کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ربه‌خۆیی و خێل و بازرگانی، كوجا مه‌رحه‌با!

Sunday, 17/05/2015, 23:06


وا بڕیار بوو ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی خێل و سه‌رۆكی حیزب و سه‌رۆكی هه‌رێم و  .. هتد ڕابگه‌یه‌ندرێ،! ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ بێ به‌رهه‌مه‌ زۆر له‌مێژه‌ باس دەکرێت نە كۆتایی هاتووە و نەکۆتاییشی دێت. دەبێت هەموو تێبگەن، کە بۆچی ئەمەریکییەکان مەسعود بارزانی دەکەن بە ژووری بازرگانییدا، وەڵامەکەش ئاسانە، کە سیاسییە ئەمریکییەکان وەک بازرگانێک سەیری مەسعود بارزانی دەکەن، مەسعود کە بازرگانی بە چارەنووسی گەلێکەوە  دەکات، نەک وەک کەسێکی سیاسیی، بۆیە  ئەگەر ئەمەریکییەکان نێتیان بێت کورد بکەن بە خاوەن دەوڵەت لەگەڵ بازرگانێکی ئاوادا دانانیشن ، چونکە سه‌ر‌به‌خۆیی و بازرگانی، دوو شتی له‌ یه‌ك جیاوازن.
من  له‌ سیاسه‌تی ده‌وله‌تانی زلهێز و پلانی قوڵی سه‌رمایه‌دارانی جیهانی سەرده‌رناكه‌م، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم، كه‌ هه‌رگیز كورد به‌ مێشكی خێله‌كی و سولحی عه‌شائێری و حوكمی بنه‌ماڵه‌یی و ده‌ستی ده‌ره‌كی و نه‌وت بە تالانكردن و ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار، سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ناهێنێت،  بە سیستەمێکی بێ دادگا و ماف و شه‌فافیه‌ت جێگیر ناكرێ.
كورد ژێرده‌سته‌ی عه‌قلیه‌تی خێل و بنه‌ماله ‌و دین و مه‌زهه‌ب و خورافیات و وابه‌سته‌ی ده‌ره‌كیه‌، هه‌تا كورد خۆی له‌و عه‌قله‌ سه‌قه‌ت و یاسا شكێن و كۆنه‌په‌رستییه‌ ڕزگار نه‌كات، ناتوانێ هه‌نگاو به‌ره‌و شارستانیه‌ت و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبهێنی. 
وەک دەڵێن گوایە كورد به‌ پالپشتیی ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ربه‌خۆیی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش عەقڵی تێگەیشتنی کەسی ساویلکەیە، چۆن دوژمن و داگیرکەر کاری وا دەکات، گریمان واش بوو، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین، کە ئه‌و سه‌ربه‌خۆییە ده‌بێته‌ جێبه‌جێكه‌ری پلانی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ داگیركه‌ره‌ و دارزاندنی كۆمه‌لگای ژێردەستە و ئه‌و حكومڕانیه‌ وابه‌ستییه‌ به‌ داگیركه‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ حوكمی عەشایرییەوە دەبێت، کە تەنیا ئەو پلانە جێبەجێ دەکرێت کە کورد تێیدا بفەوتێت،.
بۆیه‌ كورد پێویستیی به‌ هه‌لگیرساندنی شۆڕشێكی خۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ و هۆشیاریی گشتییه‌‌، نه‌ك چاوه‌ڕوانی بێ به‌رهه‌می بنه‌ماله‌ی قوڕمیش كراوی دەستی بێگانە و خێله‌كیانەی وەک بنەمالەی بارزانی، مەبەستم لە دەولەتی کوردی، هەرێمی کوردستانە، کە ئیستا لە ژێر دەستی ئەم حیزبانەدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە