کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موچەی بندیوارو هەندەران بگێڕنەوە بۆ خەلکانی ناچارو پێویست.

Tuesday, 24/02/2015, 12:00


چینی هەژارو نەدارو چاو لە موچەی مانگانە لە هەڕیمی کوردستان، سێ مانگ و چوار مانگ موچەکانیان پێنادرێ و برسی و بێچارەو بەلەنگاز دەکرێن و سەتان خانەوادە هەیە، چاوەڕوانی موچەکەیانن بۆ ئەوەی کرێی خانوەکەیان پێ بدەن و لە خانوو وەدەر نەنرێن، کەچی، هەر جارەی بە بیانۆێکەوە موچەیان پێنادرێ، بەو هۆیەوە، بەشێکی زۆر خەریکن توشی حالاتێکی دەرونی نالەبار دەبن بەهۆی کێشەی بەینی کرێچی و خاوەن خانوەوە.

لە سالانی ڕابردو، حیزبە کوردیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، کەوتنە بەر ڕەخنەو لێپێچینەوە لە لایەن بەشێکی بەرچاوی شەقامی کوردی و خەلکانێکی زۆر لێیان دوور دەکەوتنەوە، ئەوانیش لە جیاتی چاکسازی و پاکسازی و گۆڕانکاری لە هەلەکان و کەماسیەکانیاندا بکەن، هەولیان داوە، هەلە بە هەلە چارەسەر بکەن، ئەو هەلانەیش ئەوانە بون، بۆ ئەوەی خەلک دیسان لەخۆ کۆبکەنەوە و بە زۆری و بۆری خۆیان بەسەر چینی ماف خوراوو ناڕازیدا بسەپێننەوە، هەستان خەلکانێکی زۆریان لە ئەندامان و لایەنگران بە پارە کڕینەوە، بەتایبەت لەناو ڕەوەندی کوردی لە ئەوڕوپاو ئەمەریکا، زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی ئەندام و لایەنگری خۆیان بون، لەگەل ڕێزم بۆ ئەوانەی بەڕاستی پێشمەرگایەتیان کردبوو مستەحەقی یارمەتی و ماف وەرگرتنی خۆیان بون، ئەگەر جاشایەتی و خۆفرۆشی و خیانەت و کورد کوژیشیان کردبێت لە ڕابردودا، ئەوان بە خەبات و پێشمەرگایەتیان بۆ حیساب کردن و کردنیانە موچە خۆرو چەلاو خۆرو ملکەچی حیزبەکانیان تەنها لەپێناو بێدەنگ کردنیان و بەکار هێنانیان بۆ مانەوەی خۆیان لەسەر کورسی و حوکمی قەرەقوشی و دزی و تالانی و تەزویرات و دروست کردنی تەبەقات و بەربەرەکانێ پێکردنیان و بەگژ یەکتر وەنانیان و خۆسەپاندنەوەیان.


وە کەسانێکی خاوەن کەڕامەت و دلسۆزو هەستیاریش لەناو ڕەوەندی کوردیدا هەبون و هەن کە هەتا ئێستاش خۆیان بە حیزبە کوردیەکان نەفرۆشتوە و نەبونە داردەست و چەلاو خۆری پارتی و یەکێتی و مەبدەئی کوردایەتی و ئینسانی خۆیان پاراستوە و لە لایەن حیزبەکانیشەوە بە تەواوەتی پاش گوێ خراینەو زۆر جارانیش لە لایەن چەلاو خۆرەکانی پارتی و یەکێتییەوە توشی سەر ئێشە هاتون لەسەر ڕاستی دەربڕین و پالپشتی مافخوراوان و یەکسانی خوازی.

بەلام مەبەستی ئەم نوسینەم ئەو چەند دێرەی خوارەوەیە بۆ ئەوەی وەک دلسۆزێکی پێشمەرگەو موچە بڕاوانی نەدارو مندالە شەهیدو هەژارە بێچارەکانی هەرێمی کوردستان، پێشنیار دەکەم کە خەلکانێک بەو داواکاریانە هەستن و یارمەتی کەسانی پێویستتر بدرێت و هستن بە ناچار کردنی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی لە جیاتی مانگانە پارەێکی بێ ئەژمار بدرێتە خەلکانێکی حال باش و ژیان مسۆگەری ڕەوەندی کوردی لە هەندەران و موچەکانی بندیوارو خاوەن نادیار، موچەی بندیوار ببڕدرێ و موچەی موچەخۆرانی هەندەرانیش کەم بکرێتەوە و بەو پارە یارمەتی کەسانی کەساس و دەست کورت و پێشمەرگە و کڕێچی و مندالە شەهیدەکانی کوردستانی پێ بدرێت. وە ئومێدەوارین ئەو کەسانەی موچە خۆرن لە هەندەران، ئەگەر کەڕامەتی نیشتیمانیان بە یەکجاری لەدەست نەداوە، موچەکانیان ببەخشنەوە بە جیهەتێکی خەمخۆرو ڕاستگۆو دلسۆزی پێشمەرگەو دایک و مندالە شەهیدەکان و خەلکە کەم دەرامەت و بەلەنگازەکانی هەرێمی کوردستان و چیتر نەبنە کارتی بەکارهێنەرانی حیزبە قەیران خولقێنەرو خۆسەپێنەرو تالانچی و تێرنەخۆرەکان...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە