به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه
Tuesday, 13/10/2015, 22:17
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ڕه‌ف و ماف خوراوو چه‌وساوه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه‌ی په‌ڕاگنده‌ی هه‌نده‌ران و لێتان دابڕاو، به جه‌سته دابڕاوین، به‌لام به ڕوح هه‌رده‌م له‌گه‌لتاین و ئێش و ئازاره‌كانتان كاریگه‌رترین ئازارن له‌سه‌ر دل و ده‌رونمان…
خۆزگه‌مان ده‌خواست داگیركاران و خائینانی وابه‌سته به داگیركارانه‌وه، ئه‌وه‌نده ژیر‌و مرۆڤ دۆست بان كه چانسی گفتوگۆ‌و ڵێك تێگه‌یشتن له‌گه‌لیان هه‌بایه، به‌لام به‌داخه‌وه، بنه‌ماله ئاغاواته وابه‌سته به داگیركه‌رانه‌وه، هه‌رچی هه‌یه به یاسا‌و ڕێسای مه‌ده‌نیانه‌وه، هه‌ر هه‌موویان له‌و هه‌رێمه‌دا قۆڕخ كردوه و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمانیی كورد به برابه‌ش له‌گه‌ل داگیركاران تالان ده‌كه‌ن و ڕه‌ش و ڕوت و هاولاتیانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌چه‌وسێننه‌وه. هه‌ركاتی هه‌ژارانیش ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و بێنه سه‌ر شه‌قام، ئه‌وان بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناڕازی و بنپێ كردنی مافه‌كایان، ده‌ست له‌بۆ چه‌ك ده‌به‌ن و به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌كتری ده‌خه‌نه مل مافخوراوان و ڕێگا خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاو به‌ستنی ڕایگشتی و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه ڕه‌واكان.
ئێمه له‌گه‌ل هیچ توند‌و تیژی و خوێن ڕشتنێكی به‌ناحه‌ق دانین و كه‌سیش هان ناده‌ین بۆ كاری تێكده‌ری و نامرۆڤانه، به‌لام مافی هه‌ر كه‌سێكه داوای ژیان و مانه‌وه‌ی بكات و مافه سروشتیه‌كانی به‌ده‌ست بهێنی.
بۆیه لێره‌وه پێتان ده‌لێین، كه دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن، به‌لام گه‌وره‌ترین و دڕونده‌ترین و وه‌حشیترین دوژمنی گه‌ل و نیشتیمانی كورد، ده‌وله‌تی تیرۆرستی توركیایه، هه‌رده‌م له پلان دایه بۆ له‌بار بردنی هه‌رچی باشه‌یه بۆ كورد‌و كوردستان.
بنه‌ماله خائین و خۆپه‌رسته‌كانی به‌ناوی بریقه‌داری كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تیش، چه‌ندین ساله په‌یمانیان به داگیركاران داوه و كاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م موخلیس و ئاماده‌ن بۆ هزاران قوربانی به گه‌لی كورد ته‌نها له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركاران، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی خوێن مژی توركیا و ئاكپارتی.
بۆیه پێویسته گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان، چاویان بكه‌نه‌وه و دوژمنانی ڕه‌سه‌نی خۆیان و خائینانی وابه‌سته پێیانه‌وه بناسن.
هه‌ر تێله‌كی ته‌مبور، ئاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه پێویسته په‌نجه له‌و تێله بده‌ین كه ئاوازی دروست لێده‌دات. ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داگیركارانه، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی تورك.
دلنیا بن، له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی جه‌ماوه‌ر، هزاران لاشه له جاده‌كان بكه‌وێت و هزاران كۆرپه بێ باوك بمێننه‌وه، بۆ ئاغای مه‌لایی و جه‌لالی خه‌م نیه، به‌لام به دلنیاییه‌وه، هه‌ر كاتێ هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی ده‌وله‌تی تورك، ئاغایانی به‌كرێ گیراوی ئه‌و ده‌وله‌ته به‌چۆكدا ده‌هێن و دێنه‌وه هۆش خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست