه، زۆر جاران هه‌ولیان داوه، خه‌لكانی به‌هره‌دارو لێوه‌شاوه توشی داوێكی حه‌یابه‌رانه بكه‌ن و فیلمبهرداریان كردوه و پێیان گۆتووه، ئه‌وه كلیلی حیات كه‌وته ده‌ست ئێمه، ئینجا خۆت بانهدهی، هه‌ر كاتی خۆت بادا، ئێمه ده‌زانین چیت به‌سه‌ر ده‌هێنین و چۆن ڕسوات ده‌كه‌ین.
به دلنیاییه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دو حیزبه‌و حیزبه‌كانیتری ئه‌و هه‌رێمه، له ئه‌خلاق و كه‌ڕامه‌ت و ویژدان خالین و هیچ ڕسوایی و كاری شه‌رمهێنه‌ر كاریان تێناكات. بۆیه زۆر پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ر حوكمی چه‌وت و به‌دئه‌خلاقی ئه‌و حیزبانه، زۆر به ووریایه‌وه ههلسو كه‌وت بكه‌ن و خۆیان بپارێزن و هه‌رده‌م به قسه‌ی باق و بریقی مه‌سئوله تالانكارو داوێن پیس و خۆفرۆش هه‌لنه‌خه‌له‌تێن و خۆیان توشی داوی بێ ئامانی به‌دڕه‌وشتان نه‌كه‌ن و تموح به‌رچاویان تاریك نه‌كات و داودانهران له خشته‌یان نه‌به‌ن.
زۆر گۆڕانكاریمان بینین له ژیاندا‌و ئومێده‌وارین كۆتایی ئه‌و تالانكارانهش ببینین و ماف خوراوان به ئاوات و ئامانجه‌كانیان بگه‌ن و عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری جێگیر ببێت و چیتر ڕێگا نه‌درێ تاعونی كوردایه‌تی كه‌ڕامه‌تی نیشتیمانیانی ئه‌و هه‌رێمه تێكبشكێنن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ل نه‌كرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست